18/07/12
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 3,108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌


    دادگایی تاوانەكانی كەركوك لە كەلار، لە دواین دانیشتنیدا بریاری لە سێدارەدانی بۆ
    ژنێك دەركرد، كە لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا و بە تۆمەتی كوشتنی هاوسەرەكەی لە چەمچەماڵ دەستگیركرا، لەهەمان كاتداو بەهەمان تۆمەتیش، سزای لە سێدارەدانی بۆ كەسێكی تر دەركرد، كە وەك هاوبەش لە ئەنجامدانی ڕووداوەكەدا دەستگیركرابوو.
    ئەو ژنە كە خاوەنی چوار منداڵە لە رێیی دەستنوسێكەوە كە بۆ ئێن ئارتی ناردووە، رەخنەی ئەوە لە رێكخراوەكانی ژنان دەگرێت كە لە دۆسێكەیدا هاوكارییان نەكردووە، سەرباری ئەوەی كە چەندینجار ئەو ڕێكخراوانەی لەتوندوتیژییەكانی سەری كە گوایا لەلایەن هاوسەرەكەیەوە ئەنجامدراوە، ئەنجامدراوە.
    هەرچەندە ئێن ئاڕ تی پەیوەندی كرد بە دادگا و بەشی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیانەوە بە پاساوی جۆراوجۆر هیچ لێدوانیكیان لە سەر ئەو دۆسیەیە نەدا.
    هاوكات، لە نوسراوێكی تردا كەكۆپیەكی دەست ئێن ئاڕ تی كەوتووە، پێش دەرچوونی بڕیاری كۆتایی دادگا لەسەر ژیانی نامەیەكی درێژیی نوسیو‌وەو تێیدا، باسی خراپی بارودۆخی ژیانیی خۆی دەكات لە ڕابردوودا، كە چۆن چەندینجار سكاڵای لای سەنتەرەكانی ژنان كردووە، بەڵام گوێیان پێنەداوە.
    لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیشدا، ژنەكە لەناو گرتوخانەوە، سەرباری ڕەتكردنەوە ئەو تۆمەتەی كە سزاكەی لەسەر دەركراوە، داوای لە ڕێكخراوەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد كە سەرپەرشتی منداڵەكانی بكەن.
    ئەو ژنە ئاماژە بەوە دەكات، لە ساڵی 1981 لە دایك بووە و لە ساڵی 1998 بە شێوەی گەورە بە بچووك دراوە بە شوو، دواتریش هەشت جار پەنای بۆ دادگا بردووە، تاوەكو لە هاوسەرەكەی جیا بێتەوە، بەڵام ئەو كارەی هیچ ئەنجامێكی نەبووە.
    دەشڵێت كە لەساڵی 2009 دا بەهۆی ئەوەی كە پیاوەكەی توندوتیژی بەرامبەر كردوە، پەنای بۆ لایەنەیەكی داڵدەدان لەسلێمانی بردوەو دواتر بەرپرسانی لانەكە بە بەڵێننامەی 30 هەزار دۆلار گەڕاندویانەتەوە بۆلای هاوسەرەكەی بەومەرجەی هیچ توندوتیژییەكی بەرامبەر نەكاتەوە.

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 3,108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    سه‌رنج نوسین داخراوه‌.

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1

     

    کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN