بروام بە خۆشەویستی هەیە

6/12/10
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 17,853 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    KHKHJ
    له‌م دیمانه‌یه‌ی‌ ڕۆژنامه‌كه‌ماندا، لۆكه‌ زاهیر تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر كاره‌ هونه‌رییه‌كانی‌ و پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌ و ده‌ڵێَت جارێ‌َ بیرم له‌ هاوسه‌رگیری‌ نه‌كردۆته‌وه‌. هاوكات شێَوازی‌ ماكیاژكردنیشی‌ به‌ ستایلی‌ تایبه‌ت به‌خۆی‌ وه‌سفده‌كات.
    -دوور له‌ هونه‌ره‌كه‌ت، چ ئاره‌زوویه‌كی ترت هه‌یه‌؟
    *ته‌نها هونه‌ر و هیچی تر.
    -ده‌ڵێن له‌ ڕاستیدا (لوَكه‌) ناوی ئه‌سڵیی خوَت نییه‌ به‌ڵكو (شادان)ه‌، به‌ڵام ماڵه‌وه‌تان له‌ خوَشه‌ویستی ئه‌م ناوه‌یان لێ ناوی. تاچه‌ند ئه‌مه‌ ڕاسته‌؟
    *من لۆكه‌م و ئه‌وه‌ش ناومه‌.
    -به‌ به‌راود له‌گه‌ڵ زوَر له‌ هونه‌رمه‌نده‌ كچه‌كانی تردا، پوَشینی ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ی توَ ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی سه‌خت نه‌كردوَته‌وه‌ به‌وه‌ی كولتووری نه‌ته‌وه‌كه‌ی خوَتت ونكردووه‌؟
    *به‌لامه‌وه‌ سه‌یره‌، هه‌موو كه‌س جلوبه‌رگی نوێ به‌كاردێنی. تازه‌گه‌ری پێویسته‌ بۆ گۆڕان و پێشكه‌وتن نه‌ك بۆ شێواندنی‌.
    -ڕاسته‌ ده‌ڵێن لوَكه‌ زوَر مه‌غروره‌ به‌ جوانییه‌كه‌ی؟ زوَر كچیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ توَ جوانكاریت بوَ ڕووخساری خوَت كردووه‌، بوَیه‌ ئاوا جوانی؟
    *من هیچ جوانكاریم نه‌كردووه‌ و ناشیكه‌م و مرۆڤێكی ساده‌م و خه‌ڵكم زۆر خۆشده‌وێ.
    -بڕوات به‌ خوَشه‌ویستی ڕه‌ها هه‌یه‌؟ پێتوایه‌ دروستبوونی ژیانی هاوسه‌ری له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ بێ سه‌ركه‌وتووتره‌، یان له‌ڕێگه‌ی ڕێكه‌وته‌وه‌؟ تا ئێستا داوای هاوسه‌رگیرییان لێكردوویت؟
    *بڕوام به‌ خۆشه‌ویستی هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ریش دروستبێت بۆ هاوسه‌رگیری زۆرباشه‌ به‌لامه‌وه‌، به‌ڵام هێشتا ماویه‌تی.
    -ئه‌و مه‌رجانه‌ چین بوَ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته‌ هاوسه‌ری لوَكه‌؟ تا چه‌ند هاوسه‌رگیریی ده‌بێته‌ ڕێگر له‌به‌رده‌م كاره‌ هونه‌رییه‌كانت؟
    *هێشتا ماویه‌تی و بیرم لێ نه‌كردۆته‌وه‌ و جارێ ژیانم بۆ كاری هونه‌ری ته‌رخانكردووه‌.
    -تا چه‌ند بڕوات به‌ كه‌لووه‌كان (بورج) هه‌یه‌؟
    *بڕوام پێیه‌تی و ده‌یخوێنمه‌وه‌.
    -تۆ و ده‌شنێ و هانی له‌ گوَرانی (دوێت)دا ته‌نها له‌گه‌ڵ میره‌ و هه‌ڵدێر ده‌ركه‌وتن… بوَ؟ به‌نیازنیت له‌ به‌رهه‌مێكی گوَرانیدا له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژێكی گه‌نجی تردا دوێت بكه‌ن؟
    *من ته‌نها له‌گه‌ڵ میره‌ دوێتم ئه‌نجامداوه‌ و تا ئێستا هیچ پڕۆژه‌یه‌كی ترم نییه‌. ئه‌گه‌ر هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كیش بێته‌ پێشه‌وه‌، ئه‌وكات من و مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر بڕیار ده‌ده‌ین.
    -داواتلێكراوه‌ به‌شداری له‌ فیلمی سینه‌مایی، یاخود دراما بكه‌یت؟
    *به‌ڵێ داوام لێكراوه‌، به‌ڵام من زیاتر پێمخۆشه‌ به‌ گۆرانیوتنه‌وه‌ خه‌ریكبم، چونكه‌ كاتم كه‌مه‌ بۆ كاری هونه‌ریی تر.
    -كوردستان به‌ خوَشتر ده‌زانی، یان ئه‌وروپا؟
    *كوردستان بۆ من له‌ هه‌موو جێگه‌یه‌ك خۆشتره‌.
    - له‌بواری خوێندندا، چ بڕوانامه‌یه‌كت هه‌یه‌؟
    * بڕوانامه‌ی‌ پزیشكی.
    -دواپڕوَژه‌ی هونه‌ریتان چییه‌؟
    *دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی دووه‌م ئه‌لبوومم به‌ناوی (هه‌بوو نه‌بوو)، ئێستا ئه‌لبومی سێیه‌مم كه‌ مه‌قاماته‌ به‌ناوی (كه‌س وه‌ك تۆ خۆشینه‌ویستووم) بڵاوده‌بێته‌وه‌ و له‌ ساڵی 2011ش دوو ئه‌لبومی ترم ئاماده‌ ده‌بێت و له‌ دوو ماوه‌ی جیاجیادا بڵاویانده‌كه‌مه‌وه‌. سه‌رجه‌م كاره‌كانم له‌گه‌ڵ مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئه‌نجامداوه‌.

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 17,853 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    سه‌رنج نوسین داخراوه‌.

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1

     

    کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN