xml feed

چۆپی فه‌تاح / تا ئیستا زاویم وه‌رنه‌گرتووه‌

8/01/11
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 14,813 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    jkhjkhjk
    چۆپی ئیحسان فه‌تاح، ساڵی ١٩٨٣ له‌ كه‌ركووك له‌ دایكبووه‌، له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی له‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا نیشته‌جێیه‌، له‌ ١٦ ساڵیه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن، ئێستا خاوه‌ن 3 ئه‌لبووم و ١٥ كلیپی بڵاوكراوه‌یه‌، به‌ مه‌به‌ستی كاری هونه‌ری و كلیپكردنی، ئێستا چۆپی فه‌تاح به‌ سه‌ردانێك له‌ هه‌ولێره‌ و (سڤیل) ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ سازكرد.

    ** زۆر باس له‌ ره‌سه‌نایه‌تی ده‌كرێ، به‌رای تۆ ره‌سه‌نایه‌تی چییه‌، پێناسه‌ و شیكارت چییه‌ بۆ ره‌سه‌نایه‌تی؟

    چۆپی فه‌تاح: ئێمه‌ی كورد ئه‌رشیفێكی هونه‌ری گه‌وره‌مان نییه‌، هه‌رده‌م دوژمنانمان ویستویانه‌ كه‌لتوری كوردی به‌گشتی و هونه‌ری كوردی به‌تایبه‌تی له‌ناوبه‌رن و نه‌هێڵن پێشبكه‌وێت، بۆیه‌ ئێستا ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكه‌ گرنگی بدات به‌ره‌سه‌نایه‌تی و پاراستنی هونه‌ری كوردی.

    ** ئاوێته‌بوونێك له‌ نێوان ره‌سه‌نایه‌تی و هاوچه‌رخێتی له‌ گۆرانییه‌كانتدا ده‌بینین، ئایا ئه‌مه‌ت وه‌ك ستایلێكی جێگیر وه‌رگرتووه‌ یان نیازی ستایلگه‌لی هه‌یه‌؟

    چۆپی فه‌تاح: هه‌ندێك كه‌س به‌منیان وتووه‌ تۆ ده‌بێت ستایلی خۆت بدۆزیته‌وه‌ و رێچكه‌ی خۆت بگریت، من پێیانم وتووه‌ مه‌رج نییه‌ من له‌سه‌ر ستایلێكی تایبه‌ت بڕۆم گه‌ر بتوانم له‌ چه‌ند ستایلێكی جیاوازدا به‌ سه‌ركه‌وتوویی كاربكه‌م دوودڵی لێ ناكه‌م، بۆیه‌ ئێستا ده‌بینیت گۆرانی ئینگلیزی ده‌ڵێم و حه‌یران و مه‌قامیش ده‌ڵێم و گۆرانی فۆلكلۆری و رۆژئاوایی ده‌ڵێم.

    ** دوایین ئه‌لبوومی گۆرانیت له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر چۆن ده‌بینی؟ به‌ڕای تۆ ئه‌و ئه‌لبوومه‌ توانی وه‌رچه‌رخانێك له‌ هونه‌ری تۆدا دروست بكات؟

    چۆپی فه‌تاح: من ئه‌و ئه‌لبوومه‌م له‌گه‌ڵ كاك هه‌ڵكه‌وت دوو ساڵ پێش ئێستا بڕیارم له‌سه‌ردا، پێم باشه‌ له‌هه‌موو ستایلێكدا كاربكه‌م.

    ** به‌ڵام به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌لبوومه‌كانی پێشووت، دوا ئه‌لبوومت له‌نێو خه‌ڵك هیچ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی نه‌بوو؟

    چۆپی فه‌تاح: ره‌نگه‌ هه‌ندێك كه‌س لێی رازی نه‌بن، هیچ هونه‌رمه‌ندێك ناتوانێت كارێك بكات به‌ دڵی هه‌موو كه‌سێك بێت، له‌هه‌مانكاتدا له‌لایه‌ن زۆر كه‌سیشه‌وه‌ ده‌ستخۆشییم لێكراوه‌، ئه‌گه‌ر به‌ دڵی خه‌ڵك نه‌بووایه‌، بۆ دووه‌مجار له‌لایه‌ن ڤین تیڤییه‌وه‌ چاپ نه‌ده‌كرایه‌وه‌.

    ** ده‌گوترێ چۆپی له‌ به‌رهه‌كانی پێشووی له‌ هه‌ڵبژاردنی تێكست سه‌ركه‌وتووتر بوو، به‌ڵام له‌ دوا ئه‌لبوومت جیاوازیه‌كی زۆر هه‌بوو له‌و تێكستانه‌ی كه‌ پێشتر چۆپی پێناسراوه‌، چۆن بوو ئه‌وه‌ روویدا؟

    چۆپی فه‌تاح: هه‌موو تێكسته‌كان و ئاوازه‌كان خۆم هه‌ڵمبژاردوون و زۆر رازییم له‌ ده‌ستی تێكسته‌كان، بۆ نموونه‌ تێكستی ئه‌و به‌رێزانه‌ بوون “ئه‌كره‌م ئه‌مین، دكتۆر ئاراس عه‌بدلكه‌ریم، مه‌هاباد قه‌ره‌داخی، ئه‌دیب چه‌لكی، حه‌مه‌ سه‌عید ئیبراهیم، ره‌نج سه‌نگاوی” ئه‌و به‌ڕێزانه‌ تێكستیان بۆ هونه‌رمه‌ندان زه‌كه‌ریا و حه‌سه‌ن شه‌ریف و شوان په‌روه‌ر و عه‌دنان كه‌ریم و زۆر كه‌ڵه‌ هونه‌رمه‌ندی تر داناوه‌ و جێده‌ستیان له‌ ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا دیاره‌.

    ** دوا پرۆژه‌ی هونه‌ریت چییه‌؟

    چۆپی فه‌تاح: كلیپێكی ئینگلیزییم ئاماده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌، له‌ لوبنان كردوومه‌ و زۆر رازییم له‌ده‌ستی، هه‌روه‌ها سێدییه‌ ئینگلیزیه‌كه‌م ئاماده‌یه‌ و ته‌نیا ماسترینگی ماوه‌. سێدی مه‌قاماتم هه‌یه‌ و ئه‌ویش هه‌ر میكسینگ و ماسترینگی ماوه‌ ١٢ تراكه‌ و ناوم لێناوه‌ “شارا” شارا ئه‌و باوه‌شه‌ گه‌نمانه‌یه‌ كه‌ خه‌رمانی لێ دروست ده‌كرێت و منیش مه‌قاماته‌كانم له‌ ده‌ڤه‌ری دهۆك و سلێمانی و كه‌ركووك و هه‌ولێر كۆكردووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها دایكیشم ناوی “شارا”یه‌، له‌گه‌ڵ ڤین تیڤی كۆنتراكتم كردووه‌ و ئه‌وان هه‌ڵده‌ستن به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ و مه‌قامی “له‌ پاشمه‌رگم”م كردووه‌ به‌ كلیپ به‌ شێوه‌یه‌كی جوان و ستافێكی توركی له‌گه‌ڵ ڤین تیڤی به‌و كاره‌ هه‌ڵساون.

    ** به‌ڕای تۆ ده‌كرێ له‌ رێگه‌ی زۆریی ئه‌و ده‌نگانه‌وه‌ گۆرانی ژنانه‌ له‌هونه‌ری كوردیدا دروست بێت.. یان تاچه‌ند گۆرانی ژنانه‌ له‌ هونه‌ری كوردیدا بوونی هه‌یه‌؟

    چۆپی فه‌تاح: هه‌موو كاتێك كه‌ گوێم لێ ده‌بێت ژنێك یان كچێك هاتووه‌ته‌ ناو بواری هونه‌رییه‌وه‌ دڵخۆش ده‌بم، بێگومان گۆرانی ژنانه‌ هه‌بووه‌ و رویشی له‌زیادبوونه‌.

    ** پێشوو هه‌ولی حه‌یران و جلی كوردیت ده‌دا، هه‌تا له‌ جۆری جلوبه‌رگ وه‌ك كچه‌ كوردێكی شه‌رقیانه‌ ده‌رده‌كه‌وتی، به‌ڵام ئێستا تۆش گۆڕاوی؟.

    چۆپی فه‌تاح: هه‌وڵی من هه‌ر به‌رده‌وامه‌ له‌ وتنی حه‌یران له‌ سێدی مه‌قامه‌كانم دوو گۆرانی حه‌یرانی تێدایه‌ و به‌مزووانه‌ گوێتان لێ ده‌بێت، زۆریش شانازی به‌ جلی كوردییه‌وه‌ ده‌كه‌م.

    ** دوو ساڵ به‌ر له‌ ئێستا، له‌ رۆژنامه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ تۆ و هه‌ردی سه‌ڵاح بۆ پرۆژه‌ی هونه‌ری زه‌ویتان وه‌رگرتووه‌، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ به‌ كوێ گه‌یشت؟

    چۆپی فه‌تاح: من هه‌تا ئێستا بۆ هیچ پرۆژه‌یه‌ك ئه‌رزه‌م وه‌رنه‌گرتووه‌.

    ** تۆ گرێبه‌ستێكت له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئاسیاسێل كردووه‌، خه‌ڵك پێیان وایه‌ كۆمپانیاكان له‌ كوردستان سه‌ر به‌ حزبن، كۆڕه‌ك هی پارتی و ئاسیاسێل هی یه‌كێتی، چۆن ئاماده‌ی ریكلام بۆ كۆمپانیایه‌ك بكه‌ی كه‌ خه‌ڵك به‌ حزبی ده‌زانن؟

    چۆپی فه‌تاح: پێش هه‌موو شتێك من دژایه‌تی هیچ پارتێكی كوردی ناكه‌م، باوكم خۆی پێشمه‌رگه‌ بووه‌، كۆمپانیای ئاسیاسێلیش كۆمپانیایه‌كی كوردییه‌ و له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق كارده‌كات و زۆر كه‌سی له‌ بێكاری رزگار كردووه‌ و خزمه‌تێكی پێشكه‌وتووی مۆدێرنیش پێشكه‌ش به‌ ئێمه‌ ده‌كات، من به‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمی ده‌زانم كه‌ خزمه‌تیان بكه‌م و هه‌ڵبه‌ته‌ كۆمپانیای ئاسیاسێلیش زۆر خزمه‌تی هونه‌ره‌كه‌ی منیان كردووه‌ و هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی تریشیان كردووه‌.

    ** سێ ساڵه‌ شووت كردووه‌، بۆچی تائێستا نه‌بوویت به‌ دایك؟

    چۆپی فه‌تاح: من قوتابییم و هاوسه‌ره‌كه‌شم هه‌ر قوتابییه‌، ئه‌م ساڵ هه‌ردووكمان به‌ كه‌لۆریۆسمان هێنا، نیازمان وایه‌ ساڵێكی دیكه‌ ده‌ستبكه‌یین به‌ خوێندنی ماسته‌ر، ئه‌گه‌ر خوێندن ته‌واو بكه‌یین بێگومان پێمان باشه‌ منداڵمان ببێت.

    چۆپی فه‌تاح: زۆربه‌ی ژن و مێره‌ هونه‌رمه‌نده‌كان جیاده‌بنه‌وه‌، ئاینده‌ی خۆت چۆن ده‌بینی؟

    چۆپی فه‌تاح: ئێمه‌ یه‌كترمان خۆشده‌وێت و خێزانێكی به‌خته‌وه‌ریین.

    ** بۆچی تائێستا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌رنه‌كه‌وتووی؟

    چۆپی فه‌تاح: ئێمه‌ زۆرجار پێكه‌وه‌ ده‌چینه‌ كۆنسێرته‌كانم و سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ین.

    ** ماوه‌یه‌ك گۆرانیبێژ شانیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی وتبووی “چۆپی له‌ دوا كلیپی لاسایی كلیپه‌كه‌ی منی كردۆته‌وه‌ و ئه‌سپی به‌ كارهێناوه‌” چ قسه‌یه‌كت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ هه‌یه‌؟

    چۆپی فه‌تاح: دوای ئه‌وه‌ی كلیپه‌كه‌م ته‌واو بوو، گوێم له‌ ناوی “شانیا” بوو هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم، به‌ڵام په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و ئه‌سپ زۆر كۆنه‌ و من پێم وانییه‌ من یان شانیا خانم یه‌كه‌م كه‌س بووبێتیین كلیپمان له‌گه‌ڵ ئه‌سپ كردبێت، به‌ سه‌دان كلیپ له‌گه‌ڵ ئه‌سپدا كراوه‌، بۆ نموونه‌ هونه‌رمه‌ند كازم ساهیر و رۆژین و چه‌ندیین هونه‌رمه‌ندی دیكه‌.

    سه‌رچاوه‌: گۆڤاری سڤیل

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 14,813 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    سه‌رنج بنوسه‌

    ئیمه‌یڵه‌که‌ت که‌س نایبینێ

    Protected by WP Anti Spam

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN