سه‌رسووڕان نه‌خۆشییه‌ یا …. ؟

12/02/13
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 2,901 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    543741_545163295516606_667514976_n
    سه‌رسووڕان له‌وكاته‌دا ڕووده‌دات كه‌ بڕێكی ته‌واو‌و پێویستی ئۆكسجین یان خوێن نه‌گاته‌ مێشك. ئه‌مه‌ش زیاتر له‌وكاته‌دا ڕووده‌دات كه‌ په‌ستانی خوێن به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ داده‌به‌زێت یان له‌وكاته‌ی كه‌ شله‌ی له‌ش كه‌م ده‌بێته‌وه‌، له‌به‌ر سكچوون‌و ڕشانه‌وه‌ یان له‌به‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش یان خوێنبه‌ربوونێكی زۆره‌وه‌. گه‌لێك كه‌س به‌تایبه‌تی له‌وانه‌ی كه‌ به‌ته‌مه‌ندا ده‌چن، دوچاری سه‌رسووڕان ده‌ببنه‌وه‌.

    له‌كاتی هه‌ڵسانه‌وه‌یه‌كی له‌ناكاو، پاش پاڵكه‌وتن یان زۆر دانیشتن. هه‌ندێك جاریش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵامه‌ت یان ئه‌نفلوه‌نزا، دابه‌زینی ئاستی شه‌كری خوێن، هه‌سته‌وه‌ری له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك.

    سه‌رسووڕان له‌هه‌ندێك نه‌خۆشی گه‌وره‌شدا ڕووده‌دات وه‌كو، نه‌خۆشی دڵ به‌شێوه‌ی نۆره‌ی دڵ یان تێكچوونی ڕیتمی ترپه‌كانی دڵ، دابه‌زینێكی سه‌ختی په‌ستانی خوێن یان هێدمه‌، لێره‌دا بێگومان جگه‌ له‌سه‌رسووڕان نیشانه‌ی دیكه‌ش له‌نه‌خۆشدا به‌دی ده‌كرێن وه‌كو سنگ ئێشه‌، دڵه‌كوتێ، تێكچوون له‌بینین‌و قسه‌كردندا له‌گه‌ڵ چه‌ندین نیشانه‌ی دیكه‌. هه‌روه‌ها گرفت له‌گوێی ناوه‌ڕاستدا ده‌بێته‌ هۆی سه‌رسووڕان له‌كاتی جووڵاندنه‌وه‌ی سه‌ردا، جا هه‌وكردنێكی ڤایرۆسی یان نه‌خۆشی مینیرز كه‌ ده‌بێته‌ ئه‌گه‌ری سه‌رسووڕان‌و تێكچوونی باڵانسی له‌ش‌و هه‌ستكردن به‌ویزه‌ له‌گوێیه‌كاندا.

    هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه‌ كه‌ سه‌رسووڕان ڕووبدات له‌ئه‌نجامی چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی تر له‌وانه‌: جه‌ڵته‌ی مێشك، په‌ركه‌م (فـێ)، گرێی مێشك، خوێنبه‌ربوون له‌ناو مێشكدا، لێره‌ش جگه‌ له‌سه‌رسووڕان نیشانه‌ی دیكه‌ له‌نه‌خۆشدا ده‌رده‌كه‌ون، بۆ نموونه‌: ڕشانه‌وه‌‌و سه‌رئێشه‌ یان تێكچوونی هۆش‌و لاوازی ده‌ماره‌كان.

    له‌گه‌نجه‌كانیشدا زۆرجار سه‌رسووڕان ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین نیشانه‌ی په‌ستی‌و نیگه‌رانی‌و ترس نه‌ك دابه‌زینی په‌ستانی خوێن.

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 2,901 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    سه‌رنج نوسین داخراوه‌.

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1

     

    کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN