سی هه‌زار ژنی سه‌قه‌ت کردووه
بنێره بۆ فه‌یس بوک

پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئینته‌رپۆل) یاداشتی ده‌ستگیركردنی ده‌ركرد بۆ جان كلود ماس، خاوه‌نی كۆمپانیای Poly Implant Prothese كه ماده‌ی سلیكۆن به‌رهه‌مده‌هێنێـت و ئه‌و ماده‌یه ئافره‌تان له نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌كردنی مه‌مكدا به‌كاریده‌هێنن.
ئابڕوچونی چاندنی سلیكۆنی پیشه‌سازی له فه‌ڕه‌نساوه بۆ (65) ده‌وڵه‌تی تر گوێزرایه‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م ماده‌یه ماوه‌ی ساڵێكه قه‌ده‌غه‌كراوه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه جارێكی تر ته‌قیه‌وه كاتێك ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ڕه‌نسی داوایانكرد هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و ماده‌یه‌یان به‌كارهێناوه نه‌شته‌رگه‌ری تر ئه‌نجامبده‌ن بۆ لابردنی ماده‌كه و ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوو كه‌س له به‌كارهێنانی ماده‌كه مردن و هه‌شت كه‌سی تریش توشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوون.
زیاتر له (65) وڵات ماده‌كه‌یان له كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسیه‌كه كڕیوه و زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی ماده‌كه‌یان هاورده‌كردووه له وڵاتانی ئه‌مریكای باشوورن و زیاتر له‌سه‌دا 50ی به‌رهه‌می كۆمپانیاكه له‌و كیشوه‌ره به‌كارده‌هێنرێت به‌تایبه‌تی له به‌رازیل و فه‌نزوێلا و كۆڵۆمبیا و ئه‌رجه‌نتین.
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه سكاڵایه‌كیان له داگای بازرگانی شاری “تۆلۆن” ی فه‌ڕه‌نسا تۆماركردووه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان له‌پای ئه‌و زیانانه‌ی له ئه‌نجامی ساخته‌كاری له ماده‌ی سلیكۆندا لێیان كه‌وتووه و دواتر ده‌ركه‌تووه ماده‌ی سلیكۆن بۆ كاروباری پیشه‌سازی نه‌ك پزیشكی به‌كارده‌هێنرێت.
حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا لایخۆیه‌وه رایگه‌یاند: گشت تێچوونی نه‌شته‌رگه‌ری ماده‌ی سلیكۆن له ئه‌ستۆده‌گرێت و ئه‌وه‌ش بۆ هاندانی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ئه‌و جۆره نه‌شته‌رگه‌ریه‌یان كردووه خێرا بجوڵێن و فریای خۆیان بكه‌ون.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی عهرهبیهنێت (30) هه‌زار ئافره‌تی فه‌ڕه‌نسی و به‌هه‌زاران ئافره‌تی تر له‌ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا له‌وانه‌ش ئیسپانیا و به‌ریتانیا و ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا ناچارده‌بن دووباره نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامبده‌نه‌وه.
چه‌ند راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند؛ ئه‌و ماده‌یه مه‌ترسی زۆری هه‌یه. كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسیه‌كه له‌و ئابڕوچونهدا تێوه‌گلاوه دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵیداوه به‌كارهێنانی سلیكۆنی پزیشكی كه‌مبكاته‌وه و له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ماده‌ی سلیكۆنی پیشه‌سازیه‌وه، كه هه‌رزانتره، نزیكه‌ی ملیارێك یۆرۆی ده‌ستكه‌وتووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی 2000 ژن سكاڵایان له‌ژه‌هراویبوون به‌هۆی ماده‌كه‌وه تۆماركردووه، چالاكی كۆمپانیاكه راگیرا و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆمپانیاكه‌دا ده‌ستیپێكردووه.







































ئاگاداری گرنگ :تکایه سه‌رنجێک مه‌نوسه که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه پاش پیاچوونه‌وه بڵاوده‌کرێنه‌وه. بۆیه خۆت ماندوو مه‌که له‌نوسینی سه‌رنجی بێ‌مانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.
لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی