سەیرکردنی فیل تەمەنت درێژ دەکات

19/04/13
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 1,529 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    jabarshexani
    توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە چاودێریكردن و بایەخپێدانی فیل لە بچووكیدا كاریگەریی زۆری هەیە لەسەر پاراستنی ئەو ئاژەڵە كە هەڕەشەیەكی گەورەی قڕتێكەوتنی لە هەموو جیهاندا لەسەرە.

    توێژینەوەكە دەڵێ، گۆڕانی كەشوهەوا و نەمانی شوێنی حەوانەوە و هەستنەكردنی فیلەكان بە ئارامی كاریگەریی لەسەر قڕتێكەوتنی ئەوان و كەمبوونەوەی تەمەنیان هەیە.

    فیلیس لی، سەرۆكی تیمی توێژەران لە زانكۆی سترلینگ، گوتی: چاودێری بەچكە فیل لە تەمەنی 2 ساڵیدا كاریگەریی زۆری لەسەر توانای فیل هەیە و تەمەنی درێژ تا 40 ساڵ دەكاتەوە.

    هەروەها گوتی: پێویستە توێژینەوەی زیاتر لەسەر ئەوە بكرێت، بە تایبەت كە فیل ئێستا لە هەموو جیهاندا هەڕەشەی لەسەرە و دەكرێ هەڕەشەكەی سەری كەمبكرێتەوە.

    لی، هەروەها گوتی: ئەزموونی پەروەردە و دایكایەتی فیلە مێیەكان بۆ تەمەندرێژی بەچكەكانیان زۆر گرنگە، چونكە ئەو فیلانەی لە تەمەنی 10 تا 12 ساڵیدا دەزێن، ئەزموونیان نییە ونازانن چۆن بەچكەكانیان پەروەردە بكەن و خۆراك شك نابەن بۆ ئەوەی تێریان بكەن و بەوەش بەچكەكان زۆربەیان دەمرن و لەناودەچن.

    ئەم پسپۆرە، دەڵێ: دەكرێ ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە دەرگایەك بێت بۆ پاراستنی فیل لە لەناوچوونی یەكجاری.

    سەرچاوە: عەرەب ئۆنلاین

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 1,529 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    سه‌رنج نوسین داخراوه‌.

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1

     

    کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN