بانۆ:ئەو ستایلەی من گۆرانیی لەسەر دەڵێم، زۆر كوردانە دەبێت
بنێره بۆ فهیس بوک

زؤر بةرِاستطؤيانة دةمةويَت بلَيَم كة من بؤ يةكةم جارمة قسة بؤ رِاطةياندن دةكةم، ضونكة تا ئيَستايش ئةو هةوالَانةي بةناوي منةوة بلاَو كراونةتةوة من بيَطا بووم ليَيان و هيض ثةيوةنديةكةم بةو بابةتانةوة نية.” ماوەیەكە بەردەوام لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەرە كوردییەكاندا باس دەكرێت، كە خانمێكی دیكە دێتە ناو گۆڕەپانی هونەری كوردییەوە و دەیەوێت گۆرانی بچڕێت ئەویش (بانۆ حوسێن)ـە.
“هەولێر” پەیوەندی بە (بانۆ)ـەوە كرد و لەسەر زاری خۆیەوە چەند ڕاستییەكی لەسەر بەرهەمی تازە و بوونی بە گۆرانیبێژ لێ پرسی. ئەو گوتی: “زۆر بە ڕاستگۆیانە دەمەوێت بڵێم، كە من بۆ یەكەم جارمە قسە بۆ ڕاگەیاندن دەكەم، چونكە تا ئێستایش ئەو هەواڵانەی بە ناوی منەوە بڵاو كراونەتەوە من بێئاگا بووم لێیان و هیچ پەیوەندییەكەم بەو بابەتانەوە نەبووە، بۆیە لە ڕێگەی ئەو ڕۆژنامەیەوە حەزم كرد خۆم بە جەماوەر بناسێنم.”
(بانۆ) بەم جۆرە خۆی دەناسێنێت: “من ناوم (شۆخان)ـە بەڵام لەنێو هاوڕێ نزیكەكانم بە (بانۆ) ناو دەبرێم، هاوكات 19 ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێم، بەڵام زەمەنێكیشە ئارەزوو دەكەم بێمە نێو دنیای گۆرانیگوتنەوە و لەو ڕێگەیەوە خزمەت بە وڵاتەكەم بكەم، بۆیە ئێستایش سەردانی كوردستانم كردووە تا چەند گۆرانییەك بچڕم و پێشكەشی خەڵكی كوردستانی بكەم.”
ئەو خاتوونە ئاماژە دەدات، كە ئەو ستایلی و ڕێچكەیەی ئەو لەسەری گۆرانی دەچڕێت زۆر كوردانە دەبێت و خۆی دوور دەگرێت لە هەر كارێكی بەناو مۆدێرن، كە لە دواییدا زیان بە هونەرەكەی دەگەیەنێت.
وەك ئەوەی خۆی باسی لێوە دەكات، ئێستا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ئەلبوومێكی گۆرانییە كە ئەو ئەلبوومەیشی 9 تراك لە خۆ دەگرێت و كاری میووزیكیشی لە شاری هەولێر لە ستۆدێۆی ڕۆژ بۆ ئەنجام دەدرێت، بەڵام بەر لە بڵاوكردنەوەی سێدەكەی گۆرانییەكی سینگڵ كلیپ دەكات و پێشكەشی بینەرانی دەكات.







































ئاگاداری گرنگ :تکایه سهرنجێک مهنوسه کهلهگهڵ ڕهوشتی گهلهکهمان ناگونجێت ئهم سهرنجانه پاش پیاچوونهوه بڵاودهکرێنهوه. بۆیه خۆت ماندوو مهکه لهنوسینی سهرنجی بێمانا. تا ئێمهش ڕێگهی سهرنج نوسین دانهخهین.
لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی