کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

لڤینی نوێ‌ نهێنییەكانی ژیانی دۆنگی بڵاودەكاتەوە | ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌ست

لڤینی نوێ‌ نهێنییەكانی ژیانی دۆنگی بڵاودەكاتەوە

1/12/12
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 5,885 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌


    پاش درامای میسری‌و سوری‌و دواتر مەكسیكی‌و پاشان توركی، لەئێستادا درامای كۆری زۆرترین بینەری هەیە لەهەرێمی كوردستانداو بەشێكی زۆری گەنجانی بۆ لای خۆی پەلكێشكردووە، ئێستاش درامای (دۆنگی) یەكێكە لەو درامایانەی كە لەپێشەوەی داخوازییەكانی خەڵكەو لەهەرێمی كوردستان بینەرێكی زۆری هەیە.
    زنجیرە درامای (دۆنگی) زنجیرەیەكی كۆرییە، لەساڵی (2010) پلەی یەكەمی وەرگرت بەهۆی ئەوەی كە زۆرترین بینەری هەبوو لەكاتی‌ پەخشكردنیدا لەكۆریا‌، ئەم زنجیرە درامایە لەلایەن (Media Art Production M.A.P) میدیا ئارت پرۆدەكشنـەوە ئامادەكراوەو كۆمپانیای خاوێ فیلم دۆبلاژیكردووە، كە (88) ئەڵقەی (45) دەقیقەیی لەئێستادا لەكەناڵی كوردسات پەشخشدەكرێت‌و بینەرێكی زۆری هەیە.
    دۆنگی درامایەكی مێژووییە، گێڕانەوەی چیرۆكی شا (سوك جۆنگ)ی نەوەی (جۆسۆن)ی كۆریایە، كە عاشقی (دۆنگی) دەبێت لەكاتێكدا كە دۆنگی یەكێكە لەكارەكەرە سادەكانی كۆشك‌و دەبێتە جێگەی سەرنجی شا (سوك جۆنگ)و بەتەواوی هۆگری دەبێت، دۆنگی، هەر لەسەرەتای چوونە ناو كۆشكی شاهانەوە لەلایەن شاژنە (لنهیۆن)ـەوە رووبەڕووی چەندین گرفت دەبێتەوەو ‌لەبەرئەوەی دۆنگی سەر بەخێزانێكی هەژارە رقی لێیەتی، جگە لەوەی لەلایەن كارەكەرێكی تری كۆشكەوە كێشەی زۆری بۆ دروستدەكرێت، چونكە ئەوان خەونیان ئەوەیە لەو شوێنە كاربكەن كە دۆنگی هەر لە‌سەرەتای كاركردنییەوە وەریگرتووە.
    ئەكتەری كۆری (هان هیو جو) كە لەساڵی (1987) لەدایكبووە رۆڵی دۆنگی لەزنجیرە دراماكەدا بەرجەستە دەكات، كە سەرەتای كارە هونەرییەكانی بەشانۆگەری كۆمیدی دەستیپێكردووە، دۆنگی بۆ یەكەمجار لەساڵی (2003) ناوبانگێكی گەورەی پەیداكرد، پاش ئەوەی لەساڵی (2003)و لەتەمنێكی كەمدا بەشداری پێشبڕكێی شاجوانی كۆریای باشووری كردو بەشاجوان هەڵبژێردرا، لەپاش ئەوەش بە بەشداریكردنی لەچەند درامایەكی تەلەفیزیۆنیدا لەوڵاتەكانی ئەندەنوسیاو چین‌و تایوان‌و هۆنگكۆن‌و تایلاندو سەنگافورەو فلیپین ناوبانگێكی گەورەی پەیداكرد.
    دۆنگی دەرچووی بەشی سینەما بەشی نواندنە لەزانكۆو وەكو خۆی دەڵێت هەمیشە خولیای گۆرانی‌و نووسینەو زۆر بەباشیش دەتوانێت پیانۆ بژەنێت‌و یاری زۆرانبازی شمشێریش ئەنجامدەدات‌و تەنیا خوشكێكی بچووكی دیكەی هەیە.
    ئەم زنجیرە درامایە چیرۆكی خۆشەویستییەكی رۆمانسی‌و وێناكردنی ژیانی كۆرییەكانە لەسەردەمی شا (جۆسۆن)‌و ناساندنی دابوونەریتی كۆرییەكانە لەو سەردەمەدا، هاوكات پیشاندانی چۆنێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەتە لەلایەن شاوە لەو سەردەمەی كۆریادا.
    لەپاش نمایشكردنی زنجیرە دراما كۆرییەكان‌و تەنانەت كردنەوەی كەناڵی (كۆریا تیڤی) بەزمانی عەرەبی، بەشێكی زۆر لەگەنجان‌و بەتایبەتیش كچان بەتەواوەتی بەكولتوری كۆریا سەرسام بوون‌و بەشێك لەوانەش هەوڵی فێربوونی زمانی كۆری دەدەن، كانی جەزا (21) ساڵ یەكێكە لەو كچانەی كە وەك خۆی دەڵێت شێتی كۆرییەكانە، ئاماژە بەوەدەدات كە گەر رۆژێك نەتوانێت لەئێواراندا تەماشای درامای دۆنگی بكات، ئەوا شەوان لەكاتژمێر (12)ی شەو بۆی دادەنیشێت، كانی وتی “زۆر زۆر حەزم بەدراما كۆرییەكان‌و ئەو شێوازە ژیانەی ئەوانە لەكۆن‌و ئێستاشیاندا، من جگە لەدرامای دۆنگی، لەكەناڵی كۆریا تیڤیش بەردەوام تەماشای دراماو گۆرانی‌و فیلمی كۆری دەكەم‌و زۆر حەزیش بەفێربوونی زمانی كۆری دەكەم، بەڵام بەداخەوە لەهەرێمی كوردستان هیچ خولێكی تایبەت بەفێربوونی ئەو زمانە نییە”.
    جگە لەم كچە، ئاشنا نەجمەدین (23) ساڵ ئاماژە بەوەدەدات لەئێستادا گەورەترین هیوایەتی ژیانی ئەوەیە سەردانی كۆریای باشوور بكات‌و لەنزیكەوە كۆرییەكان ببینێت، ئاشنا دەڵێت “واڵەكەی خۆمم لەسەر فەیسبووك پڕكردووەتەوە بەوێنەی كچ‌و كوڕە كۆرییەكان، بەڕاستی زۆر سەرسامی كولتورو تەقالیدی ئەوانم، لەڕێگەی ئەم دراما كۆرییانەوە زۆر بەجوانی شارەزای مێژوو دابونەریت‌و ژیانی ئێستایان بووم‌و زۆر خۆشمدەوێن”.
    ئاشنا بینەرێكی بەردەوامی درامای دۆنگییە “هەتا ئێستا هیچ زنجیرەیەكیم لێنەپەڕاندووەو جاری وا هەیە (2) جار لەڕۆژێكدا تەماشای دراماكە دەكەم”.

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 5,885 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    سه‌رنج بنوسه‌

    ئیمه‌یڵه‌که‌ت که‌س نایبینێ

    Protected by WP Anti Spam

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1

     

    کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN