کەم خەویت هەیە؟

2/04/12
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 3,919 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    کککف
    زوو خه‌ولێكه‌وتن و به‌ئاگانه‌بوونه‌وه‌ چه‌ند جارێك له‌ شه‌ودا واته‌ به‌درێژایی‌ شه‌و خه‌وتن، هیوای‌ كه‌سانێكه‌ كه‌ به‌درێژایی‌ شه‌و به‌ئاگاده‌بنه‌وه‌ و گرفتی‌ كه‌مخه‌وییان هه‌یه‌.
    ئه‌م جۆره‌ گرفته‌ كار ده‌كاته‌ سه‌ر چاو و مرۆڤ ماندوو ده‌كات و هۆكاره‌كه‌شی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بیركردنه‌وه‌ به‌ سه‌رقاڵی‌ و ماندوویی‌ مرۆڤ به‌ ئه‌رك و كاری‌ ڕۆژانه‌یه‌وه‌.

    به‌هۆی‌ ئه‌م ڕێگانه‌وه‌ ده‌توانن چاره‌سه‌ری‌ كه‌مخـه‌ویی‌ بكه‌ن:

    1- گۆڕانكاری‌ له‌و دۆخه‌ی‌ كه‌ تێیدان، واباشه‌ سه‌عاتی‌ ئه‌و ژووره‌ی‌ تێیدا ده‌خه‌ون، بكوژێننه‌وه‌ و تاریكی‌ بكه‌ن، هه‌روه‌ها پله‌ی‌ گه‌رمی‌ و ساردیی ژووره‌كه‌ ڕێكبخه‌ن، باشتره‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ ژووره‌كه‌ (18) بێت و ئارام بێت ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌ ده‌نگێكی‌ زۆر هه‌بوو، ده‌توانن لۆكه‌ بكه‌نه‌ گوێ‌ تا له‌ بێده‌نگییدا بن.

    2- هه‌وڵدان بۆ كه‌م خواردنی‌ نانی‌ ئێواران یاخود نه‌خواردنی‌ تونی‌ و ئه‌و خواردنانه‌ی‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆری‌ ده‌وێت تاوه‌كو هه‌زم ببێت، باشتر وایه‌ له‌ جێگه‌ی‌ خواردنی‌ سوره‌وكراو سوپێك بخورێت.

    پاش دواهه‌مین ژه‌می‌ خواردن 2 تا 3 كاتژمێر چاوه‌ڕێ‌ بكه‌ ئینجا بچۆ بخه‌وه‌.

    3- وریای‌ خواردنه‌وه‌ی‌ وریاكه‌ره‌وه‌ به‌ وه‌ك ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی‌ كه‌ كافاینیان تێدایه‌ وه‌ك: (قاوه‌، چای‌ ڕه‌ش و سه‌وز، كۆلا، ئێنه‌رجی‌ درینكس) 4 تا 6 كاتژمێر پێش خه‌وتن نه‌خورێته‌وه‌، له‌جێی‌ ئه‌وه‌ چای‌ نه‌عنا، گوڵه‌ به‌یبون، یاخود شیر و هه‌نگوین بخورێته‌وه‌.

    4- له‌كاتێكدا بخه‌وه‌ كه‌ خه‌و ده‌تباته‌وه‌ و هیلاكیت نه‌ك چاوه‌ڕوانی‌ كاتی‌ دیاری‌ كراوی‌ خه‌و بكه‌یت، پاش ماوه‌یه‌ك جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ خۆی‌ له‌سه‌ر كاتی‌ دیاری‌ كراوی‌ خه‌و ڕاده‌هێنێت.

    5- به‌هۆی‌ وه‌رزشه‌وه‌ ده‌توانن ناخۆشییه‌كانی‌ ڕابردوو له‌بیربكه‌ن و كه‌متر بیربكه‌نه‌وه‌.

    6- خه‌وی‌ نیوه‌ڕوان ده‌بێت له‌ 15 خوله‌ك زیاتر نه‌بێت، ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت به‌ درێژایی‌ شه‌و بخه‌ون.

    7- ئه‌و ژووره‌ی‌ كه‌ تێیدا ده‌خه‌ون ده‌بێت جێگه‌یه‌ك بێت ته‌نها بۆ خه‌و و ته‌له‌فزیۆنی‌ تێدا نه‌بێت.

    8- ئه‌گه‌ر له‌ جێگه‌دا خه‌وت لێنه‌كه‌وت واباشه‌ هه‌ستیت كتێبێك، ڕۆژنامه‌یه‌ك بخوێنیته‌وه‌ و ئاوێك بخۆیته‌وه‌، به‌م هۆیه‌وه‌ ماندوو ده‌بیت و خه‌وت لێده‌كه‌وێت.

    9- ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك یاخود شتێكتان هه‌بوو و بیرتان لێكرده‌وه‌، به‌یانی‌ بیكه‌ن ئه‌وا باشه‌ ده‌فته‌رێك دابنێن و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی‌ دێته‌ یادتان بینوسن، به‌م شێوه‌یه‌ بیركردنه‌وه‌ كه‌م ده‌كات.
    —————————————————————–
    ئـا: ژوان فـه‌وزی‌

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 3,919 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    5 سه‌رنج له‌سه‌ر کەم خەویت هەیە؟ نوسراوه‌

    1. Idris Edres on 15/04/12 at 6:36 PM

      dast xosh.

    2. Ali Mala Osman on 5/04/12 at 1:16 PM

      Dast Xosh Ba Rasti Awa Gawratren Keshay Mna Agar Kasek Haya Dr Daroni Bet Btwanet Yarmatem Bda Mamnoni Abm :)

    3. Sarkawt Kurdish on 3/04/12 at 7:38 AM

      dastxosh

    4. Narin Ahmed on 2/04/12 at 10:53 PM

      dest xosh bo ew babete.

    5. Abdullah Bayezidi on 2/04/12 at 5:35 PM

      alanzd98

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1

     

    کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN