xml feed

په‌یوه‌ندی نێوان بڵند و مژدین ئاشکرا بوو

9/01/11
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 32,147 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    ژهلهژل
    لژکژ؛ژ

    پێشتر كەس بەخۆشەویستی نێوان هەردوو هونەرمەند بڵند عەبدوڵڵا و موژدین ساڵحی نەزانیووە، تەنیا شیعرێكی رێدار سابیر بەسە بۆ ئاشكرابوونی پەیوەندی سۆزداریان، سەرەڕای ئەوەی هێشتا رێداری شاعیر لەحەقی شیعرەكەی خۆی خۆش نەبووە و بەنیازە داوایەكی یاسایی لەدژی بڵند و موژدین تۆمار بكات و دەپرسێ “چۆن دەبێ بڵند شیعرێكی من ببات و بەناوی خۆی بیكاتە دیاری و پێشكەشی موژدینی بكات؟”. ژنە گۆرانیبێژ موژدین ساڵح، لەشاری سلێمانی لەدایكبووە و ئێستا لەوڵاتی هۆڵەندا نیشتەجێیە و دایكی یەك كوڕە، چەند مانگێك پێش ئێستا لەرێگەی ماڵپەڕە تایبەتییەكەی خۆی لەفەیسبووك، كلیپێكی نیمچەڕووتی خۆی بڵاوكردەوە، كە بووە هۆی سەرنجڕاكێشانی خەڵك و جێی باسی میدیای كوردی، تەنانەت لەمیدیای توركی و عەرەبیش قسەی لەسەركرا، ئاماژەیان بۆ ئەوە كردبوو، “ژنە گۆرانیبێژێكی كورد بۆئەوەی بچێتە ناو مێژوو، خۆی رووتدەكاتەوە”. سەرەڕای هەموو ئەو رەخنە و دەستخۆشیانەی بۆ كلیپەكەی موژدین دروستبوو، ئێستا هەمان كلیپ مەسەلەیەكی دیكە ئاشكرا دەكات، ئەویش هەبوونی پەیوەندییەكی تایبەتە لەنێوان بڵند عەبدوڵڵا و موژدین. لەتایتلی كلیپەكەی موژدیندا نوسراوە، تێكست و میلۆدی گۆرانییەكە هی بڵند عەبدوڵڵایە، بەڵام ئەوە بووە هۆی نیگەرانی لای رێدار سابیری شاعیر، رێدار سابیر لە لێدوانێكیدا بۆ (سڤیل) دەڵێت “تێكستەكە هی منە، نەك بڵند، دەبێ بزانم چۆن ئەوە روویداوە”. بەڵام بڵند عەبدوڵڵا لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ (سڤیل) لەبارەی ئەو كێشەوە دەڵێت “موژدین داوای خۆشەویستی لێم كرد و رەفزم كردەوە، بۆیە موژدین ویستی تۆڵەم لێ بكاتەوە و كێشەم بۆ دروست بكات، هەڵسا ئەو شیعرەی رێدار سابیری لەكلیپەكەی خۆی بەناوی منەوە بڵاوكردەوە”. لەلایەن خۆشیەوە موژدین ساڵح لەپەیوەندییەكی لەگەڵ (سڤیل) نەیشاردەوە، كە هەستی سۆزداری بۆ بڵند هەبووە و دەڵێت “راستە 9 مانگ بڵندم بەراستی خۆشویست، حالەتی دەروونیم تێكچوو، بەڵام ئەو خۆشەویستییە هیچ پەیوەندیەكی بەو شیعرە نییە، بڕوا بكەن ئێستا بزانم ئەو شیعرە هی رێدار سابیرە، چونكە بڵند لای من گوتی خۆم ئەو شیعرەم نوسیووە، منیش بە پارە شیعر و ئاوازەكەم لێ كڕیووە”. بڵند عەبدوڵڵا لەبارەی ئەو پرسیارەی كە چۆن ئەو شیعرەی رێدار سابیری پێگەیشتووە، دەڵێت “ساڵی 2005 رێدار سابیر كۆمەڵێك لەشیعرەكانی خۆی لەسەر كاغەز بۆ ناردم، كە ئێستاش ماومە، تێیدا نووسیویەتی، (خۆشحاڵ دەبم ئەگەر یەكێك یاخود كۆمەڵێك هۆنراوەی لێ هەڵبژێرم و بیان بكەم بەگۆرانی) منیش تەنیا تێكستی (پاداشت)م لێ هەڵبژارد و ئاوازم بۆ دانا و كردم بەگۆرانی بۆ خۆم، دواتر موژدین گوێی لەو گۆرانییەی من بوو، داوایكرد ئەو گۆرانییەی بدەمێ، منیش وەك دیاری گۆرانییەكەم پێشكەشكرد و گوتم ئاوازەكەی هی منە، بەڵام تێكستەكەی هی كوڕێكی تازە پێگەیشتووی هەولێرە، ئەوكاتە رێدار ناوی دەرنەكردبوو”، بەڵام رێدار سابیر ئەو قسەیەی بڵند عەبدوڵڵا رەت دەكاتەوە و گوتی “لەهەموو ژیانم داوام لەیەك گۆرانیبێژ نەكردووە شیعری من بكاتە گۆرانی، پاشان بۆچی بەدەستنووس شیعری بۆ بنێرم، خۆ ئەو شیعرە لەكتێبە شیعریەكەمدا هەیە، كە لە 2006 چاپم كردووە، بەناوی رامان لەحیكمەتی شیعر، راستی ئەو شتەی كە بڵند باسی دەكات، جورئەتی دەوێت”. رێدار ئاماژەی بەوەشدا ئەو لەحەقی خۆی خۆش نابێت و لەدادگا داوایەكی یاسایی لەدژی بڵند و موژدین تۆمار دەكات، بەڵام ئەگەر لەرووی یاساییەوە نەكرا لەدژی هەردووكیان تۆماری بكات، ئەوكات لەدژی بڵند تۆماری دەكات، “لەبەرئەوەی پێموایە بڵند خەتابارە، چونكە پێشتر لەرێگەی كاك بۆتانی برای ئاگادارم كردبۆوە، پاشان موژدین هیچ مەسلەحەتێكی لەوەدا نییە تێكستی من بەناوی بڵند بڵاوبكاتەوە”. بڵند عەبدوڵڵا باس لەوە دەكات، كە موژدین وەك تۆڵەسەندنەوەیەك، ئەو كێشەیەی لەنێوان ئەو و رێدار سابیر دروستكرد، دەڵێت “دوای هەموو شتێك موژدین كەوتۆتە حالەتێكی سۆزداری بۆ من، كە من بەهیچ شێوەیەك قبوڵم نەبوو، گەیشتە ئەو ئاستەی بەتەلەفۆن و نامە و ئیمێل بێزاری كردم، دوای ئەوەی كە رەفزی خۆشەویستی ئەوم كرد، هەڵسا وەك تۆڵەسەندنەوەیەك لەكلیپەكەدا ناوی منی لەسەر شیعرەكەی رێدار نووسی، ویستی كێشەم بۆ دروست بكات”. موژدین لەقسەكانیدا بۆ (سڤیل) ئەوە ئاشكرا دەكات، بڵندی خۆشویستووە، بەڵام دەڵێ “سوێند بە عیشق و بەكوڕەكەم دەخۆم، بڵند لای من نەیگوت ئەو شیعرە هی رێدار سابیرە، هەتا من گوتم حەزدەكەم هەندێ وشەی دیكە خۆم زیادی بكەم، ئەویش گوتی من تێكستنووس نیم، هەر ئەوەندە دەزانم، پاشان بەدیاری شیعر و ئاوازەكەم وەرنەگرتووە، من پارەم داوەتێ”. ئێستا موژدین دەڵێت “من داوای لێبوردن لەكاك رێدار دەكەم، ئەگەر بمزانیبایە وشەكان هی ئەوە، پرسم پێدەكرد، سوێند بەعیشق ئێستا ئەوەم زانیووە”. لەبارەی هەستی سۆزداری بۆ بڵند، موژدین ئاماژەی بۆ ئەوە دەكات، “من لەخۆمەوە خۆشم نەویست، بڕوا بكەن ئەو وایكرد هەستم بۆ دروست بێت، چونكە زۆر نەرم و نیان بوو لەگەڵم، هەڵسوكەوتێكی تایبەتی لەگەڵ دەكردم، بەڵام لێم توڕە بوو، موحارەبەی نەفسی دەكردم و ئازاریدام، باری دەروونیم تێكچوو، 9 مانگ لەسەر بڵند لەنەخۆشخانە كەوتم”. موژدین باسی لەوەشكرد، “پێشئەوەی خۆشم بوێت ئەو داوای چوونە دەرەوەی لێم كرد، ئەوكاتە شەرمم دەكرد لەگەڵی بچمە دەرەوە، وەك ئێستا نەبووم، ئێستا زۆر كراوەم، دوای ئەوەی كە زانی خۆشم دەوێت، ئینجا تۆڵەی خۆی كردەوە و باری دەروونی تێكدام، بەڵام من قەت نەمویستووە و نامەوێت تۆڵە لەو بكەمەوە، بڕوا بكەن ئەگەر لەژیانمدا تۆڵە بكەمەوە، ئەوا بڵند ئاخیر كەسە، لەجیاتی من سڵاوی منی پێ رابگ

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 32,147 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    سه‌رنج نوسین داخراوه‌.

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN