رۆژانی باران بەمجۆرە گرنگی بەپێستت بدە

Google+ Pinterest LinkedIn Tumblr +

رۆژانی باران بۆ مرۆڤ رەنگە جێی نیگەرانی بێت بەوپێیەی گۆرانکاریی دەکات لەرادەی شێ و ئەمەش کاریگەری دەبێ لەسەر تەندروستی قژ و پێست، بۆ پاراستنی لەھەر گرفتَک دەبێ چەند رێنماییەک بگریتە بەر، لەوانە:
بۆ پێستی ووشکی دەم و چاو:
١. بەو گیراوانە دەم وچاو بشۆ کەسابونی تێدانیە بۆ شێدارکردنی پێست
٢. دەم و چاو شێدار بکە بەکرێم
٣. ھەوڵ بدە زۆر سکراب بەکارنەھێنیت بۆ دەم و چاو
٤. کەمێک ھەنگوین و شیر تێکەڵ بکە و شەوانە لێی بدە

بۆ لەش:
١. بەسابونی تواوە خۆت بشۆ
٢. ئاوی شلەتێن بەکاربھێنە
٣. لۆشن بەکاربھێنە بۆ خۆشتن
٤. ھەوڵ بدە پێستت شێدار بکەیت
٥. خۆت جوان داپۆشە و با باران کاریگەری نەبێ و نەیاتە سەر لەشولارت .

بۆ پێستی چەور: لێرەدا لەم کاتەدا رژێنەکان چەوری زیاتر دەردەکەن کاتێ خۆڵ و تەپوتۆزی دەکەوێ بەسەردا گرفتی پەڵەی رەش زیاتر دەبێ. باشترە رۆژانە ئەلۆی ڤێرای لێ بدەیت.
بۆ دەم و لێو ھەوڵ بدە بەردەوام شێداری بکەیت و ئاو زۆر بخۆیتەوە .
قژ: شامپۆیەک بەکارمەھێنە کەشامپۆی زۆر بێت، موکەیەف زیاتر بەکاربھێنە. خۆراکی دەوڵەمەند بەپرۆتین بخۆ.
بۆ کڕێش : ھەوڵ بدە لەم وەرزەدا قژ و بێخی سەرت بەباشی بشۆ و شامپۆی تواوە یان شل بەکاربھێنە.
بۆ پێستی ئاسایی:
١- ھەوڵ بدە رۆژانە و شەو پێست شێدار بکەیت.
٢- لانیکەم ھەوڵ بدە پێستە مردووەکە لێ بکەیتەوە.
٣- کرێمی دژە خۆر بەکاربھێنە

| 19 جار خوێندراوەتەوە|

Leave A Reply

Open