کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

بەهۆی سکپڕیەوە چی بەسەرهات | ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌ست

بەهۆی سکپڕیەوە چی بەسەرهات

28/04/13
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 4,909 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    jabar shexani
    خانمێكی‌ ئه‌ڵمانی‌ پێیوایه‌ كه‌ به‌ ڕیش و سمێڵه‌وه‌ له‌ جاران سه‌رنجڕاكێشتره‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م خانمه‌ ماوه‌ی‌ 30 ساڵه‌ هه‌وڵ ئه‌دات ئه‌م كێشه‌یه‌ی‌ بشارێته‌وه، به‌ڵام، ئێستا توانیویه‌تی‌ به‌سه‌ر شه‌رمنییه‌كه‌یدا زاڵ بێت و به‌ ڕیش و سمێڵه‌وه‌ بچێته‌ به‌رده‌م كۆمه‌ڵگا.

    ئه‌و ژنه‌ له‌ دیمانه‌یه‌كی‌ ته‌له‌ڤزیۆنیدا ووتی‌:”وا هه‌ست ده‌كه‌م متمانه‌م به‌خۆم زیادبووه‌ و خۆم له‌جاران باشتر ده‌ناسم”.

    هه‌ر له‌ میانی‌ ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا كه‌ له‌ شاشه‌ی‌ ته‌له‌ڤیزۆنی‌ ITVبه‌ریتانیه‌وه‌ په‌خشكرا ئه‌م ژنه‌ 49 ساڵه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ماوه‌ی‌ 28 ساڵه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ناسروشتی‌ مووی‌ ڕیش و سمێڵی‌ گه‌شه‌ی‌ كردووه، به‌تایبه‌تی‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ساڵی‌ 1985دا منداڵی‌ بووه‌.

    دكتۆره‌كان هۆكاری‌ گه‌شه‌ كردنی‌ ڕیش و سمێڵی‌ ئه‌م ئافره‌ته‌ بۆ ئه‌و هۆرمۆنانه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ كه‌ له‌شی‌ ئافره‌تان له‌ كاتی‌ سكپڕیدا ده‌ریده‌دات.

    ئه‌م خانمه‌ ده‌ڵێت كه‌ زۆر هه‌وڵیداوه‌ خۆی‌ له‌م كێشه‌یه‌ ڕزگاربكات، به‌ڵام گشت هه‌وڵه‌كانی‌ بێسوود بوون.

    هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئه‌م خانمه‌ ئاشكرایكرد كه‌ پاش ماوه‌یه‌كی‌ زۆر له‌م كێشه‌یه‌ بیری‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م ڕیش و سمێڵه‌ به‌شێكه‌ له‌ جه‌سته‌ی‌ خۆی‌ و نابێت به‌هۆیه‌وه‌ شه‌رم بكات، ووتیشی‌ ئێستا دڵی‌ خۆشه‌ و باشتر له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌زمونه‌دا ده‌ژی كه‌ زۆر شتی‌ لێوه‌ فێربووه‌, هه‌ربۆیه‌ چیتر ڕیش و سمێڵی‌ ناتاشێت.

    ئه‌م خانمه‌ ئه‌ڵمانیه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی‌ ڕێگری ئه‌وه‌یان لێده‌كرد كه‌ به‌ ڕیش و سمێڵه‌وه‌ بچێته‌ به‌رده‌م خه‌ڵكی‌ دیكه‌ وه‌ دایكی‌ تاوه‌كو ئێستا داوای‌ لێده‌كات كه‌ ڕیش و سمێڵی‌ بتاشێت.

    وه‌رگێڕانی‌: ڕه‌وا مه‌حمود
    سه‌رچاوه‌: CNN Arabic

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 4,909 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    سه‌رنج نوسین داخراوه‌.

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1

     

    کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN