کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

زاهیر جەلال، پەشیمانم لە تەمسیلەکانم | ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌ست

زاهیر جەلال، پەشیمانم لە تەمسیلەکانم

19/12/10
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 1 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    JGFJGF
    لیژنه‌که‌ى بارزانى بۆ فایلداره‌کان «په‌کی که‌وتووه‌»… سێ ساڵه‌ هیچ فایلدار و جاشێکى نه‌داوه‌ته‌ دادگا پارتی چاره‌سه‌ری: دواخستنی سه‌رژمێری بێ‌رێزییه‌ به‌گه‌لانی عێراق سه‌رۆکى هه‌رێم ماوه‌ى (18) ساڵه‌ سه‌ردانى گه‌رمیانى نه‌کردوه‌ هاوکاری نایاسایی ئامریکا له‌دژی (PKK) و حزبۆڵا سەندیكای تەندروستی چالاكی لیستی كارمەندانی سەربەخۆ دەكات بە هی خۆی كەسوكاری بێسەروشوێنكراوەكان یاداشتێك دەدەنە UN ئۆجەلان: تا كۆتایی مانگی حوزەیران بڕیاری كۆتایی دەدرێت بۆ زمانی كوردی چوونە پێش كونسوڵخانە ی توركیا «ئه‌ندامانی داواکاری گشتی ناتوانن به‌بێ مۆڵه‌ت بۆ راگه‌یاندن قسه‌ بکه‌ن» ‌حه‌وت ساڵ زیندانى بۆ سه‌رۆکى شاره‌وانی شرناخ ئەندامێكی لیژنەی پەرلەمان دەیەوێت رێكخستنی حزبی لەهێزەكانی ناوخۆدا رێگری لێبكرێت چاك بەشداری كۆنگرەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی نەكرد

    زاهیر جه‌لال: په‌شیمانم له‌و کارانه‌ی کردوومه‌ به‌تایبه‌ت ته‌مسیله‌کانم

    [ دیدار/ تایه‌ر تۆفیق ]

    پاش ساڵانێکی زۆر له‌خزمه‌تکردنی دونیای هونه‌ری و گۆرانی ره‌سه‌نی کوردی هونه‌رمه‌ند (زاهیر جه‌لال) له‌دیدارێکی رۆژنامه‌ی (چه‌تر)دا خراپی بژێوی ژیانی وه‌ک ئاسته‌نگێک ده‌خاته‌ڕوو له‌به‌رامبه‌ر که‌می به‌رهه‌مه‌کانی، ده‌شڵێ که‌ په‌شیمانه‌ له‌و کارانه‌ی کردوویه‌تی به‌تایبه‌ت ته‌مسیله‌کانی. بۆ ئه‌وه‌ چووته‌ به‌رنامه‌ی (من جیاوازم) جارێکی تر بێته‌وه‌ ناو جه‌ماوه‌ره‌که‌ی.

    چه‌تر/ وه‌ک یه‌کێک له‌و هونه‌رمه‌نده‌ دیارانه‌ی که‌ له‌سه‌رده‌می رژێمدا گۆرانییه‌کانت زۆر جێگای بایه‌خ بوون ئایا له‌و کاته‌دا هیچ کێشه‌یه‌کت رووبه‌ڕو نه‌بۆته‌وه‌؟
    ـ خۆم به‌مۆڵکی ئه‌م میللته‌ ده‌زانم، حه‌ز ده‌که‌م وه‌ک هونه‌رمه‌ندێک له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاری میلله‌ته‌که‌م بم و شانازی به‌ خۆمه‌وه‌ ده‌که‌م که‌ سانسۆر خرابوویه‌ سه‌ر گۆرانییه‌کانم له‌کاتی رژێمدا نه‌یان ده‌هێشت گۆرانییه‌کانم بڵاو بکه‌مه‌وه‌ بۆ نموونه‌ وشه‌ی (پێش مه‌رگم) چه‌ندینجار له‌لایه‌ن رژێمه‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کردم و ده‌یانوت ئه‌و وشه‌یه‌ یانی پێشمه‌رگه‌یه‌ بۆیه‌ ناچاریان ده‌کرم ده‌چووم ئه‌و وشه‌یه‌م ده‌گۆڕی یان گۆرانی (له‌دامێنی چیای ژیندا، منی ئاواره‌ وه‌ستاوم) ئه‌وه‌ش له‌هۆنراوه‌ی (عه‌لی عارف ئاغا) بوو شانازی به‌خۆمه‌وه‌ ده‌که‌م که‌ له‌سه‌ر ئه‌و گۆرانیانه‌ کۆڵان به‌کۆڵان رام ده‌کرد له‌ده‌ستی ئه‌و رژێمه‌، به‌ڵام بۆ ته‌نها ساتێک وازم له‌گۆرانی وتن نه‌هێنا.
    چه‌تر/ تاچه‌ند کاره‌ هونه‌ریه‌کانت بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی دابینکردنی بژێوی ژیانت.
    ـ به‌ داخه‌وه‌ هونه‌ر له‌وڵاتاندا هونه‌رمه‌نده‌که‌ به‌خێو ده‌کات، وا له‌و هونه‌رمه‌نده‌ ده‌کات کۆشک و ته‌لاری ده‌بێت و حه‌ره‌س و پرسگه‌ی ده‌بێت له‌هه‌موو که‌ناڵه‌کانی جیهاندا گۆرانییه‌کانی بڵاوده‌کرێته‌وه‌، که‌چی هونه‌رمه‌ندانی ئێمه‌ ده‌بێت هه‌ر به‌ قوڕبه‌سه‌ری و نه‌داری سه‌ر بنێنه‌وه‌، بۆیه‌ ده‌ڵێم نه‌خێر هونه‌ره‌که‌م نه‌بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانم جاری وا هه‌بووه‌ هونه‌ره‌که‌م بووه‌ته‌ خه‌م و خه‌فه‌ت و ئه‌وپه‌ڕی کێشه‌ی بۆ ناومه‌ته‌وه‌ له‌ژیانی رۆژانه‌مدا.
    چه‌تر/ واتا هه‌وڵدان بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان چ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌ هونه‌ریه‌کانت دروست کردووه‌؟
    ـ جاری وا هه‌بووه‌ زۆر کاسبی هه‌بووه‌ نه‌متوانیوه‌ بیکه‌م هه‌رچه‌نده‌ شانازی به‌ خۆمه‌وه‌ ده‌که‌م زۆر کاسبیم کردووه‌ به‌تایبه‌ت له‌و کاته‌ی که‌ هاوسه‌رم پێکهێنا زۆر نه‌بووبووم که‌سێک نه‌بوو هاوکاریم بکات، ناچار ده‌ستم کرد به‌فرۆشتنی ماستاو و دۆ له‌به‌رده‌م یه‌کێک له‌چێشتخانه‌کانی سلێمانیدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کرێچی بووم و تائێستاش کرێچیم و شانازیش ده‌که‌م که‌ هه‌موو ئیشێکیشم کردووه‌.
    چه‌تر/ هه‌ستت کردوه‌ ناهه‌قی یا که‌مته‌رخه‌میه‌ک به‌رامبه‌رت کراوه‌؟
    ـ باسی خۆم ناکه‌م که‌مته‌رخه‌میم به‌رامبه‌ر کرابێت، به‌ڵام کورد خوو ره‌وشتێکی هه‌یه‌ زیندوکوژی مردو په‌رسته‌، تا له‌ژیان مابین هیچ سۆزێکمان پێ ناده‌ن و هیچ گوڵێکی بۆندار ناده‌ن به‌سنگمانه‌وه‌ وه‌ک هونه‌رمه‌ندێک ته‌ماشا ناکرێین، به‌ڵام که‌ مردین چوار ده‌وری گۆڕه‌که‌مان ده‌که‌نه‌ گوڵ و له‌هه‌موو که‌ناڵه‌کان باسمان ده‌که‌ن و چله‌مان بۆ ده‌که‌ن و یادمان ده‌که‌نه‌وه‌، تاله‌ژیاندا مابین هیچ گرنگیه‌کمان پێ نادرێت، بۆیه‌ نه‌ک ته‌نها من، غه‌در له‌هه‌موو هونه‌رمه‌ندێک ده‌کرێت.
    چه‌تر/ چۆن به‌شداری به‌رنامه‌ی من جیاوازمت کرد تاچه‌ند ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ گونجاو بوو بۆ که‌سایه‌تی تۆ؟
    ـ به‌ڕاستی ماوه‌یه‌کی زۆر له‌هونه‌ر دابڕابووم، ماوه‌یه‌کی زۆر له‌گۆرانی و ته‌مسیلیه‌کان دابڕابووم و په‌شیمانیشم له‌وکارانه‌ی کردوومه‌ به‌تایبه‌ت ته‌مسیله‌کانم، چونکه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێک گه‌نجه‌وه‌ گاڵته‌ی پێ ده‌کرێت و وات لێ ده‌که‌ن په‌شیمان بیت له‌هه‌موو کاره‌کانت، بۆیه‌ منیش چوومه‌ به‌رنامه‌ی من جیاوازم گه‌ر یارمه‌تی پاره‌ش نه‌درێم جارێکی تر بێمه‌وه‌ ناو جه‌ماوه‌ره‌که‌م به‌قسه‌ی خۆش و گۆرانی وتن دڵی گوێگرانم خۆش بکه‌م.
    چه‌تر/ له‌ئێستادا هیچ به‌رهه‌مێکی نوێت به‌ده‌سته‌وه‌یه‌؟
    ـ له‌خۆئاماده‌کردندام دوای ئه‌و دابڕانه‌ زۆره‌ جارێکی تر به‌رهه‌می نوێ ئاماده‌ که‌م، به‌ڵام به‌ده‌نگ و مۆسیقای باشتر و ئومێده‌وارم دڵسۆزان و به‌رپرسانی هونه‌ر هاوکاریم بکه‌ن، ئێمه‌ ده‌ڵێین حکومه‌ت باوکی میلله‌ته‌، ده‌نگم پێداوه‌ و ئه‌وم هه‌ڵبژادوه‌ بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌ویش به‌بێ جیاوازی سه‌یرمان بکات، نه‌موتوه‌ یارمه‌تی پاره‌ بدرێم، به‌ڵام وتومه‌ هه‌ندێک پاره‌م بده‌نێ به‌قه‌رز تابه‌رهه‌مه‌کانم بڵاو ده‌که‌مه‌وه‌ دوایی ئه‌و سیدیه‌م که‌ فرۆشت ئه‌و پاره‌یه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌، بۆیه‌ له‌کۆتاییدا داواکارم یارمه‌تیم بده‌ن بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانم.

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 1 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    سه‌رنج بنوسه‌

    ئیمه‌یڵه‌که‌ت که‌س نایبینێ

    Protected by WP Anti Spam

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN