كوشتنی‌ دوو خوشك له‌قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ

6/01/11
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 19,017 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    FJGFJG
    كوشتنی‌ (شۆخان‌و شادی‌) (دوو خوشك له‌قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ)، له‌دۆخێكی‌ ته‌م‌و مژاوییدا، هه‌موو خه‌ڵكی‌ چه‌مچه‌ماڵی نیگه‌ران كردووه‌، به‌تایبه‌ت هاوپۆل‌و مامۆستاكانی‌، ڕێكخراوه‌كانی‌ ژنانیش داواده‌كه‌ن به‌زوویی تاوانباره‌كان بدۆزرێنه‌وه‌.
    به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ ڕایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ورد له‌و دۆسیه‌یه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی‌ سكاڵایان له‌سه‌ر كه‌س نییه‌و تائێستاش هیچ كه‌س به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌ستگیرنه‌كراوه‌.
    ڕۆژی (2/1/2011) نزیكه‌ی‌ (1500) هه‌زار‌و پێنج سه‌د مه‌تر له‌ڕۆژهه‌ڵاتی‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی‌ (كه‌ركوك – سلێمانی‌) ته‌رمی‌ هه‌ردوو خوشك (شادی فازڵ ته‌مه‌نی‌ 18 ساڵ‌و شۆخان فازڵ ته‌مه‌نی‌ 21 ساڵ) دۆزرانه‌وه‌و ده‌ستبه‌جێ ڕه‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ چه‌مچه‌ماڵ‌و پاشان پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ سلێمانی‌ كران.

    عه‌مید (دارا عه‌بدوڵڵا) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ به‌ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆی‌ ڕاگه‌یاند، هه‌ردوو ته‌رمه‌كه‌ شوێنه‌واری‌ گوله‌ به‌جه‌سته‌یانه‌وه‌ دیاربووه‌و هه‌ریه‌كه‌و نزیكه‌ی‌ ده‌ گولله‌ له‌سنگ‌و ده‌م‌وچاوو سه‌ریان درابوو، پاشان له‌سه‌ر پردێكی‌ نزیكه‌ی‌ (20)بیست مه‌تر به‌رزه‌وه‌، فڕێدراونه‌ته‌ خواره‌وه‌. ئه‌وه‌ش به‌بڕوای‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ، پێده‌چێت قینێكی‌ زۆر له‌لای‌ بكوژه‌كانیان هه‌بوبێت.
    دارا عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانیان چونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌و هێنراون بۆ نه‌خۆشخانه‌و پاشان ڕه‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ سلێمانی‌ كران بۆ پشكنین‌و لێكۆڵینه‌وه‌.

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 19,017 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    یه‌ک سه‌رنج له‌سه‌ر كوشتنی‌ دوو خوشك له‌قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ نوسراوه‌

    1. Aso Ahmad on 12/04/12 at 10:08 AM

      xoyan bash nabwn boya kwzxran.

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1

     

    کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN