کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

خەندە: ئیتر گۆرانی ناڵێت | ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌ست

خەندە: ئیتر گۆرانی ناڵێت

12/11/10
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 5,393 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    ruru
    خانمە هونەرمەندی دەنگخۆش و گۆرانیبێژ خەندە عەبدوڵڵا لە هەواڵێكی چاوەڕواننەكراودا بڕیاریداوە واز لە گۆرانی گوتن بهێنێ.
    لە لێدوانێكی تایبەتدا خەندە عەبدوڵڵای گۆرانیبێژ گوتی: لە ئێستادا كە كۆمەڵێك گۆرانیبێژ هاتوون هونەریان قێزەون كردووە و كاریان كردۆتە سەر كەسایەتی تەواوی هونەرمەندان، بۆیە بەباشی دەزانم لە ئێستادا واز لە گۆرانی گوتن بهێنم تا ئەوكاتەی ئەو رەوشە باشتر دەبێ”.
    خەندە گوتیشی: لەماوەی كاركردنمدا وەك كچێك 5 بەرهەمم تۆماركردو خەڵك دەزانن كە بەرهەمەكانم چۆنن و سەلماندیشم كە خێزانەكەم نەك رێگرم نەبوونە، بەڵكو هاندەر و پاڵپشتیشم بوونەو سەلماندیشم توانای هونەریم هەیە”.
    هەروەها خەندە گوتیشی:”دەبێ خەمخۆران و لێپرسراوانی بواری هونەر بزانن، كە بۆچی خەریكە دەبێتە دیاردە كە هونەرمەندانی كچ واز لە گوتنی گۆرانی دێنن، لە كاتێكدا ژمارەی كچان و ژنانی گۆرانیبێژ زۆر نییە”.
    لە كۆتاییدا خەندە ئاماژەی بەوە كرد”هونەر و كاركردنی هونەری خەونی گەورەی منە، بەڵام بەداخەوە هەندێ فاكتەر هەن واملێدەكەن بۆ ماوەیەكی دیارینەكراو لەو دنیا جوانە دووركەومەوە”.
    شایانی باسە خەندە عەبدوڵڵا وەك كچێكی گۆرانیبێژ لەماوەی 7 ساڵی كاركردنیدا 5 گۆرانی تۆماركرد و 2 دانەی كلیپكرد، كە ئەو بەرهەمانەی خەندە بوونە هۆی ئەوەی پێشوازییەكی باشی لێبكرێ و بە درێژەپێدەری خەباتە هونەرییەكەی ئایشەشان و گولبەهار هەژمار بكرێ”.

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 5,393 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    سه‌رنج نوسین داخراوه‌.

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1

     

    کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN