لۆکە ئەمرۆ ئامادەی دادگایکردنەکە نەبوو
بنێره بۆ فهیس بوک

سەرچاوەیەک لە دادگای بەرایی هەولێر رایگەیاند کە دوێنێ ( 1 کانوونی یەکەم/دێسەمبەر ) یەکەم دانیشتنی دادگایی لۆکە زاهیر بەرامبەر ئەو هەڵەیەی لە کلیپی گۆرانی “هەست” روویداوە بەبێ ئامادەبوونی ناوبراو بەڕێوەچوو.
سەرچاوەیەک لە دادگای بەرایی هەولێر لە لێدوانێکی بۆ (کوردمیلۆدی)ی گوتی “دوێنێ دانیشتنی یەکەمی دادگاییەکەی هونەرمەند لۆکە زاهیر سەبارەت بەو هەڵەیەی لە کلیپی گۆرانی “هەست” روویداوەو تیایدا لۆگۆی کەناڵی سپێدەی ئیسلامی وەک سپۆنسەر بەرزکراوەتەوە بەبێ ئامادەبوونی لۆکە زاهیر خۆی بەرێوەچوو”.
زیاتر گوتی “دادوەر بڕیاری دواخستنی دادگاییەکەی دا بۆ ناوەڕاستی ئەم مانگە”.
هەمان سەرچاوەش گوتی “بەهۆی چەند هەڵەیەکی یاسایی لە شێوازی تۆمارکردنی سکاڵای کەناڵی سپێدە ئەم دادگاییە دواخرا، بەپێچەوانەوە ئەگەر داوالێکراو لەهەر دادگاییەک ئامادەنەبێت دادوەر بڕیاری سەپاندنی سزای داواکراوی بەسەر دەدات”.
لای خۆیەوە سەرچاوەیەکی نێزیک لە هونەرمەند لۆکە زاهیر بە (کوردمیلۆدی)ی گوت “لۆکە ئێستا لە هەولێر نییەو هیچ ئاگادارییەکی بۆ نەهاتووە سەبارەت بە دادگایی کردنی”.
شایەنی باسە کەناڵی سپێدەی ئیسلامی سکاڵایەکی یاسایی دژی لۆکە زاهیری گۆرانیبێژ تۆمارکردووە، بەهۆی بەرزکردنەوەی لۆگۆی کەناڵەکەیان لەکلیپی گۆرانی “هەست”ی ناوبراو، لۆکە زاهیریش لەمبارەیەوە دەڵێت ئەمە تەنیا هەڵەیەکی تەکنیکی بووە کە لە لایەن مۆنتێرەوە روویداوەو هیچ مەبەستێکی تایبەتی لەپشتەوە نییە







































ئاگاداری گرنگ :تکایه سهرنجێک مهنوسه کهلهگهڵ ڕهوشتی گهلهکهمان ناگونجێت ئهم سهرنجانه پاش پیاچوونهوه بڵاودهکرێنهوه. بۆیه خۆت ماندوو مهکه لهنوسینی سهرنجی بێمانا. تا ئێمهش ڕێگهی سهرنج نوسین دانهخهین.
لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی