وێنە.. وێنەی كامێرایەكی 195 گێگاپیكسڵ، دەنگۆی گەورەی بەدوای خۆیدا دەهێنێت

Google+ Pinterest LinkedIn Tumblr +

بڵاوكردنەوەی ژمارەیەك وێنەی ناوازە و دەگمەن، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆیەكی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە، بەهۆی بەرزیی كوالیتی و رونییەكەیەوە، كە بە كامێرایەكی ناوازە چركێندراون.

بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سەرسوڕمانی خۆیان دەربڕیوە بە وێنەی كامێرایەك كە توانای زوومكردنی 195 گێگاپیكسڵە، كە توانست و تایبەتمەندییەكانی بێهاوتایە و سەردانی ماڵپەڕە تایبەتەكەیان كردوە، بۆ زوومكردنی فۆتۆی شارەكانی هۆنگ كۆنگ، شانگهای و ژمارەیەك شاری دیكە كە بەو كامێرایە چركێندراون.

سەرەتا وێنەكە وەك پانۆرامایەكی چڕ دەردەكەوێت، كە توانای زوومكردنی لەرادەبەدەرە و شوێنە زۆر دورەكان بە رونی دەهێنێتە نزیك، بەكارهێنەران دەتوانن هێندە لە وردەكارییەكان نزیكبنەوە، تەنانەت باشترین كامێرای سمارتفۆنەكان لە مەودایەكی دیاریكراوەوە توانای دەرخستنی ئەو وردەكاریانەیان نییە.

كامێراكە توانای نزیككردنەوەی وردەكاری فۆتۆكانی بە 195 گێگاپیكسڵ هەیە، ئەوەش دەكاتە 24.9 ملیار پیسكڵ، واتە 24.8 ملیار پیكسڵی زیاترە لە شاشەی ئایفۆن ئێكس.

 

| 113 جار خوێندراوەتەوە|

Comments are closed.

Open