کچانی زانکۆ جلیان بۆ گرنگە یان خویندن
بنێره بۆ فه‌یس بوک

به‌شێك له‌خوێندكاران‌و مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی ره‌خنه له‌و شێوازی جلوبه‌رگه ده‌گرن كه له‌لایه‌ن خوێندكاره كچه‌كانه‌وه بۆ زانكۆ لهبهردهكرێنو پێیانوایه هه‌ندێك له‌و خوێندكارانه ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به‌جلوبه‌رگ ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌نده خوێندنیان به‌لاوه گرنگ نییه، دوكاندارێكیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات
كه (90%)ی ئه‌و قسانه راستن.
“خوێندكارانی ئێمه جلی خوێندن‌و ئاهه‌نگیان یه‌ك جله”
لانه ئه‌حمه‌د كچه خوێندكارێكی زانكۆیه‌و ته‌مه‌نی بیستویه‌ك ساڵه، ئه‌و كچێكی باڵا مامناوه‌ندی ئه‌سمه‌ره، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه لێشاوێكی زۆری ته‌كنه‌لۆژیا هاته كوردستان‌و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری زۆری كردووه‌ته سه‌ر گه‌نجی كوردستان.
ئه‌و كچه وتی “له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆمان هۆكار نه‌بووین له‌دروستكردنی شته‌كان، بۆیه نازانین چۆن به‌كاریان بهێنین، ئه‌مه‌ش وایكردووه گه‌نجی ئێمه ئه‌و شتانه‌ی لا جوان بێت كه له‌كه‌ناڵه‌كانه‌وه دهیبینێتو به‌سه‌ر خۆیدا جێبه‌جێی ده‌كات”.
لانه باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌گه‌ر سه‌یری خوێندكارێكی ئه‌وروپی بكه‌ین، زۆر به ساده‌یی ده‌چێت بۆ خوێندن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه خوێندكارانی كورد، جلی دهوامو ماڵان‌و ئاهه‌نگیان تێكه‌ڵ كردووه، ئه‌و وتیشی “من خۆم وه‌ك كچێك له‌ماوه‌ی (10)ده‌قیقه‌دا خۆم ئاماده ده‌كه‌م بۆ زانكۆ، هاوڕێشم هه‌یه ده‌ڵێت دوو كاتژمێرم پێویسته ته‌نها بۆ ماكیاژ كردن بۆئه‌وه‌ی خۆم ئاماده‌بكه‌م بۆ زانكۆ، بۆیه پێموایه خوێندكاره‌كانی ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به‌جلوبه‌رگ ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌نده گرنگی به‌خوێندن ناده‌ن”.
“ئه‌وه‌نده‌ی كچێك سه‌یری كچێك ده‌كات، كوڕ سه‌یری ناكات”
سته‌م كامیل خۆیندكارێكی دیكه‌ی زانكۆیه‌و ته‌مه‌نی بیست ساڵه، ئه‌م كچه سپی پێسته باڵا به‌رزه، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه خوێندكاری كوردیش كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و ژینگه‌یه‌ی تیایدا ده‌ژی، چونكه له‌قۆناغی ئاماده‌ییدا ته‌نها له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌زه‌كانی خۆی مامه‌ڵه‌ده‌كات، بۆیه هه‌ر جلوبه‌رگێك له‌به‌ربكات، ئاساییه، به‌ڵام كاتێك ده‌چێته زانكۆ كه پێشتر هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و ناوهندهنییه وا ده‌زانێت ته‌نها پۆشینی جلوبه‌رگی له‌سه‌ره‌و روخسار گرنگه، بۆیه ده‌یه‌وێت زۆرترین سه‌رنج بۆ خۆی رابكێشێ.
سته‌م وتی “من وه‌ك گه‌نجێك ئه‌م دیارده‌یه زیاتر له‌ناو كچاندا ده‌بینم، جاری وا هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی كچێك سه‌یری كچێك ده‌كات بزانێت چی له‌به‌ردایه‌و مۆدێلی قژی چۆنه، كوڕێك سه‌یری كچه‌كه ناكات، هۆكاره‌كه‌شی زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دراما‌و فیلمانه‌ی شه‌وان دادهبهزنو ئه‌وانیش بۆ به‌یانی به‌و مۆدێله‌وه دێن بۆ زانكۆ”.
“زیاتر بایه‌خ به‌لاسایكردنه‌وه ده‌ده‌ن”
هه‌روه‌ها مه‌ریوان تۆفیق كه خۆیندكارێكی دیكه‌ی زانكۆیه، جه‌ختی له‌قسه‌ی خوێندكاره كچه‌كان كرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌ئێستادا له‌زانكۆ، خوێندكار ئه‌وه‌نده‌ی بایه‌خ بهمۆدێلاتو جلوبهرگو لاسایكردنه‌وه‌ی ئه‌و مۆدێلاتانه ده‌دات كه له‌كه‌ناڵه‌كان نیشان ده‌درێن، نیو ئه‌وه‌نده به‌دوای زانیاری‌و سه‌رچاوه زانستییه‌كان ناگهڕێتو به‌پێویستی نازانێت.
مه‌ریوان ده‌ڵێت “من وه‌ك كوڕێك ئه‌مه زیاتر له‌ناو كچاندا به‌دیده‌كه‌م، چونكه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌جلوبه‌رگ زۆرترین سه‌رنجی كوڕان به‌لای خۆیاندا رابكێشن”.
“ئه‌گه‌ر بكرێت بهیهكپۆشی، زۆر باشتره”
تارا عومه‌ر محه‌مه‌د مامۆستا له‌زانكۆی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه خۆڕێكخستنو چۆنیه‌تی شێوازی جل له‌به‌ركردن شتێكی جوانه، به‌ڵام به‌و شێوه به‌ربڵاوه نا كه له‌ناو ئێمه‌دا ده‌بینرێت.
ناوبراو هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئاستی رۆشنبیری تاكه‌كان، چونكه هیچ بایه‌خپێدانێكی رۆشنبیری‌و زانستی‌یان نییه “خوێندكار وا ده‌زانێت كه چووه زانكۆ ده‌رگا له‌به‌رده‌میدا كراوه‌ته‌وه بۆ مۆدێلاتی جلوبه‌رگ، من ناڵێم با ئه‌مانه نه‌بێت، به‌ڵام به‌و شێوه به‌رچاوه‌ش نا كه له‌زانكۆكانی كوردستاندا دهبینرێتو به‌تایبه‌تیش زانكۆی سلێمانی”.
ئه‌م مامۆستایه باسی له‌وه‌كرد كه چه‌ندجارێك داواكراوه جلوبه‌رگی زانكۆ بكرێت بهیهكپۆشی، بۆیه پێیوایه ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكرێت، كاریگه‌ریی مۆدێلات كه‌م ده‌بێته‌وه‌و ره‌نگه بایه‌خدان به‌لایه‌نی زانستی‌و مه‌عریفی زیاتر بێت.
“له90%ی ئه‌و حاڵه‌ته راسته”
جه‌لال عوسمان وه‌ك خاوه‌نی دوكانێكی پۆشاكی ئافره‌تان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه (90%)ی ئه‌و قسانه راستن كه خوێندكاره كچه‌كانی زانكۆ، زیاتر گرنگی به‌جلوبه‌رگ دهدهنو وتی “ئێمه مانگانه جلوبه‌رگی مۆدێلی تازه دێنین، زۆربه‌ی خوێندكاره كچه‌كان كڕیاری ئێمهنو كچ هه‌یه ده‌وڵه‌مه‌ندن، مانگانه بایی ملیۆنێك دینار جل ده‌كڕێت، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه جلوبه‌رگی زانكۆ یه‌كپۆش نییه”.
“چاولێكهریو نه‌بوونی ئاستی زانستییه”
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، شه‌نگه محه‌مه‌د بۆ ئاوێنه‌ی روونكرده‌وه كه گۆڕینی مۆدێلی جلوبه‌رگ لای كچه خوێندكاره‌كانی زانكۆ، زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاولێكه‌ریی، لایه‌نێكی دیكه‌ش كه‌می ئاستی زانستییانه، چونكه كه‌متر گرنگی به‌لایه‌نی زانستی دهدهنو توێژینه‌وه‌ی زانستی‌یان نییه، بۆیه زۆرتر گرنگی بهجلوبهرگو خۆڕازاندنه‌وه ده‌ده‌ن.







































ئاگاداری گرنگ :تکایه سه‌رنجێک مه‌نوسه که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه پاش پیاچوونه‌وه بڵاوده‌کرێنه‌وه. بۆیه خۆت ماندوو مه‌که له‌نوسینی سه‌رنجی بێ‌مانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.
لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی