کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

مۆبایل كوشتن‌و ته‌ڵاقی بۆ كوردستان هێنا | ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌ست

مۆبایل كوشتن‌و ته‌ڵاقی بۆ كوردستان هێنا

4/01/11
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 8,181 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    faffa
    له‌دوای‌ ساڵی‌ 2000 ئامێری‌ مۆبایل به‌شێوه‌یه‌كی‌ فراوان هاته‌ كوردستانه‌وه‌، به‌ تێكه‌ڵبوونی‌ خه‌ڵكیش له‌گه‌ڵ ئه‌م ته‌كنۆلۆژیا نوێیه‌دا، سه‌ره‌ڕای سوده‌كانی، ده‌یان كێشه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دیكه‌ی‌ به‌دوادا دێت، كه‌ زۆرجار گه‌یشتۆته‌ ڕاده‌ی‌ ته‌ڵاق‌و كوشتن‌و ئابڕوبردن.
    به‌پێی ئامارێكی پۆلیسی سلێمانی له‌ماوه‌ی 10 مانگی ڕابوردووی ئه‌مساڵدا، زیاتر له‌ 3000 سكاڵا له‌ دژی خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل تۆماركراوه‌، به‌پێی دوایین توێژینه‌وه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژیی دژی ژنان، له‌سه‌ر (مۆبایل‌و كاریگه‌ریی توندوتیژیی له‌سه‌ر ژن) ئه‌نجامیداوه‌، ڕاپرسییه‌كی‌ له‌ نێو ژناندا كردووه‌‌و ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌ 96%ی ژنان به‌كارهێنه‌ری مۆبایلن‌و له‌ 37%یان به‌هۆیه‌وه‌ تووشی توندوتیژیی بوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ته‌نیا 7% یان به‌ یاسا كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ركردووه‌‌و له‌ 43%یان له‌ سنووری خێزانه‌كه‌یاندا كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ركراوه‌، ئه‌وانه‌ی تریش له‌ كاتی بوونی كێشه‌دا بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه‌.

    له‌ چه‌ند مانگی‌ ڕابوردوودا له‌ شارۆچكه‌ی‌ چوارقوڕنه‌، ته‌نها smsی‌ مۆبایلی‌ (علوج) خێزانێك لێك هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی‌ نامه‌یه‌ك بۆ مۆبایلی‌ ژنێك ده‌ڕوات‌و به‌ سوتفه‌ مێرده‌كه‌ی‌ نامه‌كه‌ ده‌بینێت‌و دڵی‌ له‌ ژنه‌كه‌ی‌ پیسده‌كات‌و به‌و هۆیه‌وه‌ لێكجیاده‌بنه‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ خاوه‌نی‌ ئه‌و ژماره‌ مۆبایله‌ش ده‌كۆڵنه‌وه‌، هیچیان ده‌ستگیر نابێت، چونكه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ دیار نییه‌.

    عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی‌ كۆمپانیای‌ (ئاسیاسێڵ)، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ ئه‌وان له‌ئێستادا هه‌وڵی‌ ته‌واویان داوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ژماره‌ی‌ تۆمار نه‌كراو، عه‌بدوڵڵا وتی‌: “مۆبایلی‌ تۆمار نه‌كراو یه‌كێك بوو له‌ كێشه‌ گه‌وره‌كانمان، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ به‌رفراوانمان ده‌سپێكرد له‌ كوردستان‌و ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ عیراق، ڕامانگه‌یاند هه‌ركه‌سێك سیمكارتی‌ تۆمارنه‌كراوی‌ هه‌یه‌ با تۆماری‌ بكات، گه‌ر نا ئه‌وا هێڵه‌كه‌یان ده‌بڕین، له‌و كاته‌شدا خه‌ڵكێكی‌ زۆر هاتن به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌مانه‌وه‌و به‌سه‌دان هه‌زار هێڵ تۆماركرا، به‌ڵام به‌شێكی‌ دیكه‌ هه‌ر نه‌هاتن به‌ ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌وه‌ كۆتا ژوانمان ئاراسته‌كردن، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ نه‌هات به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌وه‌ هێڵه‌كانیمان بڕی‌، ئێستاش ژماره‌یه‌كی‌ كه‌م هێڵی‌ تۆمارنه‌كراو ماوه‌، كه‌ به‌هۆی‌ هه‌ندێك كێشه‌وه‌ ماوه‌ته‌وه‌، به‌مزوانه‌ ئه‌وانیش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.”

    نامه‌یه‌كی گوماناوی
    ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێكیشه‌ كورته‌نامه‌یه‌كی‌ گوماناوی‌ له‌ ژماره‌یه‌كه‌وه‌ به‌ به‌شداربووه‌كانی‌ كۆمپانیای‌ (ئاسیاسێڵ) ده‌گات، كه‌ تیایدا پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت خه‌ڵاتیان بۆ ده‌رچووه‌‌و هانیانده‌دات په‌یوه‌ندی‌ بكه‌ن به‌ ژماره‌یه‌كی‌ دیاریكراوه‌وه‌.
    به‌وته‌ی‌ به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ئاسیاسێڵ ئه‌و كورته‌ نامانه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عیراقه‌وه‌ ده‌نێرێت، به‌ مه‌به‌ستی‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن‌و بردنی‌ باڵانسی‌ به‌شداربووان‌و ئه‌م كێشه‌یه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ زۆربه‌ی‌ تۆڕه‌كانی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌جیهاندا بۆته‌وه‌، عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن وتی‌: “وه‌ك هه‌نگاوێكی به‌ په‌له‌، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی‌ ئه‌و كورته‌ نامانه‌ به‌ به‌شداربووه‌كانمان، كۆمپانیایی‌ (ئاسیاسێڵ) یه‌ك به‌ یه‌ك سه‌رچاوه‌كانیان ده‌دۆزێته‌وه‌و ڕایانده‌گرێت، تائێستاش چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌و كورته‌ نامانه‌ی‌ داخستووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش كۆمپانیای‌ (ئاسیاسێڵ) به‌منزیكانه‌ سیستمێكی پێشكه‌وتووی‌ (Anti Spam) ده‌خاته‌ كار كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ته‌واوه‌تی‌ بنه‌بڕی‌ ئه‌و كورته‌ نامه‌ گوماناویانه‌ ده‌كات، كه‌ به‌ به‌شداربووانی‌ كۆمپانیای‌ (ئاسیاسێڵ) ده‌گات.”

    یاسا
    به‌مه‌به‌ستی‌ كۆنتڕۆڵكردنی‌ ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی‌ كه‌ به‌دوای‌ مۆبایله‌وه‌ن، په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ ساڵی‌ 2008 یاسای ژماره‌ (6)ی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی ده‌ركردووه‌و سزایه‌كی توندیشی بۆ سه‌رپێچیكاران داناوه‌، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌ كرده‌ییه‌كانی‌ ئه‌م یاسایه‌ هێنده‌ نییه‌، تائێستا نه‌یتوانیوه‌ كۆنتڕۆڵی‌ دۆخه‌كه‌ بكات.

    له‌یاساكه‌دا هاتووه‌ گه‌ر كه‌سێك به‌خراپی ئامێری په‌یوه‌ندی به‌كارهێنا بۆ مه‌به‌ستی جنێودان، تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن، بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست، كه‌ ترس دروست بكات یان دزه‌كردن به‌ گفتوگۆ، یان بڵاوكردنه‌وه‌ی كورته‌نامه‌، وێنه‌ی چه‌سپاو، وێنه‌ی جوڵاو كه‌ له‌گه‌ڵ خوڕه‌وشتی گشتیدا نه‌گونجێت، یان به‌بێ مۆڵه‌ت وێنه‌ی گرت، یان هه‌موو كاروبارێكی وا كه‌ شه‌ره‌ف بریندار بكات یان نهێنی ژیانی تایبه‌ت یان خێزانه‌كانی بۆ تاكه‌كان بڵاوكرده‌وه‌. ئه‌وا بۆماوه‌یه‌ك سزاده‌درێت كه‌ له‌ شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت‌و له‌ پێنج ساڵ زیاتر نه‌بێت، یان غه‌رامه‌یه‌ك ده‌كرێت كه‌ له‌ یه‌ك ملیۆن كه‌متر‌و له‌ پێنج ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت.

    له‌ ماده‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ یاساكه‌دا تۆماركردنی‌ سه‌رجه‌م هێڵه‌كان به‌سه‌ر كۆمپانیاكانی‌ په‌یوه‌ندیكردندا ده‌سه‌پێنێت. له‌یاساكه‌دا هاتووه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ تۆماری ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌یان له‌لابێت كه‌ ئه‌و ئامێرانه‌ ده‌كڕن، له‌كاتی ده‌ستاوده‌ستكردنی ئامێره‌كه‌شدا، پێویسته‌ له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا بكرێت به‌ ناوی خاوه‌نه‌ تازه‌كه‌یه‌وه‌، چونكه‌ گه‌ر هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌ نه‌بێت، ئه‌وا به‌ غه‌رامه‌یه‌ك سزاده‌درێت كه‌ له‌ 50 ملیۆن كه‌متر‌و له‌ 100ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت.”

    گۆران ئازاد، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، جێبه‌جێ نه‌كردنی‌ ئه‌م یاسایه‌ به‌ هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی‌ ده‌زانێت بۆ كه‌می‌ كاریگه‌رییه‌كه‌ی‌ له‌ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌، ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ وتی‌: “ئێمه‌ یاسای‌ (خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل)مان هه‌یه‌، كه‌ ئه‌و دۆسێیه‌ی‌ به‌پێی‌ یاسا یه‌كلاكردۆته‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ یه‌كێك له‌ سه‌ره‌كیترین كێشه‌كانی‌ ئێمه‌ له‌م وڵاته‌دا، جێبه‌جێ نه‌كردنی‌ یاساكانه‌، كه‌ زۆرجار خودی‌ حاكمه‌كان كار به‌و یاسایانه‌ ناكه‌ن‌و پشتگوێیده‌خه‌ن، كه‌ له‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی‌ یاساكانیشدا ده‌یان كێشه‌ی‌ دیكه‌ دروستده‌بێت بۆ مۆبایل بێت یان هه‌ر بوارێكی‌ دیكه‌، كه‌ ئه‌م دۆخه‌ش په‌یوه‌ندی‌ به‌ كه‌موكوڕی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌‌و لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ په‌رله‌مانیشه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ ده‌بێت چاودێرییه‌كی‌ ورد هه‌بێت.”

    ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ وتیشی‌: “له‌ ئه‌نجامی خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردوو، زۆر جار كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی گه‌وره‌ دروستبووه‌‌، له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا به‌ كوشتن كۆتاییهاتووه‌، بۆ نموونه‌ هاووڵاتی هه‌بووه‌ له‌نێو بازاڕو شوێنه‌ گشتییه‌كان به‌نهێنی به‌ مۆبایل وێنه‌ی ئافره‌تی گرتووه‌، دواتر وێنه‌كه‌ كه‌وتۆته‌ ده‌ست خه‌ڵكی دیكه‌‌و ده‌رئه‌نجام به‌ كوشتنی ئافره‌ته‌كه‌ كۆتاییهاتووه‌، یاخود گه‌نجی وا هه‌بووه‌ به‌ ڕێكه‌وت ژماره‌یه‌كی مۆبایلی لێداوه‌و هی كچێك ده‌رچووه‌، ئیدی به‌رده‌وام بووه‌ له‌ ته‌له‌فۆنكردن بۆ كچه‌كه‌‌و كه‌سوكاری به‌ مه‌سه‌له‌كه‌یان زانیوه‌‌و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیان له‌ كچه‌كه‌ كردووه‌، ئه‌ویش خۆی سووتاندووه‌، بۆیه‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌م یاسایه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی‌ ئه‌م دۆخه‌ زۆر گرنگه‌.

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 8,181 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    سه‌رنج بنوسه‌

    ئیمه‌یڵه‌که‌ت که‌س نایبینێ

    Protected by WP Anti Spam

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN