بێستون فایه‌ق؛ نه‌وه‌یه‌كی ئه‌نفال له‌سه‌رپێی خۆی وه‌ستا

28/01/13
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 7,933 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    jebar-shexani

    ئەمڕۆ سی ڤی هوشیار عەبدوڵام بڵاوکردەوە، ئەوەش سی ڤی بیستون فایەق بخوێننەوە خۆتان بریار بدەن بزانن سی ڤی هوشیار عەبدولا پاکە یان بیستون فایە؟

    بێستون فایه‌ق؛ نه‌وه‌یه‌كی ئه‌نفال له‌سه‌رپێی خۆی وه‌ستا

    (سبه‌ی):
    گه‌نجێكی هێمن و له‌سه‌رخۆ، پڕ جوڵه‌ و هاتوچۆ، له‌چاو ته‌مه‌نه‌كه‌یدا كه‌سێكی دیار و بێژه‌رێكی به‌توانایه‌، هه‌رچه‌نده‌ خۆی وته‌نی “به‌عس ویستی بیانسڕێته‌وه‌ و كۆتایی به‌ ژیانیان بێنێت”، به‌ڵام ئه‌و ململانێیی له‌گه‌ڵ سه‌ختیه‌كانی ژیان كردوه‌ و توانیویه‌تی له‌سه‌رپێی خۆی بوه‌ستێ.

    بێستون فایه‌ق محه‌مه‌د رۆژنامه‌نوس و بێژه‌ری كه‌ناڵی (KNN) كه‌ باوك ‌و زۆربه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتن، نه‌هامه‌تیه‌كانی دوای ئه‌نفال نه‌یتوانی چۆكی پێدابدات و له‌ سایه‌ی دایكێكی ره‌شپۆش و باپیرێكی به‌ته‌مه‌ندا ژیانی دوای ئه‌نفالی گوزه‌راندوه‌، به‌كاره‌كانی خۆی ده‌یه‌وێت خزمه‌ت بكات و وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ بداته‌وه‌ كه‌ پێیانوابو نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌سڕنه‌وه‌.

    بێستونی گه‌رمیانی ئه‌نفال دیده‌ له‌ گێڕانه‌وه‌ی ژیانی دوای جینۆسایدی كورد له‌ تاوانی ئه‌نفالدا ده‌ڵێت: له‌دوای‌ شاڵاوه‌كانی‌ ئه‌نفال ئه‌وانه‌ی‌ كه‌سوكاره‌كانیان به‌ر شاڵاوه‌كان كه‌وتن توشی‌ بارودۆخی‌ سه‌ختی‌ ژیانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئابوری‌ ته‌ندورستی‌ هاتن، له‌ڕوی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ شیرازه‌ی‌ خیزانه‌كان تێكچون هه‌زاران مناڵ له‌ ته‌مه‌نی‌ جۆراوجۆر بێ باو و دایك و بێ سه‌رپه‌رشت بون، هه‌زاران ژن له‌ سه‌ره‌تای‌ ته‌مه‌نیاندا (بێوه‌ژن) كه‌وتن هه‌زاران دایك و باوك مناڵه‌كانیان له‌ده‌ستدا ئه‌مه‌ گرفتی‌ گه‌وره‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دروست كرد، نه‌بونی‌ سه‌رپه‌رشت یان به‌خێوكه‌ر بۆ خێزانه‌كان، نه‌بونی‌ شوێنی‌ نیشته‌جێ و خواردن و كه‌لوپه‌ل و ته‌واوی‌ پێداویستیه‌كانی‌ ژیان گرفتی‌ تری‌ كه‌سوكاری‌ قوربانیان بون، گه‌رماو سه‌رما و خه‌م و ئازاری‌ له‌ ده‌ستدانی‌ كه‌سوكار و پیسی‌ شوینی‌ نیشته‌جیبونه‌كان و چه‌ندین شتی‌ تریش له‌ هۆكاره‌كانی‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ بون.

    كاتێك به‌عس كه‌سوكارو ئازیزانی بێ سه‌رو شوێن كرد، خێزانه‌كه‌ی ده‌ربه‌ده‌ری‌ ئه‌م شارو ئه‌وشوێن بون ده‌گه‌ڕان به‌دوای ماڵی‌ ناسراوه‌كان له‌ فلان شاور و له‌ فڵان ناوچه‌، ئه‌وه‌ش به‌گرفتی‌ گه‌وره‌ ده‌زانێت.

    ئه‌وكاته‌ی شاڵاوی به‌دناوی ئه‌نفال گه‌یشته‌ گه‌رمیان، بێستون ته‌مه‌تی ته‌نها (4) ساڵ بو، له‌دوای شاڵاوه‌كه‌ش راگوێزران بۆ ئۆردوگای زۆره‌ملێی (سمود) (ناحیه‌ی رزگاری ئێستا)، ئه‌وان به‌و جۆره‌ له‌ ژیان رانه‌هاتبون ئه‌وان خه‌ڵكانی‌ ساده‌ و به‌رێ بون، له‌ سروشتی‌ جوانی‌ كورده‌واری‌ و ره‌زو باخ و ده‌شت و كێو و گونده‌ جوانه‌كانه‌وه‌ به‌زۆر هێنرابونه‌ ئۆردوگای‌ پیس و بێ خزمه‌ت كه‌ “هاوین له‌به‌ر گه‌رما و ته‌پ و تۆز و زستانیش قوڕ و چڵپا و ژیانی‌ كردبوه‌ دۆزه‌خ”.

    دوای‌ ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ ژیان لای خانه‌واده‌ی ئه‌نفالكراوه‌كان كۆتایی‌ نه‌هات، كه‌سوكاری‌ شه‌هیدانی‌ ئه‌نفال كاری‌ جۆراوجۆریان ده‌كرد بۆ به‌رده‌وامی‌ ژیان، به‌شێكی‌ زۆری‌ نه‌وه‌كان له‌به‌ر سه‌ختی‌ ژیان له‌خوێندن دابڕان، هانده‌رێكی‌ وه‌ها نه‌بو ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌و كاتی‌ كورد بچوكترین هاوكاری‌ نه‌ده‌كرد.

    بێستون فایه‌ق كه‌ له‌ ساڵی‌ (1984) له‌گوندی‌ (له‌ك)ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی‌ قادركه‌ره‌م له‌دایك بوه‌، خوێندنی‌ سه‌ره‌تای‌ و ناوه‌ندی له‌ رزگاری‌ (سمود) ته‌واو كردوه‌، له‌ گێڕانه‌وه‌ی رۆژانی دوای ئه‌نفالدا ده‌ڵێت: ئێمه‌ له‌و كاته‌دا باپیرم (باوكی‌ دایكم) كه‌خێزان و هه‌مو منداڵه‌كانی‌ به‌ر ئه‌نفال كه‌وتبون له‌گه‌ڵ برایه‌كی‌ باپیرم (مامی‌ دایكم) كه‌ ئه‌ویش خێزان و منداڵه‌كانی‌ به‌ر ئه‌نفال كه‌وتبون له‌گه‌ڵ ئێمه‌ (من، دایكم، براكه‌م) له‌ ته‌نیا ژورێكدا له‌ رزگاری‌ (سمود) پێكه‌وه‌ ده‌ژیان ئه‌و دو پیره‌ پیاوه‌ جگه‌رسوتاوه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ئێمه‌یان ده‌كرد و ئێمه‌ خراینه‌ به‌ر خوێندن چه‌ند ساڵێك دواتر كۆچی‌ دوایان كرد، ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی‌ درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ین ده‌بو یه‌كێكمان ده‌سبه‌رداری‌ خوێندن بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌وی‌ تر خوێندن ته‌واو بكات، ئیتر من وازم له‌ خوێندن هێنا براكه‌م (هونه‌ر) درێژه‌ی‌ به‌خوێندن دا و دواتر زانكۆی‌ ته‌واو كرد منیش چه‌ند ساڵ دوای‌ ئه‌و گه‌ڕامه‌وه‌ خوێندن.

    چه‌ندین كه‌س له‌ نه‌وه‌كانی‌ ئه‌نفال په‌روه‌رده‌بون و بون به‌ نوسه‌ر، پزیشك، ئه‌ندازیار، پارێزه‌ر، مامۆستای‌ زانكۆ …هتد، ئێستا خزمه‌ت ده‌كه‌ن، بێستون فایه‌ق ئه‌وه‌ به‌ “باشترین وه‌ڵام ده‌زانێت بۆئه‌وانه‌ی‌ پێیان وابو نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌سڕنه‌وه‌، به‌ڵام خۆزگه‌ ژیانی‌ دوای‌ ئه‌نفال رێگه‌ی‌ دابا هه‌مو نه‌وه‌كان ناچار نه‌بن له‌پێناو ژیاندا ده‌ستبه‌رداری‌ خویندن بن”، ئه‌ویش وه‌ك هه‌ر نه‌وه‌یه‌كی تری ئه‌نفال به‌شداری له‌ به‌ره‌وپێشبردنی وڵاته‌كه‌ی كردوه‌ له‌ ساڵی (1999) چۆته‌ بواری كاری رێكخراوه‌یی خوێندكاران و كاری راگه‌یاندنی كردوه‌، له‌ ساڵی (2002) چوه‌ته‌ رادیۆی‌ ده‌نگی‌ گه‌لی‌ كوردستان و دواتر له‌ ساڵی (2005) چۆته‌ كه‌ناڵی‌ كوردسات و له‌ ساڵی (2009)ه‌وه‌ له‌كه‌ناڵی ئاسمانی (KNN) و له‌وكاته‌وه‌ له‌و كه‌ناڵه‌ كارده‌كات و چمكی ئه‌ركێكی قورسی گرتۆته‌ ده‌ست.

    ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئه‌نفال ره‌خنه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد ده‌گرێت كه‌ “ئه‌وان نه‌ك برینه‌كانیان ساڕێژ نه‌كرد، به‌ڵكو برینداریشمان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی‌ پشتیوانی‌ به‌عس بون و خیانه‌تیان له‌نیشتیمان كرد (جاشه‌كان) له‌ كوردستان، له‌ ناوچه‌كانی‌ ئه‌نفال، له‌ پێش چاوی‌ كه‌سوكاری‌ قوربانیان ده‌سوڕێنه‌وه‌ و دادگا داوای‌ كردون كه‌چی‌ ده‌ستگیرناكرین، ئێمه‌ ناڵێین ئه‌وه‌ی‌ به‌عسی بوه‌، جاش بوه‌ گوله‌باران بكرێ‌ یان شاربه‌ده‌ر بكرێ، به‌ڵكو ته‌نها بڕیارێكی‌ دادگایه ‌و جێبه‌جێبكرێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ كورد دوای‌ بیست ساڵ ژیان له‌ ژورێكی‌ قوڕاوی‌ بڕیاری‌ دروستكردنی‌ خانویاندا كات دره‌نگ بو كه‌سوكاری‌ قوربانیان ماوه‌یه‌كی‌ زۆر به‌سه‌ختی‌ ژیان بێ هیچ موچه‌یه‌ك بێ شوێنێكی‌ نیشتوجی بون”.

    له‌ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد چه‌ند له‌ ئاستی گه‌وه‌ریی ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌دابون كه‌به‌سه‌ر كوردا هێنرا، بێستون فایه‌ق پێیوایه‌: “ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردستان نه‌یتوانیوه‌ له‌ئاست گه‌وره‌ی‌ ئه‌و تاوانه‌دا بێ گه‌ر واش بڕۆن پێموانیه‌ بتوانن له‌و ئاسته‌دا بن، (24) ساڵه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، سه‌رۆك كۆمار یه‌ك جاریش نه‌یانتوانی‌ بچنه‌ ناوچه‌كانی‌ كه‌سوكاری‌ قوربانیانی‌ ئه‌نفال و له‌ یادێكی‌ ئه‌نفالدا به‌شداربن، له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نفال بكه‌نه‌ ناسنامه‌ و دروشم هیشتا پارته‌كان و لایه‌نگره‌كانیان شه‌ڕی‌ دانان و لابردنی‌ وێنه‌ی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ خۆیانه‌، ئێستاش چه‌ند رۆژنامه‌نوس و چه‌ند چالاكێك و چه‌ند رێكخراوێك زیاتر كار له‌ئه‌نفال ده‌كه‌ن له‌ئاستی‌ ده‌ره‌و وناوحۆش، وه‌ك له‌وان”.
    به‌هادین یوسف

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 7,933 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    سه‌رنج نوسین داخراوه‌.

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1

     

    کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN