کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

ژن ومەسەلەى سەماو سێکس | ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌ست

ژن ومەسەلەى سەماو سێکس

30/12/10
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 38,745 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    KGHKHKGH
    ژن ومەسەلەى سەماو سێکس
    هێمن بەرزنجى
    سەماکردن بەرلەگرێدان بەسێکسەوە مێژویەکى دێرینى هەیە ،ئەومێژوەش دەگەرێتەوە بۆباوەڕى کلتورى مرۆڤەکان لەکۆندا ، واتا چەند سەدەیەک لەڕابردوو، ئەویش بەوپێیەى لەکۆندا جۆرێک لەتوندوتیژى ناچارکردن فریوودان هەبووە، تا ژن بخرێتە نێو ئەو باوەڕە کلتوریە یان ئاینیەکەهەبووە، مێژووى سەماکردن دەگەڕێتەوە بۆ مێژوى هەزاران ساڵ لەمەوبەر ، سەماى ئافرەت سەرەتاى دەرکەوتنەکانى لەچین هندستان بووە، بەتایبەت وڵاتى هندستان ،کە ژن ئەگەر بەشێوەیەکى دیار نەیتوانبێت قوربانى پێشکەش بکات بەخوداکان، یان پیاوان ،نەیان توانیبێت ئەرکى ئاینى بەجێبگەیەنن، لەبەردەم پێدانى چاکەى خوداوەندەکانیان یا شەرمەندەبوون، لەپێناوى چاکەکارى و قەرزى دەوڵە مەندەکانداقوربانى سەمای ژنیاندا وە لەبەرامبەردا ، بۆیە مێژوى سەماکردن بە ئافرەت دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمانە ،بەتایبەت کلتورى سەماکردن لەنێو ئەو باوەڕە ئاینیانەوە هاتە ئارا، کە باوەڕیان بەپەرستنى بەرد، یان ڕۆژ، یان گیانداران، یان پەیکەرى خوداو، بێچوە خوداکان ،یان ئەو میرو فەرمانڕەوایانەى خۆیان بەخودا دەزانى، یان ڕەفتارى خووداوەندیان بۆ خەڵکەکەیان دەنواند، ئەو مێژوە دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگ و شەو خۆشنودەکانى کاهین و خۆ بەخودا زانەکانى ئەوسەردەمە ،هەریۆیەش سەما بەویستى ئەوان بووە ،(لیویس براون ) دەڵێت.. لەهندى کۆندا وەختێک پاشایەکى خۆبەخودا زان، ئاهەنگى کوڕە تاقانەکەى دەبێت بەسەدان کۆیلەى ژن ، ژنى جوانى خادیمەکان، هەروەها ژنە هەژارەکانیشیان بانگێشتى ئەو ئاهەنگەکرد ،تێدا فەرمانى دا شەرابێکى زۆر ئامادەبکرێت بدرێت بەوژنانەى سەما دەزانن، یان ئەوژنە سەماکەرانەى بانگهێشت کراون ،وەختێک پاشا جۆشى دڵخۆشى لەناخیدا پەرە دەستێنێت، فەرمان دەکات بەکەمکردنەوەى جل وبەرگى سەماکەرەکان لەبەریاندا ،بەجۆرێک لەبەشى خوارەوەى جەستەى ئافرەت تاسەر ئەژنۆ ،لەبەشى سەرەوەى جەستەیان تا ئاستى دەرکەوتنى مەکیان ،تائێرە چیرۆک بێژەکەکە لیویس براونە، ئەوە دەسەلـمێنێت تائەو سەردەمە سەماکەرەئافرەتەکان، جلوبەرگیان ڕوت نەکردۆتەوە ،ڕەنگە هەندێک جار هەبوبێت بەڵام بەشێوەیەکى نهێنى ئەویش لەوەرزى گەرمادا ، چینیەکان هەمیشە حەزیان بەسەماى ئافرەت کردووە، بەجلوبەرگى تەواوپۆشتە وپان و زیاد لەپێویست گەورەلەبەریدا، بۆئەوەى وەک پەرییەکى درەوشاو دەربکەون ،لەوسەردەمانەدا ئافرەتى ڕوت هەبووە ،سەماى کردووە، بەڵام ئەوانە وەک قەبیلە دور شارستانیەت و گوندنشینیەت ژیاون ،ئەوانە هەرلەئەزەلەوە بەوجۆرە بوون ،واتا جل پۆش نەبوون ،تا ئەمڕۆش نمونەیان زیندووە وەک قەبیلەکانى ئەفریقاو ئەمازۆن هیتد ..ئیدى بەم پێیە لەوسەردەمەوە سەما بەگشتى پەرەى سەند ،هەندێک جارخوڕەوشتى سەماى ڕوت بوونەوە بەجۆرێک لەنێوان خۆبەخودا زان و فەرمانڕەواکاندا دەگەیشتە ئاستى ڕکابەریەت ، کەیف خۆش دەبون و هانى سەماکەرەکانیاندەدا زیاتر خۆیان ڕوت بکەنەوە، بۆیە فەرمانڕەوایان کارێکیان کرد لەبەرامبەر جوانترین و ڕوت ترین سەمادا پارە بدەن بەسەماکەران ،ئەم سەمایە پەلى هاویشتە ناوچە هەژارەکان، بەتایبەت هەژارە ناچار کراوە سێکسفرۆشەکان، سێکسفرۆشەکان ناچابوون فێرى سەمابن، هەروەها نەوەکانیان لەسەر ئەوە ڕادەهێنا تابەرلەوەى کارى سێکسى ئەنجام بدەن هەندێک سەما بۆسێکسکڕەکان بکەن، بەپێى هەندێک بەڵگە، سێ هەزار ساڵ لەمەو بەر لەسەر دەستى هندۆسیەکان لەکیشوەرى خۆیاندا بەهۆى ئاینى تایبەتى خۆیانەوە سێکسفرۆشى ڕێگەى پێدراوە، گەشەى کردووە بەتایبەت لاى مەیون پەرستەکان ،کچانى جوان وناسکى خۆیان، هەندێک جار لەخوار تەمەنى سیانزە ساڵیەوە بەخشیویانە بەخوداکانیان ، یان خۆیان بەخشیووە بە بەپەرستگاکان ،پەرستگاکانیش وەک پشتیوانیەک پشتیوانى کردون زەوى پێداون، هەرچەندە ئەوە نەریتێکە ئەوەنەبێت تائێستا باوى نەمابێت ،بەڵکوو ئەوە نەریتێکە تا ئەمڕۆش بەردەوامە ،سەما بەجۆرێک لە هندو چینەوە پەلى کێشا بۆدنیاى دەرەوەلاى ئەو دوو وڵاتە لەڕێى میواندارى و بازرگانیەوە، گەلانى تر فێرى سەما بوون، یان گەلانى خۆیان فێرى سەما کرد ،لەسەردەمى ئەمڕۆشدا لەڕێى میدیا بینراوەکانەوە یان بینینى وقع حاڵى مرۆڤ خۆى لەهندستان سەما بەشێوەیەکى بەرچاو دەبینرێت، تەنانەت بۆتە کلتورى وەرزشى ڕۆژانەى ئەو میلەتە، دەبێت هەموو هندۆسیەک سەما بزانێت ،واتا سەما ناسنامەى گەلى هندۆسیە، هەروەها دەیانەوێت بیسەلـمێنن سەما لەبنەڕەتدا هندۆسى خاوەنیەتى ،بەڵام لاى چینیەکان سەما بەکۆمەڵ کراوە تەنها لەشوێنێکى داخراو وەک هۆڵى ئێستاى ئاهەنگ گێڕان،یان لەناو ماڵدا بوون وەک هندۆسیەکان سەماى ناو گۆڕەبانى کراوەیان نەبووە، کە بینەرى خەڵکى بەرژینیى بێت ،ژنە چینیەکان لەخۆیانەوە سەماو سێکسفرۆشیان نەکردووە، حەزیان بەو کارە نەبوووە، چونکە ئەوان تواناى کاریان هەبووە ،بەتایبەت کارى دەستى و کوشتوکاڵى چنین و ڕستن، ئەوەى ئەوانى ناچار کردووە ناچار بەسێکسفرۆشى کران ،ئەو توندوتیژى وناچار کاریە بوو، لەلایەن پیاوانى فەرمانڕەواو دەمەڵەمەندانى زۆردارەوە ئەنجام درا ،ناچارى سێکسفرۆشى و پاشان سەما کران ،بەپێى هەموو بەڵگەیەک سێکسفرۆشى لەپێش سەماکردنەوەیە ،ئەمڕۆش وەختێ ژنى چینى دەبینیت ئەوەندەى حەز بە کارى شەرف مەندانە دەکات ئەوندە لەنەبونیشدا پەناباتە بەر سێکسفرۆشى جەستەى ،وەختێک ئاینى ئیسلام دەگاتە هندستان بەشێکى زۆر لەو ژن وکچانەى ناچار کرابوون بەشێکسفرۆشى و سەما باوەڕ بە ئیسلام دێنن، بەخاترى ئەوەى ڕزگاریان بێت لەکۆیلەتى و ناچارى بە بەو کارەى ژیانى تێکداون ،بۆیە ئاعیشە خواى لێ ڕازبێت لەبارەى ژنەوە دەگێڕێتەوە دەڵێت …ژن لەسەردەمى پێش ئیسلام لەبارو دۆخێکى خراپدابووە ،بەجۆرێک هەندێک ژن زیاتر لەدەپیاوى هەبووە یاخود دە دۆست ، یان دەسێکسکڕ دەچوەلایان وەک ئەوەى ئێستا لەکەناڵە سێکسیەکانەوە دەبینرێت ئەوەش جۆرێکە لەنمایندەى نمونەى ئەو دەکەسە کەئێستا لەفۆڕمێکى تردا تازە کراوەتەوە ،یان جارى واهەبووە ژن ناچار بووە بچیبَتەلاى بیست پیاو،زۆرێک لەم ژنانە بونەتە قوربانى لەژێر ئازارى ساتەوەختى فشارى توڕەى پیاو لەکاتى سێکسکردندا لەگەڵیدا ، لەنێو خێڵەکیە عەرەبەکاندا باوەڕێکى سەیر هەبووە ئەویش وەختێ مندالێکى بووە لەوان، ڕوخسار ناس هەبووە، بۆیە لەدوا جار منداڵەکەیان داوە بەیەکێک لەو بیست پیاوەى کەمنداڵەکە شێوەى لەو چووە ..ئەمەش دەیسەلـمێنێت کە بارودۆخى ژن خراپ بووە بەگشتى، سەرەڕاى ئەوە کەلاى خێڵەکیە عەرەبەکان باو بووە ژنان زنیندە بەچاڵ بکرێت ، ئەمەش چەندە ها ساڵ حکومى کردووە ،لەدونیاى ئەمڕۆدا سەماو سێکسفرۆشى کردن دوجۆرە ،جۆرێکیا ئەوەیە کەلەباوەڕێکى پتەووى ئاڵۆزى چینایەتى وکلتوریى ماوەتەوە، جۆرێکى تریان بۆتە لە بەشێک لە شوێنکەوتەى مۆدرێنە، مۆدێرنەى سێکسى ناچار کرد بەخۆیەوەکەچۆک دابدات بەبژێویەوە ،ئەگەر نا ئەو سەردەمە سەماو سێکس جیهانى نەبوبێت، ئەوا بەهۆى مۆدێرنەوە بوو بە جیهانى ، بەوەى کەپەیمانگاو کۆلێژى سەماى جۆراو جۆر بنچینەیان لە خوێندنگەو فێرکاریەکاندا دانا جەگە لەچەندین کۆمپانیاى ڕێگە پێدراو بەپەروەردەکردنى سێکشفرۆشان ،لەدواى جەنگى جیهانى یەکەم زۆرێک لەو بزوتنەوە شۆڕش گێڕانەى چە مکى ئازادى تاکەکەسیان هە ڵگرتبوو، سکێس وسەماشیان خستە نێوان پلانى سیاسەتى خۆیانەوە،بەئازادى باوەڕى مرۆڤ وەسفیان کرد ، ئێستا سەمابۆتە بەشێک لە وەرزش ولەجوڵە ى شانۆجوانى لەش، لەوڵاتانى هندوچین وئەوروپاوئەمریکاوئوستراِلیاو هەمووئەووڵاتانەى ناچارى هاتنى مۆدێرانەى سەمابوون ئەوانیش کەوتنە ئەوەى پەرەو گرنگى پێبدەن ، سەماى هندى لەئەزەلەوە چۆن بوو، لەسەرەتاوە بە هێواشى دەجوڵى، قاجى ورد دەجوڵى، پاشان دەیکێشن بەزەویدا، ئەوزەنکوڵانەى دەنگى لێوەدێ کە بەکەمەریەوەیە،بەهێواشى و لەسەرجۆرى ڕیتمى ئاوازە کە دەجوڵێ،دەگى دێت ، زەدەخەنەیەکى بەردەوام دەخاتە سەر لێوى، برۆکانى بەرزدەکاتەوە و یاریان پێدەکات، لێوەکانى دەکرۆژى ،قژى بەسەرشانیدا بەردەداتەوە سەرى بادەدات، بەردەوام بەپێى ئاوازەکە خێرایەکەى زیاد دەکات ،سەماکەرەکان لەکاتى چۆش و سەرگەرمیدا زیاتر بەرەو ئاسمان بڵند دەبن ، بەجۆرێک جۆش دەسەنن هەست بەقورساى جەستەیان ناکەن ،لەکۆندا سەما چێژبووە بۆمرۆڤەکان، واتا دەربڕینى هەستى خۆشى بەجەستە ،بەڵام لەگەڵ بەردەوام بونى ژیان بۆتە ڕێگەیەک بۆ بژێوى ،بەهاتنى ئاینى ئیسلام ،سەماى قەدەغەکرد، ئەویش بەهۆى چەند هۆکارێکەوە، کەوایان کرد ئیسلام یاساى هەبێت بۆ ئەم کارە و یاساغى بکات، ئەویش بەلەدەست دانى ژیرى عەقڵى سەماکەران ، ورژاندنى هەستى سێکسى لەلاى بەرامبەرەکان ،لاى هندیەکان سەما بنەماى هونەرە جوانەکانە، مەخۆلەکان پێیان خۆش بووە چونکە هێمایەیەک بووە بۆزلهێزى مەخۆلەکان، هەربۆیە مەخۆلەکان زیاتر حەزیان بەسەماو بونى سەماکردووە،پشتیوانیشیان کردووە، بۆیە ئێستا سەماى (کاتاک )کە ئاوێتەى سێکسە ،بۆتە بەشێک لەسەماى جیهانى ونمایشى سینەماى هندى و تاڕادەیەک جیهانى و لە دیسکۆکاندا بونى هەیە ،سەماى کاتاک وروژاندنى سێکس لەڕێگەى سەماوە ،ئەم سەمایە واتا سەماى (کاتک )لاى پاکستانیەکان بەسەماى وروژاندنى سێکس ئەژمارد دەکرێت ،چونکە سەماى (کاتاک )بابەتى سەماى سونەتى نیە، ئیمپڕاتۆریەتى مەخۆلەکان تەواو پێچەوانەى ئاینى ئیسلام بووەلەوباوەڕەوە ، بۆیە بەتەواوى ژنى مۆنۆپۆڵ کردووە ،بۆسەماو گۆرانى وسێکس، کچانى هندی باوەڕ بەسەماى کاتاک دەڵێن.. لاى ئیسلام ژن لەچوارچێوەى چواردیواردایە واتا خانووە ژن زیندانە ژن ،شائەکبەر پێنج هەزار ژنى لە مەحرەمەکەیدا هەبووەهەمیشە سازوو ئامادەکراو بوون بۆ سەماکردنو چێژوەرگرتنیان لەسێکسیان کەئەمانە ژنە هەژارو کۆیلەکان بوون ، جگەلەو شارونگزات زیاترى هەبووە لەشائەکبەر، بۆیە سەما لایان گرنگ بووە، لەپاش هەموو سەمایەک سەماکەرێکی جوانیان بردووە بۆ سێکس کردن لەگەڵیدا،پاشان بۆ جوانى دان بەم کارە هانى نیگار کێشەکان و بەرد هەڵکۆڵەکانیان داووە ،وێنەیان بکێشن کەوسەردەمە نیگارو بەردە هەڵکۆڵراوەکان بایەخێکى میدیاى گرنگ بووە ، ناتوانین نکوڵى بکەین کەگەلى کورد پریشکى بەرنەکەوتووە لەسەمادا، بەڵکو هەڵگرى بووە بەڵام بەشێوازى کلتورى تایبەت، بەجلوبەرگى داپۆشراو ئاڵو واڵا، ئەمەش تەنیا لە ئاهەنگەکاندا واتا ئاهەنگە کۆمەڵایەتیەکاندا بونى هەبووە ،تائەمڕۆش هەیە، بەڵام. تا ئەمڕۆ بەشێوەیەکى ئاشکرا سەما لەکلتورى کوردیدا گرێنەدراوە بە سێکسەوە،هیچ سەرچاوەیەکى باندى گروپ ئامێزى سێکسى و سەماو یانەیک نیە لەدەرەوەو ناوەوەى کۆمەڵگاى کوردى کەسەماکەرەکانیان کورد بێت ،تەنانەت واى نەکردووە میرو دەسەڵات دارەکان ژن ناچاربکەن سەما لەخزمەتى چێژبینینى ئەواندا بکەن ، یان لە ئاهەنگەکانیاندا خۆیان ڕوت بکەنەوە ،ڕاستە لاى پیاوانى کورد حەزیان لە جوانترین سەماى ئافرەتانى باڵا بەرزو جوان و ناسک بووە، هانیان داون سەرچۆپى هەڵپەڕینەکان بگرن ،بەڵام ئەمڕۆ لەتەواوى خاکى کوردوستاندا بەهەموو پارچەکانیەوە نەسێکس فرۆشخانەیەک هەیە نەسەما خانە ئەگەرچى مۆدێرنەى جیهان گیرى کوردیشى ناچارکردوە، بەناوى فەراهەمى ئازادى تاک ،بەڵام لەڕاستیدا فەرهەمى ئازادى تاک ئەمڕۆلەجیهاندا سەبارەت بە سێکسفرۆشى و سەمافرۆشى بۆبژێوى مێینەکان ،بەشێکى سەرەکى بووە لەقوربانى و توندوتیژى و زەوتکردن و کردنە ئامانجى هەستى مرۆڤایەتى مێینە ،ڕێکخراوەکانى داکۆکى کار لە مافى مینەکان ئەو فەرهەمیە بۆتە خەم لایان وشۆڕى دژ دەکەن، نایانەوێت ژیانى ئازادى ژنان لەسەمافرۆشى و سێکسفرۆشیەوە سەرچاوە بگرێ، ژنانى کوردیش وەک ژنانى چینیەکان حەزیان بەکارو بارى دەست ڕەنگینى و هێزى کارى خۆیانە، حەزیان بەهاوسەر گیریە نەک جەستەفرۆشى، لەتەواوى شۆڕشەکاندا جگەلە حیزبى کۆمەنیست و شیوعیەکان ئەو فەراهەمە ئازادیە جێگاى نەبۆتەوە، هەرچەندە ئەوانیش لەگەڵ سێکسفرۆشیدانەبوون، هەربۆیە ئافرەتى کورد لەم مەسەلەیەدا وەک خاوەن ڕەوشتى پاک و تایبەت ماوەتەوە، ماریا کەخانمێکى ئەڵمانیە و لەیەکێک لەحیزبەکوردیەکاندا بۆتە شۆڕش گێڕ، لەکتێبەکەیدا دەڵێت ئەوەى منى هێنایە سەر ئەو باوەڕەى لەبزوتنەوەى ڕزگارى کورددا خەبات بکەم،ڕەوشتى جوانى ژنى کورد بووە، لەشۆڕشى ئەواندا، کە فەرامۆشى سێکسى خۆیان کردووە کردویانەتە قوربانى بۆڕزگارکردنى نیشتیمانیان، هەروەها لەگەشتەکانى (میستر ڕیچ )و( سسیل ئەدمۆنس) (مێجۆرسۆن) زۆرێک لەمێژونوسەکاندا بەنجەیان نەخستۆتە سەر سەما و سێکسفرۆشى لاى ژنى کورد یان ناچارکردنیان لەلایەن پیاوانى دەسەڵات دارەوە

    سەرچاوە

    کتێبى دابونەریتى گەلان

    گەشتى مستر ڕیچ

    گوڵاوى سەرمۆر

    کچە سەماکەرەکان لیویس براون

    خەوبینین بەژیانێکى شەرەف مەندانە .. مەستور ئەکبەرى

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 38,745 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    6 سه‌رنج له‌سه‌ر ژن ومەسەلەى سەماو سێکس نوسراوه‌

    1. Mhammad Tahsin on 20/05/12 at 10:57 AM

      ئةرى جى بوو.

    2. Feysal Abdulla on 11/05/12 at 6:13 PM

      زانيارى باش بلاو دةكةنةوة.

    3. Dashti Shafiq on 8/05/12 at 6:33 PM

      زؤرسوباس بؤزانياريةكانتان

    4. Arkan Shopp on 7/04/12 at 7:39 PM

      Add a comment…

    5. Karwan Muhammad on 3/04/12 at 10:58 AM

      بة دوايي كار دةكةريم.

    6. Jamal Jan on 21/03/12 at 4:47 PM

      mn bwm bam chak bka.

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    سه‌رنج بنوسه‌

    ئیمه‌یڵه‌که‌ت که‌س نایبینێ

    Protected by WP Anti Spam

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN