xml feed

ئایدز ، هۆکار و چارەسەر

4/05/13
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 1,953 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    images

    ئایدز یه‌ کێک له‌ نه‌ خۆشییه‌ هه‌ره‌ ترسناکه‌کانه‌ و به‌وه‌ پێناسه‌ ده‌کرێت که‌ تا ئێستا به‌ ده‌گمه‌ن چاره‌سه‌ری هه‌یه‌. بۆیه‌ به‌ یه‌کێک له‌و نه‌خۆشییانه‌ پێناسه‌ ده‌کرێت که‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ترسناک داده‌نرێت بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی. چونکه‌ ساڵانه‌ ده‌بێته‌ هۆی له‌ناوچوونی سه‌دان و هه‌زاران مرۆڤ. هه‌ر چه‌ند ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ترسناکه‌ بۆ یه‌که‌مین جار له‌ ساڵی1981دا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا تۆمار کرا و به‌هۆی سێکسێکی هاوڕه‌گه‌ زییه‌وه‌ که‌ له‌و وڵاته‌ روی دابوو دۆزرایه‌وه‌، به‌ڵام مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ئایدز چه‌ند وته‌یه‌کی تریشی له‌ سه‌ره‌ که‌ ره‌نگه‌ به‌ ته‌واوی نه‌زانرێت. چونکه‌ هه‌ندێک ده‌ڵێن مێژوی سه‌رهه‌ڵدانی ئایدز ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵانی نێوان 1884 بۆ 1924 و هه‌ندێکی تر ده‌یگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ساڵی1930، به‌ڵام له‌ هه‌مووی په‌سه‌ندتر ئه‌وه‌ یه‌ که‌ له‌ساڵی 1981دا تۆمار کرا. کاتێک مایکڵ کوتلیب ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ترسناکه‌ بوونی هه‌یه‌ ئه‌ویش به‌هۆی رودانێکی سێکسی هاوڕه‌گه‌زییه‌وه‌ که‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا رووی دا. ئه‌مه‌ش ره‌نگه‌ ببێته‌ به‌ڵگه‌یه‌کی گه‌وره‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ناڕه‌وایه‌تی له‌ سێکسدا و روودانی سێکسی نادروست هۆکارێکه‌ بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ترسناکه‌ چونکه‌ به‌ پێی یه‌ کێک له‌ بڵاوکراوه‌کانی مێدیکڵ نۆرس ئه‌مه‌ریکا زیاتر له‌ 25 جۆر له‌ ڤایرۆس به‌ هۆیی په‌یوه‌ندییه‌ نادروستتیه‌ سێکسییه‌کانه‌وه‌ له‌ نێوان مرۆڤه‌کاندا ده‌گوازرێته‌وه‌ که‌ ده‌بنه‌ هۆی دروستبونی چه‌ندین حاڵه‌تی مه‌ترسیدار. له‌وانه‌ ئایدز که‌ زۆر جار ده‌بێته‌ هۆی له‌ناوبردنی مرۆڤ. ئه‌مه‌ و چه‌ند هۆکارێکی تریش هه‌یه‌ بۆ توشبون به‌ نه‌خۆشی ترسناکی ئایدز، به‌ڵام هۆکاره‌کانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ترسناکه‌ له‌ کۆمه‌ڵێک خاڵی تردا خۆی ده‌بینێته‌وه‌ که‌ به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌توانین پۆلێنیان بکه‌ین.

    یه‌که‌م: له‌ رێگای لیکی ده‌م یان ماچکردنی که‌سی توشبوو.

    دووه‌م: له‌ رێگای وه‌رگرتنی خوێنی که‌سی توشبوو.

    سێهه‌م: له‌ رێگای فرمێسکه‌کانی چاو.

    چواره‌م: له‌ رێگای شیرپێدانی دایکێکی توشبوو بۆ منداڵه‌که‌ی.

    ئایدز مێژوویه‌کی سه‌ختی هه‌یه‌ و ساڵانه‌ ده‌بێته‌ هۆی له‌ناوبردنی هه‌زاران که‌س له‌ وڵاته‌ جیاجیاکانی سه‌ر زه‌وی. به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی که‌ له‌ رووی په‌یوه‌ندی سێکسییه‌وه‌ ره‌چاوی هه‌ندێک خاڵ ناکه‌ن و چه‌ندین دیارده‌ی سێکسی جۆراوجۆری تیایدا ده‌بینریت. ئه‌مه‌ ره‌نگه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا زیاتر ببینرێت. چونکه‌ به‌ پێی وته‌ی هه‌مان رۆژنامه‌ له‌ ساڵی 2000دا 12 ملیۆن خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بوون. ئه‌م رێژه‌یه‌ ره‌نگه‌ سه‌یر نه‌بێت بۆ ئه‌وکاته‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا. چونکه‌ کۆمه‌ڵێک دیارده‌ی سێکسی جۆراوجۆر له‌و کاته‌دا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکادا هه‌ستی پێ ده‌کرا، به‌ڵام له‌ ئه‌فریقا پاش تێپه‌ڕینی چه‌ند ده‌یه‌یه‌ک به‌سه‌ر بوونی ئه‌م په‌تایه‌دا ئیستا هه‌ست به‌ که‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌کرێت. ئه‌مه‌ به‌گوێره‌ی راپۆرتێکی پزیشکی له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌فریقای باشوور به‌ یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌ دێت که‌ خاوه‌نی زۆرترین که‌سی تووش بووه‌ به‌ڤایرۆسی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ که‌ رێژه‌یان به‌ پێنج بۆ شه‌ش ملیۆن ده‌خه‌مڵێنرێت. ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌کی پێوانه‌ییه‌. بۆیه‌ له‌ ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ خاوه‌نی زۆرترین توشبون به‌ ڤایرۆسی (HIV) له‌ پله‌کانی سه‌ره‌وه‌دا دێت. جگه‌ له‌ ئه‌مریکا و ئه‌فریقا ئه‌م ناخۆشییه‌ ترسناکه‌ له‌ چه‌ندین وڵاتی تردا ده‌بینرێت که‌ ناتوانین ئێستا به‌ ته‌واوه‌تی باسیان بکه‌ین، به‌ڵام رێژه‌ی تووشبوان به‌ ڤایرۆسی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری زه‌ویدا به‌ 33 ملیۆن که‌س مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت که‌ ساڵانه‌ به‌ ده‌یان و سه‌دان هه‌زار که‌سیان به‌ هۆی ئه‌م نه‌ خۆشییه‌وه‌ ده‌مرن که‌ زۆربه‌یان به‌ هۆی په‌یوه‌ندییه‌ سێکسییه‌ نادروسته‌کان و گوێزانه‌وه‌ی خۆینه‌وه‌ له‌ نێوان مرۆڤه‌کاندا تووش ده‌بن که‌ زۆرترینیان له‌و وڵاتانه‌ن که‌ ئاماژه‌مان پێکرد و که‌مترینیان له‌ وڵاته‌ ئیسلامییه‌کانن. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام زۆر به‌ توندی جه‌خت له‌سه‌ر نه‌مان و له‌ناوچوونی په‌یوه‌ندییه‌ سێکسییه‌ نادروسته‌کان ده‌کاته‌وه‌. چونکه‌ پێچه‌وانه‌ی مانه‌وه‌ی مرۆڤه‌ له‌ سه‌رزه‌وی و زۆربونی رێژه‌ی توشبونی مرۆڤ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌ نه‌خۆشی ئایدز وای کردووه‌ که‌ وڵاتانی سه‌رزه‌وی گرنگییه‌کی زۆری به‌ نه‌خۆشی ئایدز بده‌ن و ساڵانه‌ به‌ ده‌یان و سه‌دان ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخان بکه‌ن. به‌تایبه‌ت که‌ ئایدز یه‌کیکه‌ له‌و نه‌خۆشییانه‌ که‌ ناتوانرێت به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر بکرێت. بۆیه‌ کۆمه‌ڵێک هه‌وڵی جدی ده‌بینرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی، به‌ڵام ره‌نگه‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ له‌ توانای چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و هه‌موو مرۆڤه‌دا نه‌بێت که‌ توش بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانین بڵێن ئایدز یه‌کێکه‌ له‌و نه‌خۆشییانه‌ی که‌ له‌ ماوه‌ی ده‌ساڵی رابردوودا زۆرترین هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ری دراوه‌ له‌ وڵاته‌ پێشکه‌وتووه‌کاندا و یه‌کێک له‌ هه‌وڵه‌گرنگه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری ئایدز که‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ی پێ بکه‌ین له‌ جیهانی ئیسلامیدایه‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ زانای پایه‌به‌رزی ئیسلامی (عبدالمجید زه‌ندانی)یه‌ که‌ که‌ناڵی جه‌زیره‌ له‌ یه‌کێک له‌ لینکه‌ ڤیدیۆییه‌کانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ (عبدالمجید زه‌ندانی) له‌ رێگای به‌کارهێنانی ئایه‌ته‌کانی قورئانی پیرۆز و ده‌سته‌واژه‌ قورئانییه‌کانه‌ وه‌ توانیویه‌تی چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشی ئایدز بدۆزێته‌وه

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 1,953 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    سه‌رنج نوسین داخراوه‌.

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1
    New Page 1