کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

هه‌رژنێك له‌شفرۆشی بۆ نه‌كات بانده‌كه‌ی‌ ئیمان داخلی‌ ده‌یكوژن، یان ده‌موچاوی ده‌شێوێنن | ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌ست

هه‌رژنێك له‌شفرۆشی بۆ نه‌كات بانده‌كه‌ی‌ ئیمان داخلی‌ ده‌یكوژن، یان ده‌موچاوی ده‌شێوێنن

11/09/12
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 14,586 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌


    به‌غدا، ئاوێنه‌نیوز: سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ، دوو شه‌ممه‌، به‌ سایتی وارڤینی راگه‌یاندووه‌، گه‌وره‌ترین باندی بازرگانیكردنیان به‌ ژنانه‌وه‌ له‌ شاری‌ به‌غدا ده‌ستگیركردووه‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ماڵانه‌دا گرت كه‌ بۆ بازرگانیكردن به‌ ژنانه‌وه‌ ته‌رخانكرابوون‌و “ده‌یان ژنیان خستبووه‌ داوی له‌شفرۆشی‌و بازرگانیكردن به‌ جه‌سته‌یانه‌وه‌.”

    هه‌ر له‌وهه‌واڵه‌دا هاتووه‌، له‌ كاتژمێر یه‌كی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ (2 – 3 / 9/ 2012) هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق توانیان كه‌سێك به‌ناوی (ئیمان داخلیه‌) و ژماره‌یه‌ك له‌ هاوكاره‌كانی ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌ له‌ بازاری (ئه‌لنخاسه‌) بازرگانییان به‌ ژنانه‌وه‌ ده‌كرد.

    ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و تۆڕه‌ بازرگانه‌، له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی (به‌تاوێن، كه‌ڕاده‌، شارع فه‌له‌ستین) خانووی تایبه‌ت به‌ له‌شفرۆشییان هه‌بووه‌و تۆمه‌تبار (عه‌مار زه‌یتونه‌) رۆژانه‌ كچان‌و ژنانی رفاندووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌وان له‌و ماڵانه‌دا ناچار به‌ كاری له‌شفرۆشییان بكات، وه‌ك نه‌ریتێكی په‌یڕه‌وكراوی بانده‌كه‌، هه‌ر ژنێكیش ئاماده‌ نه‌بووبێت كاری له‌شفرۆشی بكات ده‌موچاویان شێواندووه،‌ یاخود كوشتوویانه‌.

    هاوكات، “(ئیمان داخلیه‌) سه‌رۆكی بانده‌كه‌ وێڕای بازرگانیكردن به‌ ژنان‌و ناچاركردنیان به‌ له‌شفرۆشی، بازرگانیشی به‌ ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه‌ كردووه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ هه‌ر ژنێك ناچار بوو بێت قه‌رز بكات، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانیبێت قه‌رزه‌كه‌ بداته‌وه‌ ئه‌وا ناچار كراوه‌ به‌ پێدانی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی قه‌رزه‌كه‌ بداته‌وه‌.”

    به‌ پێی‌ هه‌واڵه‌كه‌ی‌ وارڤین، (ئیمان) وه‌ك سه‌رۆك باندێك له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌عدوونه‌وه‌ هاوكاریكراوه‌ و ته‌نانه‌ت هه‌ر پۆلیسێك ئاماده‌ نه‌بووبێت هاوكاری بكات ئه‌وا له‌ بنكه‌كه‌ دوورخراوه‌ته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ وه‌ك ده‌ستڕۆیشتوویه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆ نازناوی (داخلیه‌)ی لێنراوه‌.

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 14,586 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    سه‌رنج بنوسه‌

    ئیمه‌یڵه‌که‌ت که‌س نایبینێ

    Protected by WP Anti Spam

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1

     

    کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN