xml feed

ئایا ٢٠٣٥ قیامەت دێت؟

19/10/10
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 17,923 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    فهده
    باراك ئۆباما ناوی‌ هاتوه‌ كه‌ شه‌ڕی‌ یه‌ئجوج و مه‌ئجوج له‌ساته‌وه‌ختی‌ فه‌رمانڕه‌وای‌ ئه‌ودا ده‌بێت * جه‌نگی‌ ئیسرائیل له‌ئێرانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات و سوریاو حیزبوللاَ ده‌بنه‌ هاوپه‌یمانی‌ ئێران * له‌نێوان سالاَنی‌ 2011و 2012 بومه‌له‌رزیه‌كی‌ گه‌وره‌ ئیسرائیل ده‌هه‌ژێنێت و بورجی‌ ته‌لئه‌بیب به‌سه‌ر دانیشتوانه‌كه‌یدا ده‌ڕوخێت * نه‌یزه‌كێك له‌ ئه‌مریكا ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌و لافاوو گه‌رده‌لولێكی‌ گه‌وره‌ دروست ده‌كات.
    حاخامه‌كانی‌ په‌یمانگای‌ (هارعتسیون) له‌ قودسی‌ داگیركراو دوای‌ گه‌ڕانیان له‌نێو كتێبی‌ پیرۆزدا سێ‌ جار ناوی‌ باراك ئۆباما-یان دۆزیه‌وه‌ و هاوكات ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه‌” ئیسرائیل دوای‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كۆسپ و ناڕه‌حه‌تی‌ دواتر ده‌گاته‌ ئامانجه‌كانی‌.
    به‌پێی‌ بۆچوون و لێكدانه‌وه‌ی‌ ئه‌و حاخامانه‌ی‌ جوله‌كه‌ كه‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێكی‌ ئینته‌رنێت بلاَوكراوه‌ته‌وه‌ ، حاخام مه‌رده‌خای‌ شاكید به‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (یدیعوت احرونوت)ی‌ ئیسرائیلی‌ وتوه‌”له‌ ساته‌وه‌ختی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ باراك ئۆباما گه‌ڕان پشكنین و ووردبونه‌وه‌ له‌كه‌سێتی‌ ئه‌و پیاوه‌ ده‌ستی‌ پێكردوه‌و ئاماژه‌كانی‌ ته‌ورات ئه‌وه‌ ده‌ڵێن” به‌پێی‌ لێكدانه‌وه‌ی‌ (جومه‌ل) كه‌ حسابێكی‌ پیت و ژماره‌یه‌ ، له‌نێوان (التكوین) و (حه‌زقیال) و (ئه‌رمیا)و له‌و نێوه‌نده‌دا ووشه‌ی‌ (سه‌رۆك) هاتوه‌و دواتر پیتی‌ ناوی‌ (ئۆباما) به‌شێوه‌ی‌ جیاواز هاتوه‌و له‌نێوان هه‌ر پیتێك ، حه‌وت پیت هاتوه‌و ژماره‌ حه‌وت پیرۆزیه‌كی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌ له‌ ته‌ورات و ئینجیل و قورئاندا ، له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ حاخام یۆنی‌ بارنون باسله‌وه‌ده‌كات ئۆباما ناوی‌ له‌ ده‌سته‌واژه‌كانی‌ (حه‌زقیال) هاتوه‌و له‌ (ئیصحاح)ی‌ 38 و ئایه‌تی‌ دووه‌مدا ، هاوكات شه‌ڕی‌ یه‌ئجوج و مه‌ئجوج له‌سه‌ر وه‌ختی‌ ده‌سه‌لاَت و فه‌رمانڕه‌وای‌ ئه‌ودا ده‌بێت و دوای‌ ئه‌وه‌ قیامه‌ت به‌سه‌ر گۆی‌ زه‌ویدا دێت.
    له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا حاخامه‌كان وێنه‌ی‌ ته‌واوی‌ چۆنیه‌تی‌ هاتنی‌ قیامه‌ت و مێژوو ڕۆژه‌كه‌یان دریاكردوه‌ له‌هاتنی‌ مه‌سیح ده‌جال و شه‌ڕی‌ یه‌ئجوج و مه‌ئجوج و حاكم و فه‌رمانڕه‌وایانی‌ عه‌ره‌ب له‌ ده‌سه‌لاَت دوور ده‌خرێنه‌وه‌و ئیسلامیه‌كان ده‌سه‌لاَت ده‌گرنه‌ ده‌ست و ناكۆكی‌ توند له‌نێوان موسڵمانان و یه‌هودیه‌كان ده‌ستپێده‌كات و دواتر له‌ساڵی‌ 2035 قیامه‌تی‌ گه‌وره‌ دێت و خوای‌ گه‌وره‌ ڕۆحی‌ سه‌رجه‌می‌ ئاده‌میزاد ده‌كێشێت.
    ماڵپه‌ڕی‌(هشیم نت) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌بلاَوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵ و زانیاری‌ له‌سه‌ر قیامه‌ت و ڕووداوه‌كانی‌ رۆژی‌ دوایی‌ ، ئه‌وه‌ی‌ بلاَوكردۆته‌وه‌” حاخامه‌كانی‌ ئیسرائیل بڕوایان وایه‌ شه‌ڕی‌ یه‌ئجوج و مه‌ئجوج و ده‌ركه‌وتنی‌ مه‌سیح ده‌جال و له‌كۆتایی‌ ساڵی‌ 2011و 2012ده‌بێت و سه‌ره‌تای‌ ئه‌و ڕووداوانه‌ش به‌هێرشی‌ ده‌وڵه‌تانی‌ عه‌ره‌ب و ئیسلامیه‌كان به‌ ئاڕاسته‌كردنی‌ ده‌یان هه‌زار مووشه‌ك ده‌ستپێده‌كات و به‌پێی‌ لێكدانه‌وه‌ی‌ حاخامه‌كان ناوی‌ ئه‌حمه‌دی‌ نه‌جاد له‌ (حه‌زقیال)و كتێبی‌ پیرۆزدا هاتوه‌ كه‌ جه‌نگی‌ دژی‌ ئیسرائیل ده‌كات و سوریاو حیزبوللاَی‌ لوبنان ده‌بنه‌ هاوپه‌یمانی‌ ، ئیسرائیل له‌و ساته‌وه‌ختانه‌دا لێدانێكی‌ كوشنده‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینی‌ كه‌ له‌مێژووی خۆیدا شتی‌ له‌وجۆره‌ی‌ نه‌بینیبێت.
    ده‌وڵه‌تی‌ ئیسرائیل به‌پێی‌ لێكدانه‌وه‌و ڕاڤه‌ی‌ حاخامه‌كان ، عه‌ره‌به‌ فه‌له‌ستینیه‌كانی‌ ناو ئیسرائیل ڕاپه‌ڕین ده‌كه‌ن و خۆشه‌ویستی‌ و پشتیوانی‌ بۆ ده‌وڵه‌تی‌ عه‌ره‌بی‌ ئیسلامی‌ ده‌رده‌بڕن و هه‌وڵی‌ ڕوخاندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسرائیل له‌ناوخۆدا ده‌ده‌ن.
    هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ له‌كاتێكدایه‌ به‌ بومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌ ناشوبهێنرێت كه‌ له‌نێوان ساڵی‌ 2011و 2012 ئیسرائیل ده‌هه‌ژێنێت و بورجی‌ ته‌لئه‌بیب به‌سه‌ر دانیشتوانه‌كه‌ی‌ ده‌ڕوخێنێت و به‌بۆچوونی‌ حاخام (افراهام الیاهۆ) خانوی‌ یه‌هودیه‌ عه‌له‌مانیه‌كان ده‌ڕوخێن جگه‌ له‌و كه‌سانه‌ی‌ شوێن فه‌رمانه‌كانی‌ حاخامه‌كان ده‌كه‌ون و بڕوایان به‌ هاتنی‌ مه‌سیحی‌ یه‌هودی‌ چاوه‌ڕوانكراو هه‌یه‌.
    به‌پێی‌ بۆچوونی‌ حاخامه‌كان ، مه‌سیحی‌ یه‌هودی‌ به‌شداری‌ شه‌ڕی‌ یه‌ئجوج و مه‌ئجوج ده‌كات و له‌ شه‌ڕی‌ یه‌كه‌میدا دوو ملیارو نیو خه‌ڵك ده‌كوژرێت و له‌ شه‌ڕی‌ دووه‌مدا ژماره‌ی‌ كوژراوه‌كان بۆ دوو ملیلار كه‌م ده‌بێته‌وه‌و مه‌سیحی‌ یه‌هودی‌ سه‌رده‌كه‌وێت و ده‌وڵه‌تی‌ گه‌وه‌ری‌ ئیسرائیل دروست ده‌بێت و دواتر خوای‌ مه‌لائیكه‌ له‌جیاتی‌ مزگه‌وتی‌ ئه‌قسا فه‌رمان ده‌كات به‌ دابه‌زاندنی‌ شێوه‌و په‌یكه‌ری‌ سوله‌یمان له‌ ئاسمانه‌وه‌ بۆ قودس ، پاشان یه‌هودیه‌كان به‌ ئاگرو ئاسن تا ساڵی‌ 2035 فه‌رمانڕه‌وای‌ جیهان ده‌كه‌ن و پاشان خوای‌ گه‌وره‌ فه‌رمانی‌ هاتنی‌ قیامه‌ت ده‌رده‌كات.
    حاخامه‌كان به‌تایبه‌ت (مه‌رده‌خای‌) نیگه‌رانن له‌و نه‌یزه‌كه‌ی‌ به‌سه‌ر ئه‌مریكادا ده‌كه‌وێت و دواتر ئه‌و شه‌پۆله‌ لافاو بوركانه‌ ئاویانه‌ی‌ ئه‌وولاَته‌ ده‌گریتَه‌وه‌و به‌پێی‌ بۆچوونه‌كانیان” ساڵی‌ 2011بۆ 2013 ئه‌وه‌ ڕووده‌دات و به‌وهۆیه‌وه‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ ئه‌مریكا ژێر ئاو ده‌كه‌وێت و200ملیۆن هاولاَتی‌ ئه‌مریكا ده‌بنه‌ خۆراكی‌ ماسی‌.
    حاخامه‌كان بۆچوونیان وایه‌ له‌ 17ی‌ ئازاری‌ 2011ئه‌و ڕووداوه‌ له‌ ده‌ریاری‌ میتشیغان ده‌ستپێده‌كات و ڕووبه‌ری‌ ووشكانی‌ ئه‌مریكا بۆ 1,6كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
    حاخام كه‌ردای‌ بۆچونی‌ وایه‌ گه‌رده‌لولی‌ تسۆنامی‌ –كاترینا- كه‌ 300هه‌زار قوربانی‌ لێكه‌وته‌وه‌ نمونه‌یه‌كی‌ بچوكه‌ بۆ گه‌رده‌لوله‌ به‌هێزه‌كه‌ كه‌ ئه‌مریكا ده‌گرێته‌وه‌و ملیۆنه‌ها قوربانی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
    هه‌ره‌یه‌كه‌ له‌ چین و كۆریای‌ باكوور ئه‌و ڕووداوه‌ سروشتیه‌ به‌هه‌ل ده‌زانن و وه‌ك تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ هه‌زاره‌ها موشه‌كی‌ بالستی‌ ئاڕاسته‌ی‌ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
    – سه‌رچاوه‌ : گۆڤاری‌ الشراع

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 17,923 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    3 سه‌رنج له‌سه‌ر ئایا ٢٠٣٥ قیامەت دێت؟ نوسراوه‌

    1. Dldar Gull on 3/05/12 at 12:03 PM

      Mn Hech Brwam Baw Qsana Nea Ama Roea.

    2. Sebar Ali Hussin on 31/03/12 at 10:36 PM

      tanya xway gawra hatni roji dwayi dazane,,, away am qessanay kerdwa zor halayaw dayanawet bam jora xalk lasar dinu ayin durxanawa , babe awy hast bkan! astaxfirullah , hazar drud lassar pexambarman mu7amd!

    3. Mwkryan J. Ahmad on 21/03/12 at 6:54 PM

      هةر كةس نوسةرى ئةم بابةتةية با تةوبة بكات جونكة زيادة رةوى كردووة و لايداوة.

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    سه‌رنج بنوسه‌

    ئیمه‌یڵه‌که‌ت که‌س نایبینێ

    Protected by WP Anti Spam

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN