کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

نهێنی یه‌کانی له‌سێداره‌دانی سه‌دام | ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌ست

نهێنی یه‌کانی له‌سێداره‌دانی سه‌دام

30/12/10
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 27,177 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    کگهلگ
    به‌گوێره‌ی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌غدا كه‌ سایتی‌ ویكیلیكس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌رله‌وه‌ی‌ له‌ سێداره‌بدرێت سه‌دام حسێن سه‌رۆکی ڕژێمی پێشووی عێراق، هێشتا خۆی‌ وه‌كو سه‌رۆكی‌ عێراق زانیوه‌و وتویه‌تی‌ “پێشبینی‌ مه‌رگی‌ خۆم كردووه‌، چونكه‌ دوژمنی‌ زۆرم هه‌یه”‌.
    به‌پێی‌ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن زاڵمای‌ خه‌لیلزاد باڵیۆزی‌ پێشووتری‌ ئه‌مریكا له‌ عێراقه‌وه‌ ره‌وانه‌ی‌ واشنتۆن كراوه‌، ئه‌مریكاییه‌كان به‌ كۆپته‌رێكی‌ سه‌ربازی‌ سه‌دام حسێنیان بردۆته‌ زیندانێك له‌ ناوه‌ڕاستی‌ به‌غدا و ته‌سلیمی‌ هێزه‌كانی‌ عێراقیان كردووه‌.
    به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌که‌، مونقیز ئه‌لفیرعه‌ون جێگری‌ داواكاری‌ گشتی‌ عێراق به‌ ئه‌مریكاییه‌كانی‌ راگه‌یاندووه‌، كه‌ له‌به‌رده‌م 13كه‌سی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ حكومه‌تی‌ عێراقدا، تاوانه‌كانی‌ سه‌دام خوێنراونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و خۆی‌ توڕه‌كردووه‌و تاوانه‌كانی‌ قبوڵ نه‌كردووه‌.
    ئه‌لفیرعه‌ون ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ دوو وه‌زیری‌ عێراقی‌ به‌مۆبایل دیمه‌نی‌ له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی‌ سه‌دامیان گرتووه‌ وله‌كاتی‌ راكێشانی‌ په‌ته‌كه‌شدا كه‌سێك ناوی‌ موقته‌دا سه‌دری‌ سه‌رۆكی‌ ره‌وتی‌ سه‌دری هێناوه‌.
    به‌ گوێره‌ی‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ زاڵمای‌ خه‌لیلزاد پرسیاری‌ له‌ جێگری‌ داواكاری‌ گشتی‌ عێراق كردووه‌ كه‌ بۆچی‌ له‌ رۆژی‌ جه‌ژندا سه‌دامیان له‌سێداره‌ داوه‌، ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا ووتوویه‌تی جه‌ژن یه‌ك كاتژمێر دوای‌ له‌ سێداره‌دانی‌ سه‌دام ده‌ستی‌ پێكردووه‌.
    به‌گوێره‌ی‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌،ئه‌مریكاییه‌كان سه‌كۆی‌ له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی‌ سه‌دامیان دروستكردووه‌، به‌ڵام كه‌سێكی‌ عێراقی‌ په‌ته‌كه‌ی‌ راكێشاوه‌.

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 27,177 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    سه‌رنج بنوسه‌

    ئیمه‌یڵه‌که‌ت که‌س نایبینێ

    Protected by WP Anti Spam

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1

     

    کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN