چەژنی قوربان لە بێرمینگەهام

17/11/10
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 7,846 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    KKGHK
    جەژنی قوربانی پیرۆز لە شاری بێرمینگهام
    سەر لە بەیانی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز لە کاتێکدا موسلمانان لە کێوی عەرفەدا وەستاوبوون بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج و دوعاو پارانەوەیان لە پەروەدگار دەکرد تا لە حاجیانی ماڵی خودا و گشت موسلمانان خۆشبێت ، ئا لەو کاتەدا گشت موسلمانانی جیهان ئەم بوونەی بەرز و پیرۆز ڕادەگرن ، بە تەکبیرە و تەهلیلە بەرەو مزگەوتەکان بەری ئەکەون هاوشان لەگەڵ حاجیانی ماڵی خودا داوای لێخۆشبوون و میهر و بەزەی خودای پەروەردگار دەکەن .
    رەوەندی کورد لە وڵاتی بەریتانیا هەروەک هەموو ساڵێک گشت بوونە نەتەوەیی و ئایینی بەرزو پێرۆز ڕادەگرن ئەم ڕۆژەشیان بەرزو پیرۆز ڕاگرت و روویان کردە مزگەۆتەکانی ئەم وڵاتە بۆ ئەنجامدانی نۆێژی جەژن و گەردن ئازای لە یەکتر کردن .
    مزگەۆتی برایەتی لە شاری( بێرمینگهام) ئەمساڵیش وەک ساڵانی ڕابردوو بە هۆی زۆری ئامادەبووان دووجار نۆێژی جەژنی تیا ئەنجامدرا ، کوردەکانی جێنشینی ئەم شارە بە گەورە و بچۆکەوە بە تەکبیرە و وتنەوەی سروودی (لبیک اللهم لبیک) روویان کردە مزگەوتی برایەتی تا سوونەتی نۆێژی جەژن بەرز و پێرۆز ڕاگرن و تیدا گوێ بیستی وتاری جەژن بوون کە لە لایەن بەڕێز مامۆستا (ئیحسان ساڵح) خوێندرایەوە کە تیدا باسی گەورەیی و پیرۆزی ئەم ڕۆژەی کرد لە لای مووسلمانان ، لە بەشێکی دیکەی وتارەکەی دا جەختی لەسەر ئەو پەیوەندی یە پتەوەی نیوان کوردکان کرد لە بەریتانیا وهیوای خواست ئەم بوونەیە ببیتە مایەی کردنەوەی دڵەکان و گەرانەوە بۆ خودای مەزن ،هەروەها سەقامگیری ئاشتی و ئازادی بە سەر خاک و نیشیمانەکەمان و هەردەم لە ئازادی و خۆشێ دا بژین.
    ئەمەو لە کۆتای ووتارەکەدا ئامادەبووان بە دەست لە ملان گەردەن ئازایان لە یەکترکرد ، لە پاشان وەک نەریتێکی کوردەواری و ئەرکێکی ئایینی سەردانی یەکتریان کرد بۆ جەژنە پێرۆزە .
    هەر بەم بۆنەیەوە کۆمەڵەی گەشەپێدانی باران رسێپشنێکی بۆ کوردانی ئەم شارە لە مزگەۆتی برایەتی لە کاتژمێر (6-9) ی شەۆدا ڕێکخست کە تیایدا کۆمەڵێک لە خێزانی کورد ئامادەبوون و نوقل و شێرینان بەسەر دابەش کرا و جەژنە پیرۆزەیان لە یەکیتر کرد.

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 7,846 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    سه‌رنج نوسین داخراوه‌.

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1

     

    کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN