کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

لە ئاودەستەکانی فرۆکەخانەی سلەیمانی کامیرا بۆ کچەکانی دانراوە | ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌ست

لە ئاودەستەکانی فرۆکەخانەی سلەیمانی کامیرا بۆ کچەکانی دانراوە

18/12/12
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 17,257 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    842012910-1402
    له‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كامێرا به‌دزییه‌وه‌ ده‌دانرێت بۆ ته‌ماشاكردنی‌ ژماریه‌ك كارمه‌ندی‌ ئافره‌ت، به‌رێوه‌به‌ری‌ فرۆكه‌خانه‌ش ده‌
    ڵێت “ئاگام له‌ دانانی‌ نییه‌‌و دانانیشی‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌مه‌سه‌له‌ی‌ ئه‌منیه‌وه‌ نییه‌”.
    به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ ده‌ست رۆژنامه‌ی‌ ئاوێنه‌ كه‌وتووه‌ گومان له‌سه‌ر به‌رپرسی‌ به‌شێكی‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانییه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ بینیی‌ جه‌سته‌ی‌ ئافره‌تان دوو كامێرای‌ زۆر بچووكی‌ داناوه‌، یه‌كێكیان له‌ هۆڵێكدا كه‌ زیاتر ئافره‌تان تیایدا داده‌نیشن، دانه‌كه‌ی‌ تریشی له‌ ته‌والێیتێكی‌ تایبه‌ت به‌ئافره‌تاندا.
    به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ یه‌كێك له‌كارمه‌نده‌ ئافره‌ته‌كانی‌ ئه‌و به‌شه‌ به‌كامێراكانی‌ زانیوه‌‌و به‌ چه‌ند هاورێیه‌كی‌ فه‌رمانبه‌ری‌ خۆی‌ وتووه‌، ئیداره‌شیان لێ‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌، دواتر یه‌كێك له‌ فه‌رمانبه‌ره‌ كچه‌كان كامێرایه‌كی‌ تری‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌‌و ئه‌ویش پێشانی‌ ئیداره‌ی‌ داوه‌‌و له‌وكاته‌وه‌ مه‌سه‌له‌كه‌ به‌ته‌واوی‌ ئاشكرا بووه‌‌و ئێستا لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كێشه‌كه‌.
    به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌، ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاوێنه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام تا ئێستا لیژنه‌كه‌ كاره‌كانی‌ ته‌واو نه‌كردووه‌.
    به‌رێوه‌به‌ری‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌ له‌ درێژه‌ی‌ لێدوانه‌كه‌یدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ته‌نها یه‌ك كامێرا له‌هۆڵێكی‌ گشتیدا دانراوه‌‌و هیچ شتێكی‌ نهێنی‌ تێدانییه‌و وتی‌” كامێراكه‌ش نه‌به‌ستراوه‌ به‌هیچ شاشه‌یه‌كه‌وه‌”.
    تاهیر عه‌بدوڵا جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ دانانی‌ ئه‌و كامێرایه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌وه‌وه‌ نییه‌‌و به‌ بریاری‌ ئه‌ویش دانه‌نراوه‌ به‌ڵكو به‌دزی‌ ئه‌وه‌وه‌ دانراوه‌‌و وتی‌” دانانیشی‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌مه‌سه‌له‌ی‌ ئه‌منی‌ فرۆكه‌خانه‌وه‌ نییه‌‌و له‌شوێنێكی‌ زۆر ئاسایی‌ فه‌رمانبه‌ران دانراوه‌”.
    هاوكات ئه‌و باسی‌ له‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌و شوێنه‌ی‌ كامێراكه‌ی‌ لێدانراوه‌ شوێنی‌ خۆ گۆرینی‌ ئافره‌تان نییه‌.
    به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ ئاوێنه‌ دانانی‌ ئه‌و كامێرایانه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌ باری‌ ئه‌منی‌ فرۆكه‌خانه‌وه‌ نییه‌‌و به‌شی‌ ئاسایشی‌ فرۆكه‌خانه‌ش هیچ ئاگای‌ له‌دانانیان نییه‌.
    رۆژنامه‌ی‌ ئاوێنه‌ زانیویه‌تی‌ كه‌ ئیداره‌ی‌ فرۆكه‌خانه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و كێشه‌یه‌ لیژنه‌یه‌كی‌ پێكهێناوه‌ له‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ سێ‌ به‌ش، كه‌ له‌ به‌شه‌كانی‌( ئاسایش ‌و یاسای‌ ده‌زگا ‌و چالاكی‌ زه‌مه‌نی‌) پێكدێن.
    به‌پێی‌ زانیارییه‌كان ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ی‌ گومانی‌ له‌سه‌ره‌ كه‌ ئه‌و كامێرایانه‌ی‌ دانابێت ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ نێردراوه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.
    سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار له‌كاروباری‌ ئه‌منی‌ فرۆكه‌خانه‌كان به‌ ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند ” دانانی‌ كامێرا ده‌بێت به‌پێی‌ یاسا‌و بریار بێت، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌مه‌وه‌ هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره‌ بكات نا یاسایی‌‌و نا ئه‌منییه‌‌و ده‌چێته‌ خانه‌ی‌ تاوانه‌وه‌”.
    سه‌رچاوه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌وه‌ی‌ رویداوه‌ له‌فرۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌ ” مایه‌ی‌ نیگه‌رانییه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ له‌شوێنێكی‌ هه‌ستیاری‌ وه‌ك فرۆكه‌خانه‌دا كه‌سێك كامێرا دابنێت به‌بێ‌ ئاگاداری‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ فرۆكه‌خانه‌‌و لایه‌نی‌ ئه‌منی‌ فرۆكه‌خانه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ بۆ مه‌به‌ستێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دانراوه‌ كه‌ دووره‌ له‌هه‌موو كارێكی‌ پیشه‌ییه‌و ئه‌خلاقیه‌وه‌”

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 17,257 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    سه‌رنج بنوسه‌

    ئیمه‌یڵه‌که‌ت که‌س نایبینێ

    Protected by WP Anti Spam

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1

     

    کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN