xml feed

کاتی شووکردنم نی یە جارێ

1/11/10
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 16,245 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    HJFHJF
    نینا، کە لە وڵاتى ئوسترالیا نیشتەجێیە، لە ساڵى 2005 ەوە دەستى بە گۆرانى گوتن کردووە، بەڵام وەک خۆى ئاماژەى بۆ دەکات، لەبەرئەوەى کارى هونەرى لە وڵاتى ئوسترالیا سەختە، نەیتوانیووە ئەوکاتە هیچ بەرهەمێک تۆمار بکات، ئەمساڵ نینا یەکەم ئەلبوومى لە کوردستان بە ناوى “عەشقى تۆم” بڵاوکردەوە، کە خاوەن دوو کلیپە، نینا لەو دیمانەیەکیدا باس لەکارە هونەرییەکانى خۆى و هەندێ لایەنى ژیانى تایبەتى خۆى دەکات.

    نینا، قوتابییە و لە کۆلێژى ژمێریارى لە وڵاتى ئوسترالیا دەخوێنێت، خۆى حەزی لەو بوارەیە، هەروەها دەڵێت “حەزم لە بڕوانامەى ئەندازیاریش هەیە، بەڵام جارێ نازانم ئەویش دەخوێنم یاخود نا”. نینا هۆکارى جێهێشتى کوردستان باس دەکات و دەڵێت “ساڵى 1992 لە دواى راپەرین لەگەڵ خانەوادەکەم کوردستانم جێهێشت، کە تەمەنم حەوت ساڵان بوو، ئەویش بە هۆى خراپى بارودۆخى ئەوکاتى کوردستان.

    زیاتر گوتی “راستى ئەوکاتە ژیان لە کوردستان زۆر ناخۆشبوو، ئازادى نەبوو، کوردستان وەک ئێستا نەبوو”. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نینا وەک باسى دەکات و دەڵێت “من زۆر وڵاتانم بینیووە، بەڵام هەموو کاتێک کوردستان لە هەموو وڵاتێک خۆشتر بووە”.

    نینا دەمێکە گۆرانى دەڵێت، بەڵام ساڵى پار بە گۆرانى “واهەست دەکەم” لە تێکست و ئاوازى رائد شامل، ناوبانگى لە کوردستان دەکرد، ئەو پێى وایە، هۆکارى ئەوەى زوو ناوبانگى دەکرد، تەنیا ئەوەیە کە دەڵێت “من بە بەرنامەیەکى دارێژراو هاتم و دەستم بە گۆرانى گوتن کرد”. هەروەها نینا دەڵێت “من پێنج ساڵ لەمەوبەر دەستم بەگۆرانى گوتن کردووە، بەڵام نەمتوانیووە بەرهەم تۆمار بکەم، لەبەرئەوەى من لە وڵاتێک دەژیم زۆر ئەستەمە کارى هونەرى تێدا ئەنجام بدرێت، لە کوردستانیش کەسێکى وام دەستنەکەوت، بتوانێ بەمشێوەیەى کە من دەمەوێت و بەو ئازادیەى خانەوادەکەم رێگەم دەدەن، هاوکاریم بکات، بۆیە ئەوکات نەمتوانى بەرهەم تۆمار بکەم و کلیپ بکەم”.

    نینا، کە هێشتا نەچۆتە ناو پرۆسەى هاوسەرگیریەوە، ئاماژە بەوە دەدات، هێشتا بیرى لە ژیانى هاوسەرى نەکردۆتەوە و زیاتر کارەکانى بۆ کارە هونەرییەکانى تەرخانکردووە، سوپاسى خانەوادەکەى خۆى دەکات و دەڵێت “خانەوادەکەی من زۆر هونەردۆستن و زۆریش هاوکارى لە کارە هونەرییەکانم دەکەن، ئەگەر ئەوان پاڵپشتى من نەبوونایە، ئێستا نەمدەتوانى گۆرانى بڵێم و نەشدەتوانى زوو ناوبانگ دروست بکەم و بچە پێشەوە”.

    نینا خۆیشى هەست بەوە دەکات، لەگەڵ یەکەم دەرکەوتنى دا، لەناو میدیاى کوردى گرنگى زۆرى پێدراوە و بەردەوام وێنەى لەسەر رۆژنامە و گۆڤارەکانە، لەوەشیان دەڵێت “بەڵێ هەستدەکەم میدیاى کوردى گرنگی پێم داوە، زۆر سوپاسیان دەکەم، بەڵام ئەوەش تەنیا لەبەر جوانییەکەم نییە، کە بەردەوام وێنەم لەسەر میدیاکانە، من بەکارى جوان وەڵامى ئەوانە دەدەمەوە، کە پێان وایە من لەبەر جوانى لەناو میدیاکان هەم، کارەکانم پشتگیریم دەکەن، نەک هەر جوانى روخسارم”. نینا هەر لەو دیمانەى ناوە ئەسڵەکەى خۆى ئاشکرا دەکات و دەڵێت “من ناوى ئەسڵیم کوردستانە، بەڵام هەر لە منداڵیمەوە وەک نازناوێک پێیان گوتوومە نینا”.

    ئەو کچە گۆرانیبێژە ئەوەش ئاشکرا دەکات، کە بەنیاز بووە لە سەردانەکەیدا بۆ کوردستان گۆرانییەکى دوێت لەگەڵ هونەرمەند رائد شامل ئەنجام بدات، بەڵام کاتی بۆ نەماوەتەوە، دەڵێت “حەزم لە گۆرانى دوێت هەیە، گۆرانى دوێت ئەگەر بەشێوەیەک دروست بکرێت، لەگەڵ دەنگى هەردوو هونەرمەند بگونجێت سەرکەوتوو دەبێت، بەڵام سەختیشە گۆرانییەک دروست بکەى بۆ دەنگى دوو هونەرمەند شیاو بێت، من بەنیاز بووم لە ماوەى سەردانەکەم بۆ کوردستان، لەگەڵ هونەرمەند و ئاوازدانەر مامۆستا رائد شامل، گۆرانییەکى دوێت بکەم، بەڵام لەبەر کەمى کات دوامان خست بۆ ساڵى ئایندە”. ئێستا نینا خەریکى ئامادەکردنى ئەلبوومێکى تازەیە، بەنیازە لە دەرفەتێکدا بە سەردانێک بگەڕێتەوە کورستان کارەکانى بە ئەنجام بدات.

    نینا لە یەکەم کلیپیدا بە روالەتى کچە عاشقێکى دڵشکاو گۆرانییەکە دەڵێت، وەک ئەوەى بڵێى نینا ئەو گۆرانییە هەر بۆ حالى خۆى گوتووە، لەو بارەیەوە نینا دەڵێت “من کەسێکى زۆر هەست ناسکم، بەڵام هێشتا بەسەرهاتێکى وا تووش نەبووە، کە بڵێم دڵیان شکاندووم، بەڵام من دەچمە ناخى ئەو هۆنراوەى، کە دەیکەم بە گۆرانى و هەستى پێدەکەم”. نینا دەشڵێت “من تەنیا لەگەڵ مرۆڤى دووروو ناگونجێم”.

    دیمانە: زانا دلشاد دزەیی

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 16,245 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    یه‌ک سه‌رنج له‌سه‌ر کاتی شووکردنم نی یە جارێ نوسراوه‌

    1. Hassa Khdir on 4/04/12 at 3:47 PM

      .

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    سه‌رنج بنوسه‌

    ئیمه‌یڵه‌که‌ت که‌س نایبینێ

    Protected by WP Anti Spam
    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1
    New Page 1