چه‌ند پاره‌ بۆ ریكلام وه‌رده‌گرن؟

4/07/12
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 6,321 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌


    گۆڤاری‌ سڤیل بڵاویكرده‌وه‌ ئێستا هونەرمەندانی كوردستان خەرجی بەرهەمهێنانی ئەلبووم و كلیپەكانیان بەریكلامكردنی كۆمپانیا بارزگانییەكان دەستدەخەن، زۆربەی هونەرمەندان و ئەستێرەكان لەبەرامبەر پارەیەكی زۆردا ریكلامیان كردووە، تائێستاش لەنێو هونەرمەندانی كورد چۆپی فەتاح زۆرترین پارە و كریستاڵ كەمترین پارەیان لەریكلامكردنەكانیان وەرگرتووە.

    گۆڤاره‌كه‌ له‌راپۆرتێكدا نوسیویه‌تی‌ سەرەتا چەند هونەرمەندێكی میللی ریكلامكردنیان لەكوردستان دەستپێكرد، دواتر ئەكتەری كۆمیدی ئەیام ئەكرەم ناسراو بە شەمۆ لەهەولێر ماوەیەكی زۆر لەریكلامكردن كەلوپەلەكانی وەك سەلاجە، موبەریدە و تەلەفزیۆن و سەتەلایت بەردەوام بوو، دواتر چەند ئەكتەرێكی دیكەی فیلمە كۆمیدییەكانی بازاڕ بەریكلامكردنی خواردەمەنیەكانی وەك دۆشاوی تەماتە و ماست و پەنیر و تەعین دەستیان پێكرد، هەموو ئەو ریكلامانە بڕی پارەكەی لە 500 دۆلار تاوەكو 1000 دۆلارە، تائێستاش بەردەوامن.

    به‌ پێی راپۆرته‌كه‌ هەموو ئەوانە لەنێو هونەرمەندان پێیان دەگوترێ “ریكلامی بچووك”. یاخود “ریكلامی فەقیران”. هەروەها لەم چەند ساڵەی دوایشدا جۆرە ریكلامێكی دیكە دەستی پێكرد كە پێی دەگوترێ “ریكلامی گەورە” یاخود “ریكلامی خواپێداوەكان”. كە هەر یەك لە “چۆپی فەتاح، هەردی سەلاح، نازدار، ماهیر حەسەن، هەڤاڵ ئیبراهیم، هانی، كریستاڵ” لە ریكلامی خواپێداوەكانن، بەڵام لەو ریزبەندی وەرگرتنی زۆرترین پارەی ریكلام، تائێستا چۆپی فەتاح زۆرترین و كریستاڵیش كەمترینە.

    له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ لەكوردستان تەنیا چەند هونەرمەندێك ریكلامی گەورەیان كردووە، چۆپی فەتاح بۆ كۆمپانیای ئاسیاسێڵ كە بەپێی گرێبەستێكی نێوانیان، چوار ساڵ ریكلام بۆ ئاسیاسێڵ دەكات، بەپێی سەرچاوەیەك لەكۆمپانیای ئاسیاسێڵ تەنیا سێ مانگ ماوەی گرێبەستەكەیان ماوە، بەڵام ئاسیاسێڵ ئامادە نییە گرێبەستەكە نوێ بكاتەوە، لەبارەی پارەی گرێبەستەكەی چۆپی لەگەڵ ئاسیاسێڵ ئاشكرا كرد و گوتی “ئاسیاسێڵ ساڵی بڕی 25 دەفتەر دۆلاری داوەتە چۆپی فەتاح”.

    ئەو سەرچاوەیەی وتی‌ “لەوانەیە ئەمساڵ ئاسیاسێڵ گرێبەست لەگەڵ هانی ببەستێت و بۆ دوو ساڵی داهاتوو هانی وەجهی ئاسیاسێڵ بێت، هەروەها بڕی پارەكەش هەر ئەو پارەیەیە كە بەچۆپی دراوە”.

    گۆڤاره‌كه‌ نوسیویه‌تی‌ هانی مانگی بەپێی رێكەوتنێك لەگەڵ كۆمپانیای “بەهار” ریكلامێكی ڤیدیۆیی بۆ برنجی ئەحمەد و چای ئەحمەد كردووە، كە هێشتا بڵاونەكراوەتەوە، بەپێی گرێبەستەكە هانی بۆ دوو ریكلامی برنجی ئەحمەد 50 هەزار دۆلاری وەرگرتووە، هەر ماوەیەكی دیكە دوو رێكلامی دیكە بۆ چای ئەحمەد دەكات. هانی بۆی نییە تاوەكو دوو ساڵ ریكلام بۆ هیچ كۆمپانیایەكی خواردەمەنی بكات، بەڵام دەتوانێ ریكلام بۆ خانووبەرە و كۆمپانیای تەلەفۆن و شتەكانی دیكە بكات، جگە لەخواردەمەنی.

    هەروەها كۆمپانیای sardar car خەرجیەكانی هەموو ئەلبوومەكەی هەردی سەلاحی دابینكرد، كە لەساڵی 2006 بڵاوكراوەیە بەناوی “تۆبە” كە خەرجی ئەلبوومەكە و ئەنجامدانی كلیپێك بەبڕی 30 هەزار دۆلار دەخەملێنرێت، لەبەرامبەر ئەوەشدا هەردی سەلاح ریكلامێكی بۆ كۆمپانیای ناوبراو كرد، بەڵام هەر ئەو رێكلامە بوو، دووبارە نەكرایەوە.

    هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه‌ ساڵی پار لۆكە لەگەڵ كۆمپانیای هامە ئیمزایەكی كرد بۆ ریكلامكردنی برنجی مەحموود، زۆر لەنێو هونەرمەندان و راگەیاندنەكان وا باس دەكرێ لۆكە بۆ ریكلامەكە پارەیەكی زۆری وەرگرتووە، بەڵام تەنیا حەوت هەزار دۆلار بوو، ئێستا لۆكە ریكلامێكی دیكەی بۆ هەمان برنجی مەحموود كردووە، كە هێشتا بڵاونەكراوەتەوە بە 10 هەزار دۆلار.

    راپۆرته‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌ لەكۆتایی رابردوو نازدار ریكلامێكی بۆ كۆمانیای تەلەفۆنی زین ئەنجامدا كە بۆ دوو ساڵە، هەندێك لەقسە هەیە دەگوترێ 40 دەفتەر دۆلاری وەرگرتووە، بەڵام قسەی ئێستا كە لەچەند كەسێكی نزیكی هونەرمەند نازدار باسكراوە، ساڵی هەشت دەفتەر دۆلار وەردەگرێ لەگەڵ كلیپێك بۆی.

    سه‌باره‌ت به‌ كچە گۆرانیبێژی لاو كریستاڵ گۆڤاره‌كه‌ نوسیویه‌تی‌ لەدوو مانگی رابردوو كلیپێكی بۆ ئەنجامدرا بەناوی “چییە” بەخۆرایی، كە كلیپەكە بە 30 وەرەقە دەخەملێنرێت، لەبەرامبەردا كریستاڵ ریكلامێك بۆ رۆنی زەیت ئەنجام دەدات، بەمەش كریستاڵ دەبێتە خاوەنی كەمترین پارە، كە لەڕیكلام وەریگرتووە.

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 6,321 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    سه‌رنج نوسین داخراوه‌.

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1

     

    کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN