کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

ماکیاجی کچان چۆن بیت باشه‌؟ | ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌ست

ماکیاجی کچان چۆن بیت باشه‌؟

31/10/10
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 7,828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    gete
    هه‌ندێك له‌ كچان میكیاج ‌وه‌كو ئاره‌زوویه‌ك به‌كارده‌هێنن‌و هه‌ندێكش بۆ راكیشانی‌ سه‌رنجی‌ به‌رامبه‌ره‌كانیان
    به‌كارهێنانی‌ میكیاج له‌ناو كچاندا، به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رفراوان زیادیكردووه‌، رۆژانه‌ سۆپه‌رماكێت‌و دووكانه‌كانی‌ میكیاج جمه‌یان دێت له‌و كچانه‌ی‌ كه‌ بۆ كڕینی‌ پێدوایستییه‌كانی‌ جوانكاریی چه‌ندین بازاڕ ده‌گه‌ڕێن.
    له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ ده‌رگای‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ماڵ به‌ رووی‌ كچان‌و باشبوونی‌ باری‌ ئابووری‌ هه‌ندێك له‌ خێزانه‌كان له‌م ساڵانه‌ی‌ دواییدا، دوكانه‌كانی‌ جوانكاریی ئافره‌تانیش بازاڕیان گه‌رمتربووه‌و جۆره‌ها بابه‌تی‌ رازاندنه‌وه‌و جوانكاریی ئافره‌تان ده‌فرۆشن.
    كچان بۆ خۆده‌رخستن‌و جوانكاریی له‌ روومه‌تیاندا چه‌ندین جۆری میكیاج به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌لای‌ هه‌ندێك له‌ كوڕانه‌وه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ی‌ شێوه‌ی‌ راسته‌قینه‌ی‌ كچه‌كه‌یه‌، ئه‌گه‌رچی هه‌موو كوڕێك ئه‌م رایه‌ی‌ نییه‌.
    ئاری‌ ساڵح، ده‌رچووی زانكۆی سلێمانی به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ره‌، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی چوار ساڵی زانكۆدا ئه‌و كچانه‌ی به‌لاوه‌ جوان بووه‌ كه‌ مكیاج به‌كارناهێنن یاخود به‌ رێژه‌یه‌كی كه‌م به‌كاریانهێناوه‌.
    ئاری‌ ده‌ڵێت كه‌ هه‌میشه‌ ئه‌و كچانه‌ سه‌رنجیان راكێشاوه‌ كه‌ ئارایشتێكی كه‌میان كردووه‌، پێشیوایه‌ كه‌ ئه‌و كچانه‌ی‌ مكیاجێكی زۆر به‌كارده‌هێنن،‌وه‌كو ئه‌و‌وایه‌ به‌ ته‌واوی‌ شێوه‌ی خۆیان بگۆڕن، چونكه‌ «كوڕی ‌وریا ئه‌زانێ كه‌ ئه‌و ‌وه‌جه‌و جوانیه‌ له‌ سه‌دا سه‌د هی خۆی نییه‌، جوانی ته‌بیعی زۆر كه‌مه‌.«
    هه‌ندێك له‌ كچان میكیاج ‌وه‌كو ئاره‌زوویه‌ك به‌كارده‌هێنن‌و ده‌ڵێن بۆ سه‌رنجاركێشانی‌ به‌رامبه‌ره‌كانیان نییه‌، به‌ڵام هه‌ندێكی‌ ترشیان ده‌ڵێن میكیاج به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاوه‌كانیان گه‌وره‌ترو ره‌شتر ده‌ربكه‌ون، پێستیان سپی تر بنوینێت‌و سیمایه‌كی‌ جوانتریان پێببه‌خشێت.
    هه‌ندێك جار له‌ناو كوڕاندا‌وا باوه‌، كه‌ ئه‌و كچانه‌ی‌ پێش چوونه‌ ژییانی‌ هاوسه‌رگیرییه‌وه‌، شێوه‌یان جوانتره‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ ده‌ركوتنی‌ شێوه‌ی‌ راسته‌قینه‌یان له‌كاتی‌ زه‌واجدا، روبه‌رووی‌ گرفت ده‌بنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مێرده‌كانیان.
    توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئه‌وه‌ رونده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كوڕو كچێك یه‌كیان بوێت، بوونی‌ حاڵه‌تێكی‌ له‌و شێوه‌یه‌ نابێته‌ هۆی‌ جیابوونه‌یان، به‌ڵام ده‌شڵێن كه‌ ده‌بێت به‌كارهێنانی‌ میكیاج شێوازی كچه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی‌ نه‌گۆڕێت.
    شه‌نگه‌ دلێر، خوێندكاری‌ قۆناغی دووه‌می به‌شی راگه‌یاندن، هه‌موو رۆژێك كاتێك بۆ زانكۆ ده‌كه‌وێته‌ڕێ مكیاجی خۆی‌ ده‌كات، به‌ڵام له‌ رۆژانی بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كاندا جیاواز تر مكیاج ئه‌كات‌و رێژه‌یه‌كی زیاتر به‌كارئه‌هێنێ.
    شه‌نگه‌ ‌وتی‌ «گرنگی به‌ ماركه‌ی مكیاجه‌كان ئه‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی‌ مكیاجێكی باش به‌كاربهێنم.«
    زۆربونی‌ رێژه‌ی‌ میكیاج له‌نێو كچانداو جۆراو جۆری‌ له‌به‌كارهێنانیدا، گرێی‌ ده‌روونی‌ لای‌ ئه‌و كوڕانه‌ دروستكردووه‌ كه‌ تا ئێستا ژنیان نه‌هێناوه‌، ئه‌وان ترسی‌ ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ ئه‌و كچه‌ی‌ هه‌ڵیده‌بژێرن‌و ده‌یكه‌نه‌ هاوسه‌ری‌ خۆیان له‌دواییدا روخساری‌ راسته‌قینه‌یان بۆ ده‌كه‌وێت، كه‌به‌هۆی‌ میكیاجه‌وه‌ ده‌شاردرێته‌وه‌.
    خۆ رازاندنه‌وه‌ی‌ كچان له‌ رێگه‌ی‌ جۆره‌كان میكیاج چاو برۆ و روومه‌ته‌وه‌، لای‌ هه‌ندێك له‌ كوڕان بووه‌ته‌ جێگه‌ی‌ بایه‌خ پێدان‌و پێیانوایه‌ ره‌ونه‌قێكی‌ جوان ده‌به‌خشێته‌ ده‌م‌و چاو، به‌ڵام ئه‌م جوانیه‌ لای‌ هه‌ندێ له‌كوڕان نه‌بۆته‌ جێگه‌ی‌ گرنگی‌ پێدان، به‌ڵكو زیاتر حه‌ز به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ روخساری راسته‌قینه‌ی‌ كچه‌كه‌ ببینن به‌ بێ میكیاج.
    ئاسۆ جه‌لال، گه‌نجێكی 25 ساڵه‌، پێیوایه‌ به‌كارهێنانی مكیاج له‌لایه‌ن كچانه‌وه‌ شتێكی جوانه‌، به‌ڵام نه‌بێته‌ هۆی شاردنه‌وه‌ی‌ سیمای‌ سروشتییان، «زۆرێك له‌و كچانه‌ی‌ كه‌ له‌ بازاڕدا ده‌یانبینیت به‌ جۆرێك مكیاجیان كردووه‌، كه‌ نایان ناسیته‌وه‌.«
    ئاسۆ ئاساییه‌ به‌لایه‌وه‌ كه‌ ئه‌و كچه‌ی‌ زه‌واجی له‌گه‌ڵ ده‌كات مكیاج به‌كاربهێنێت، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی كه‌م‌و ساده‌بێت.
    زۆرێك له‌و كچانه‌ی‌ كه‌ میكیاج ده‌كه‌ن، بۆچوونی‌ ئه‌و كوڕانه‌یان لا په‌سه‌ند نییه‌ كه‌ ده‌ڵێن نابێت كچان میكیاج به‌كاربهێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پێیانوایه‌ كه‌ میكیاجی‌ زۆر شێوه‌ی‌ راسته‌قینه‌ی‌ كچه‌كه‌ ده‌شارێته‌وه‌.
    به‌ڵام دڵپاك ره‌ئووف، كه‌ كچه‌ خوێندكارێكی‌ دیكه‌ی‌ زانكۆیه‌، هه‌ندێك له‌و رۆژانه‌ی‌ كه‌ ده‌ڕوات بۆ زانكۆ میكیاج ده‌كات، گرنگیه‌كی‌ تایبه‌تی پێنادات.
    دڵپاك ‌وتی‌ «مكیاج تا ئه‌و راده‌یه‌ جوانه‌ كه‌ سروشتی ده‌م‌و چاوی ئه‌و كه‌سه‌ نه‌شارێته‌وه‌.«
    وتیشی «له‌ كاتی بۆنه‌كاندا میكیاج ئه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی‌ جیاواز ده‌ربكه‌وم له‌ رۆژانی ئاسایی.«
    له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ زۆربه‌ی كوڕان حه‌زئه‌كه‌ن كچ میكیاج به‌كارنه‌هێنێت‌و روخساری سروشتیان ببینن، به‌ڵام به‌لای‌ هه‌ندێكی‌ دیكه‌ له‌ كوڕانه‌وه‌، میكیاج شتێكی جوانه‌‌و ئه‌و كچانه‌ سه‌رنجیان راده‌كێشێت، كه‌ مكیاجێكی زۆر به‌كارده‌هێنن.
    سالار محه‌مه‌د، 22ساڵ، ئه‌و كچانه‌ی‌ به‌لاوه‌ جوانه‌ مكیاجێكی زۆر به‌كارده‌هێنن‌و پێیوایه‌ شێوه‌یه‌كی زۆر جوان به‌ كچان ده‌دات، «حه‌زئه‌كه‌م كچ هه‌میشه‌ مكیاج به‌ ده‌موچاویه‌وه‌ بێت.«
    زارا نوری‌، توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، سه‌باره‌ت به‌ به‌كارهێنانی مكیاج له‌لایه‌ن كچانه‌وه‌، پێیوایه‌ هه‌موو كچان بۆ راكێشانی سه‌ره‌نجی كه‌سی به‌رامبه‌ر به‌ كاریناهێن، به‌ڵكو هه‌ندێ كچ هه‌یه‌ ته‌نیا‌وه‌ك ئاره‌زوویه‌كی خۆی به‌كاریده‌هێنێت.
    زارا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ میكیاج هیچ كاریگه‌رییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دروستناكات، «ئه‌گه‌ر هۆكارێكی تر نه‌بێت دوو هاوسه‌ر له‌سه‌رئه‌وه‌ كێشه‌ بۆخۆیا دروستناكه‌ن‌و جیابوونه‌وه‌ روونادات«
    زارا پێشیوایه‌ مكیاج جوانییه‌ك به‌ پێست ده‌دات‌و ره‌ونه‌قێك به‌ ده‌م‌و چاو ده‌به‌خشێت، به‌ڵام گرنگه‌ شێوه‌ی‌ ده‌موچاوه‌كه‌ نه‌گۆڕێت.
    ئه‌یوب عوسمان، ته‌مه‌نی 35 ساڵه‌‌و پێنج ساڵه‌ ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه‌، پێش ئه‌وه‌ی‌ زه‌واج بكات زیاتر ئه‌و كچانه‌ سه‌رنجیان راكێشاوه‌، به‌ڵام دواجار رێی له‌ كچێك كه‌وت ‌و بوو به‌ هاوسه‌ر كه‌ میكیاج به‌كارناهێنێت.
    ئه‌یوب ‌وتی «زۆر حه‌زئه‌كه‌م ژنه‌كه‌م مكیاج بكات‌و خۆی جوان بكات، به‌ڵام نه‌كردنیشی نه‌بۆته‌ كێشه‌ له‌ نێوانماندا

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 7,828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    سه‌رنج بنوسه‌

    ئیمه‌یڵه‌که‌ت که‌س نایبینێ

    Protected by WP Anti Spam

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1

     

    کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN