کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

هه‌رگیز خزم مه‌هینن بۆ نه‌خۆشی خراپه‌ | ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌ست

هه‌رگیز خزم مه‌هینن بۆ نه‌خۆشی خراپه‌

3/04/12
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 6,876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    هلهلهژ
    ئەو نەخۆشییە باوانەی کە پێش پڕۆسەی هاوسەرگیری بەدیار دەکەون، لە کوردستاندا پشکنییان بۆ دەکرێت، بەڵام هیچ مکانیزم و یاسایەک نییە ڕێگری لە هاوسەرگیری لە دەرەوەی یاسا و ڕاپۆرتی پزیشکی بکات.

    ئەمەیش بووەتە هۆکارێک کە ژمارەی نەخۆشییەکانی جینی بۆماوەیی ڕۆژ بە ڕۆژ لە کوردستاندا زیاتر پەرە بستێنێت.

    قوربانیانی دابونەریت
    هەردوو هاووڵاتی (ئیدریس مستەفا) و (حەسەن شێخۆ سەعید) کە لە شارەدێی کەورگۆسکەوە منداڵەکانیان هێنابووە سەنتەری تالاسیمیای هەولێر” لە هاتنەخوارەوەی دڵۆپەکانی خوێن ڕامابوون و چاوەڕوانی کۆتاییهاتنی دڵۆپەکانی خوێنیان دەکرد بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە و بە کاروباری ڕۆژانەیان ڕابگەن.

    (حەسەن شێخۆ) کە پێشتر ئامۆزایەکی خۆی خواستووە، لە ئێستادا 6 منداڵی هەیە، بەڵام 2 لە منداڵەکانی تووشی تالاسیمیا هاتوون.

    هۆکارەکەیشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە بنەماڵەکەیان‌ هەڵگری جینی تالاسیمیایە و هەروەک خۆی ئاماژەی پێ دا، بە دەیان حاڵەتی نەخۆشیی لەم جۆرە لە بنەماڵەکەیاندا هەیە کە لە ئاکامی هاوسەرگیریی خزمایەتیدا هاتوونەتە کایەوە.

    گەشەی 50%
    ژمارەی نەخۆشانی تالاسیمیا لە کوردستاندا زیاتر لە 2 هەزار کەس دەبێت و ژمارەکەیش تەنیا لە هەولێری پایتەخت 600 کەسە و هەر وەک بەڕێوەبەری سەنتەری تالاسیمیا (سەفین جەلال) ئاماژەی پێ دا، ئاماری هەولێر لە ساڵی 2005ـدا نزیکەی 400 کەس بوو و ئەمەیش ئەوە دەردەخات کە لە ماوەی شەش ساڵدا ژمارەی نەخۆشەکان 50% زیادی کردووە.

    هەرچەندە دوو هاووڵاتییەکەی کەورگۆسک لەگەڵ هاوسەرەکانیان هەڵگری نەخۆشییەکەن، بەڵام لە ئێستادا بڕوایەکی تەواویان بەوە هەیە کە بە بێ پشکنینی پزیشکی نەهێڵن کەسە نزیکەکانی خۆیان هاوسەرگیری بکەن، بەڵام کێشەی ئەوەیان هەیە کە لە کولتووری کوردەواری و عەشایەریدا ئەگەر کەسێک خوازبێنیی کەسێکی دیکە بکات و بابەتی پشکنینی پزیشکی بهێندرێتە گۆڕێ، ئەوا ناخۆشییان لە نێواندا دروست دەبێت.

    گواستنەوەی نەخۆشی بە هۆی دوو هەڵگری جینەوە
    سەرۆکی لیژنەی پزیشکی بۆ پشکنینی هاوسەری لە بنکەی تەندروستیی مەئموون دەباغ دکتۆر (هیوا ئەحمەد مستەفا) ڕوونی کردەوە کە کۆمەڵێک نەخۆشی هەن بە بۆماوەیی ناسراون و لە باوانەوە بۆ منداڵ دەگوازرێنەوە.

    بەو جیاوازییەی کە کاریگەری لەسەر باوان نییە، بەڵام ئەگەر هەردوو لا هەڵگری جینەکە بوون، ئەوا 25% ئەگەری ئەوە هەیە منداڵەکانیان تووشی نەخۆشییەکە ببن و لە هەموو نەخۆشییەکان باوتریش بریتییە لە نەخۆشیی تالاسیمیا.

    لە کوردستاندا ئەو ڕاستییە دەرکەوتووە کە خەڵکێکی زۆر هەڵگری جینی تالاسیمیان، بەڵام خۆیان ئاگادار نین و ئەم پزیشکەیش بە پێوستی دەزانێت بەر لە پشکنینی تایبەتی، هیچ جۆرە هاوسەرگیرییەک بە تایبەتی هاسەرگیریی خزمایەتی ئەنجام نەدرێت.

    کاتێک دوو کەسی خزم ژیانی هاوبەش پێک دێنن، ئەگەر یەکێکیشیان هەڵگری جینەکە بێت، ئەوا بە بۆچوونی ئەم پزیشکە هیچ مەترسییەک لەسەر منداڵەکانیان نابێت، بەڵام کاتێک مەترسیدارە کە هەر دوو کەسەکە هەڵگری جینەکە بن.

    بە گوێرەی ئەو ئامارەی کە بەڕێوەبەری کارگێڕیی بنکەی تەندروستیی مەئموون دەباغ (هەندرێن تەحسین) خستییە ڕوو، لە ماوەی 3 مانگی ڕابردوودا لەو پشکنینانەی کە بۆ مەبەستی هاوسەرگیری ئەنجام دراون، دەرکەوتووە کە 14 حاڵەت هەڵگری جینی تالاسیمیان و بۆ ئەمەیش ڕاپۆرتیان ئاڕاستەی دادگە کردووە کە بۆ هاوسەرگیری ناشێن.

    پشکنین لە کاتێکی خراپدا
    کاتێک‌ زیاتر لە 95%ـی هاووڵاتیان بە گوتەی ئەم بەرپرسەی کارگێڕی بەر لە ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی لە لای مامۆستایانی ئایینی مارەبڕینەکە ئەنجام دەدەن، ئەوا هیچ واتایەك بۆ پشکنینەکانی ئەوان نامێنێتەوە، چونکە لەو کاتەدا تەڵاق دەبێتە چارەسەری، ئەمەیش لە کۆمەڵگەی کوردیدا لە نەخۆشییەکە زۆر خراپترە. بۆیەیش داوای کرد میکانیزمێکی گونجاو بدۆزرێتەوە کە ڕێگری لە هەموو مامۆستایانی ئایینی بکات بۆ ئەوەی بێ ڕاپۆرتی پزیشکی هیچ گرێبەستێک ئەنجام نەدەن.

    بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستان مەلا (جەعفەر گوانی) جەختی کردەوە کە ئەوانیش هەستیان بەم کێشەیە کردووە و پێشتریش لە پڕۆژەیەکدا داوایان لە پەرلەمان کردبوو لە هەر ناوچەیەکی دیاریکراودا هەندێک مامۆستا بەم کارە هەستن و مەرجی پێویستیشیان بۆ دیاری بکرێت، بەڵام داواکارییەکەیان سەری نەگرت.

    نەبوونی پشکنینێکی DNA
    لە کاتی دووگیانبوونی هەڵگرانی جینی تالاسیمیادا، پشکنینێکی تایبەت هەیە کە لە ناو سكی دایکدا دەزانرێت کە منداڵەکە تووشی بووە یان نا، ئەگەر ئەوە سەلمێندرا دەکرێت بە ڕەچاوکردنی ڕێگری لە لەدایکبوونی ئەم منداڵانە بكرێت.

    بەشێک لە نەخۆشییەکان بە پشکنینی DNA ئاشکرا دەکرێن و دکتۆر (هیوا ئەحمەد)ـیش پاساوی ئەوە دێنێتەوە کە ئەم تاقیکردنەوانە تێچووی زۆریان دەوێت و بۆیەیش تا ئێستا نەهاتووەتە عێراق و ناوچەکەوە.

    ئەگەر لە نێوان مامۆستایانی ئایینی، پزیشکان و دادوەر‌اندا هەماهەنگی بکرێت و بە هۆشیارکردنەوەی خەك و دانانی یاسا و ڕێوشوێنی گونجاو، دەکرێت ڕێگە لە لەدایکبوونی نەوەیەکی ناتەندروست بگیرێت.

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 6,876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    3 سه‌رنج له‌سه‌ر هه‌رگیز خزم مه‌هینن بۆ نه‌خۆشی خراپه‌ نوسراوه‌

    1. Chalak Shekh Mohedeen on 4/04/12 at 4:57 PM

      جا توخوا ئه‌وه‌شته‌ بڵاوی ئه‌که‌نه‌وه‌ ئه‌و زانیاریه‌ له‌ خۆتان کۆنتره‌.

    2. Rshben Rashben on 4/04/12 at 10:01 AM

      taza mn chebkam abet 1tr benm u ameshm habet.

    3. Hawkar Hassan on 4/04/12 at 7:44 AM

      خؤشةويستمان بيش 1434سال دةفةرميت لة خزماني خؤتان مةهينن.

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    سه‌رنج بنوسه‌

    ئیمه‌یڵه‌که‌ت که‌س نایبینێ

    Protected by WP Anti Spam

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN