جیرۆکی ئه‌م سۆزانی یه‌ بخوینه‌ره‌وه‌

26/01/11
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 20,501 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    LHJLHL
    خەڵکى شارۆچکەکە پەست و بێزاربوون لەڕەفتارى دکتۆر هیوا ، هەنێ کەس بەچاوى خۆیان بینیبویان ئێواران کاتێک دکتۆر هیوا لەکارەکەى دەگەڕایەوە بەنێو شارۆچکەکەدا دەگەڕا تا سۆزانیەکى دەدۆزیەوە ، پاش ئەوەى بەبڕێک پارە لەگەڵى ڕێکدەکەوت لەگەڵ خۆیدا بەئوتۆمبیلە جام ڕەشەکەى هەڵى دەگرت ، وەک نەریتى خۆى دەچوو لەیەکێک لەدوکانى مەى فرۆشەکاندا بوتڵێک ویسکى دەکڕى و ئەویشى لەگەڵ خۆیدا دەبردەوە بۆ ماڵەوە ، دکتۆر هیوا بەم ڕەفتارەى مەلاى مزگەوتەکانى لەخۆى تووڕە کردبوو ، بەم هۆیەوە مەلاکان لەکاتى ووتارى هەینیدا یان ئامۆژگارى و سەرزەنشتیان دەکرد ، یان باسیان لەداوێن پیسى و بەد ڕەوشتى دەکرد .

    ئەوەى جێى سەرنج بوو لاى خەڵکى شارۆچکەکە ئەوانەش کە دکتۆر هیوایان خستبووە ژێر چاودێریەوە ئەوەبوو کەهەر سۆزانیەک شەوێک لەگەڵى بمایەتەوە جارێکى تر لەنێو شارۆچکەکەدا نەدەبینرا ، تەواوى هاوسێ ماڵەکانى دکتۆر پتر ڕقیان لێ دەبوەوە ، هەمیشە نەفرەتیان لێ دەکردو هانى نەخۆشەکانیان دادا کەنەچنە سەردانى بۆ نەخۆشخانە تایبەتیەکەى ، دکتۆر هیوا ناوبانگێکى گەورەو نەخۆشێکى ئێجگار زۆر ڕووى تێدەکرد لەدەرەوەى شارۆچکەکەش دەهاتن بۆلاى ، ئەمە جگە لەوەى کەزۆر ناودار بوو ، وەلەنێو سۆزانیەکاندا ناوبانگێکى باشى هەبوو بەوپێیەى بۆ تەنها شەوێک پارەیەکى باشى دەدایە سۆزانیەکان ئەوانیش خۆشیان دەویست .

    دواجار خەڵکى شارۆچکەکە بڕیاریان دا کەلەو شارۆچکەیەدا شاربەدەرى بکەن ، ئەم ڕقە پتر لەنێو باوەڕداران و خەڵکى شارۆچکەکەدا پەرەى سەند ، دواهەمین ڕۆژ کەبڕیارى تیادرا ڕۆژى هەینى بوو ، لەمزگەوتێک کەچەند گەڕەکێک لەخوار ماڵەکەى خۆیەوە دوور بوو ، پەیمانیاندا شار بەدەرى بکەن ، دواى ئەوەى زۆرێک لەگەنج و نوێژ خوێنەکان کۆبوونەوە ، بەرەو ماڵى دکتۆر هیوا بەڕێ کەوتن ، هەر کەگەیشتە بەردەم ماڵى دکتۆر شاڵاویان بۆ برد و هاواریان دەکرد : بۆ دەرەوە ئەى بەد ڕەوشت ! بۆ دەرەوە ئەى نەفرەتى خودات لێ بێ !

    تەواوى شوشەى ماڵەکەیان شکاند دەنگى دکتۆریان نەبیست ، دەرگاکانیان شکاند و چوونە ژوورەوە ، پاش کەمێک یەکێک لەو باوەوڕدارانە کەزۆر توندڕەو بوو بەدەنگى بەرز هاواریکرد : وەرنە ئێرە ئەوەتا دۆزیمەوە ! ئیتر بەلێشاو ڕایانکردە ژوورەکەى دکتۆر پەلاماریاندا بەڵام دکتۆر شەو چۆن خەوتبوو پاش ئەوەى بەکۆمەڵ لێیان دەدا هی چ بەئاگا نەهاتەوە ، یەکێکى تر بەدەنگێکى بەرز هاواریکرد : ڕاوەستن ئەوە مردووە بۆیە هیچ هەست بەلێدانى دڵ ناکات و بەئاگا نایەتەوە ، بێگومان هێندەى خواردۆتەوە تۆپاندویەتى !

    ئیدى تەرمەکەیان ڕاکێشایە دەرەوە پاش دەنگە دەنگ و هەرایەکى زۆر بڕیاریاندا لەگۆڕستان بەخاکى نەسپێرن ، یەکێک دەیگوت : بابیدەین بەسەگ بیخوات ! یەکێکى تر دەیگوت : بالەزێرابى بنێین ! یەکێکى تر دەیگوت : تەرمەکەى بسوتێنن ! مەلاى مزگەوتەکە بەدەنگێکى بەرز هاواریکرد : براینە تازە شەو بەسەردا هاتووە لێ گەڕێن سبەینێ بڕیارێکى لەسەر دەدەین . هەر ئەوشەوە هەواڵى مردنى دکتۆر هیوا دەم بەدەم و لەتەلەفزیۆن و ڕادیۆکانەوە گەیشتە تەواوى خەڵک ، هەر کەسۆزانیەکان هەواڵى مەرگى دکتۆریان بیست گەلێک بەداخ و نیگەران بوون ، چونکە هەندێک سۆزانى خولیاى ئەوەبوون شەوێک لەگەڵیدا بمێننەوە ، بەڵێ کاتێ تریفە بەمەرگى دکتۆرى زانى بەتایبەت ئەو قسەو باسەى کەلەسەر تەرمەکەى دکتۆر دەکرا ، هیچ خۆى پێ ڕانەگیرا ، خۆى گەیاندە ماڵى مەلا مهدى ، تریفە بەمەلا مهدى ووت : نابێ جەستەى بسوتێنن ، نابێ جەستەى لەنێو بۆگەنى ئاوەڕۆ بکەن ، تکایە جەستەکەى مەخەنە بەردەمى سەگ ! چونکە دکتۆر یەکێکە لەپیاوە ئیماندارەکان ! مەلا مهدى بەسەر سوڕمانێکەوە بەتریفەى ووت : کچێ تۆ شێت بووى ؟! دەزانى چى دەڵێیت ؟ بەم قسانە خۆت مەخەرە بەردەم سزا ى خوداى میهرەبان . ئەو پیاوێکى بێ ڕەوشت و قێزەون بوو ، مەگەر نازانى ئیشى چى بوو ؟! تریفە بەخەمێکى قوڵەوە بەدەنگێکى پڕ لەبەزەیى ووتى : سوێند بەخوا پیاوێکى لەخوا ترس و میهرەبان بوو ، چاکەکار بوو … چاکەکار ، مەلا مهدى نێوچەوانى گرژ کردو بەتوڕەییەوە ووتى : خانم گوناهت دەگاتێ سوێند بۆ بەد ڕەوشتێک دەخۆیت ، تریفە لەسەر خۆ ووتى : پیاوى خودا ئایا هیچ دەربارەى تاوانکردنى ئەو پیاوە دەزانى ؟ تۆ لەوە دڵنیایت کەتاوانکارە ؟ ئەى پیا وى خودا ئاین دەفەرمووێت کار بەبیستن مەکەن ، تەنیا کار بەبینینى چاوەکانى خۆتان بکەن . تۆ بەچاوى خۆت بینیت بەد ڕەوشتى کرد ؟ ئەى پیاوى خودا ئێوە بەوجۆرە کەنەتانبینیوە کار بەیاساى ئاین دەکەن ؟ مەلا مهدى کەمێک بێدەنگ بوو ، پاشان ووتى : خانم بەقسەکانتدا وادیارە تۆ لەنزیکەوە باش دکتۆر دەناسیت ؟ کەواتە تۆ بەڵگەى باوەڕدارى ئەو پیاوەت پێیە شتێک بڵێ بۆم ڕوون بکەرەوە تکایە ! تریفە دەستى بۆ مەلا مهدى درێژکرد و ووتى : بەڵێنم بدەنێ جەستەکەى بەڕێوڕەسمى ئاینى بنێژن من نهێنى گەورەى دکتۆرتان پێ دەڵێم ، لەمەڕ باوەردارى خۆیەوە … مەلا مهدى دەیویست شتێکى دست بکەوێت ، بەڵام تریفە ووتى تا بەڵێن نەدەن شتسَک نادرکێنم ، من تەنها نیم کەنهێنى باوەڕدارى دکتۆر دەزانم ، ئەو شەوە تریفە هیچ ڕانەوەستا یەک بەیەک لەگەڵ مەلاکاندا قسەى کرد ، ئەو بەمەلاکانى دەگوت : لەبەرامبەر بەخاک سپاردن و ڕیو ڕەسمى ئاینیدا ئەو نهێنیە شاراوەیە دەدرکێنم ، تریفە ئەوەشى بەمەلاکان گوتبوو کەدەبێ تەواوى ئەو کەسانە لەمەراسیمەکەدا بەشداربن وە گوێیان لەنهێنیەکەى من بێت .

    بەڵێ بەیانى لەگەڵ هەڵهاتنى خۆردا بەر لەمەلاکان لەبەردەم ماڵى دکتۆردا کۆبوونەوە ، چاوەڕوانى مەلاکانیان دەکرد ، هەر کەمەلا مەهدى هات تریفەى لەگەڵ بوو ، خەڵکەکە چاوەڕووانى ووتەو لێدوانى مەلایان دەکرد ، پاش کەمێک مەلا مهدى ڕووى کردە خەڵکەکە ، ووتى : باوەڕداران سڵاوى خواى گەورەتان لێبێت ، شتێک ڕووى داوە دەمەوێت بەو ڕووداوە ئاشناتان بکەم سەبارەت بەدکتۆر هیوایە ، ئەویش نهێنیەکە لەژیانیدا ئەم خانمە دەیەوێت ئەو نهێنیەتان بۆ ئاشکرا بکات ، خەڵکەکە لەنێًو خۆیاندا کەوتنە گفتوگۆو چرپە چرپ ، تریفە بەدەنگێکى پڕ لەسۆز و بەزەییەوە ووتى : ئەى ئەوانەى کەباوەڕدارن ، من دکتۆر هیوا دەناسم ، من یەکێکم لەو سۆزانیانەى شەوێک لەماڵەکەیدا لەگەڵیدا ماومەتەوە ، نەک من بەرلەمن (سى و نۆ) سۆزانى تر بەختیان هەبووە شەوێک لەماڵەکەیدا ماونەتەوە ، من پێم خۆش نەبوو ئەم نهێنیە ئاشکرا بکەم ، بەڵام دەبوو وەک پاداشتێک کەنەهێڵم چاکەکاریەکانى وون بێت و ئێوە بەخراپەکارى تێبگەن ، ئەم نهێنیە ئاشکرا بکەم ، دەبوو دکتۆر تا لەژیاندابوو ئەوەى بەمەلاکان بگوتایە ، بەڵام خۆى لەوە تێدەگات کەبۆ نەیگوتووە ، بەڵێ من دواهەمین سۆزانى بووم کەبەرامبەر بڕێک پارە شەوێک لەماڵەکەیدا مامەوە ، ئەو تەمەنى چل ساڵ بوو ، شەو لەکاتژمێر نۆى شەودا منى بردە ئەوخانووەى کەبەقەدپاڵى چیاکەوەیە ، هەڵبەت ئێوەش دەزانن کەماڵێکى ترى لەدەور نییە ، لەماڵەکەیدا باخچەیەکى دڵگیرو درەختى بڵندى بەتەمەن و حەوزێکى گەورەى تێدابوو ، ئەو شەوە کەمن لەماڵەکەیدا مامەوە ساڵێک بەسەر مەرگى دایکیدا تێپەڕیبوو ، بەڵێ سێ شەو لەمەوبەر من چل هەمین سۆزانی بووم کەلەگەڵیدا مامەوە ، بەڵام ڕەنگە قسەکانم گومان لاى هەندێکتان دروستبکات ، یان هەست بکەن من سۆزم بۆى هەبێ ، بەڵام سوێند بەخوا ئەوم لەدکتۆر بینى من ئەوشەوەى کەلەگەڵیدا مامەوە دکتۆر هیوا ژیانى منى لەسۆزانیەت ڕزگارکرد ، چونکە ئەوشەوە نەک من بەڵکو هیچ کەسێک لەسۆزانیەکان نەیانتوانیبوو لەزەت لەجەستەى بەرن ، بەڵکو بەزیادیشەوە پارەیان وەرگرتبوو ‍! دکتۆر موچەى بۆ هەموومان بڕیبوەوە ، هەموومان لەماڵى دکتۆردا دەستمان لەکارى لەشفرۆشى هەڵگرت ، ڕاستە دکتۆر وەک ئێوە نەدەهاتە مزگەوت ، ئەو لەماڵەوە عیبادەتى دەکرد ، بەشێکى زۆر لەسەروەت و سامانەکەى بۆگەڕانەوەى ژیانى سۆزانیەکان تەرخانکردبوو ، تا بگەڕێنەوە نێو ژیان ، وە جەستەى خۆیان نەفرۆشن ، جگە لەوە هەموو ئێوارەیەک بوتڵێک ویسکى دەکڕى و هەرزوو دەیڕشتە نێو مەنهۆڵى ئاوەکەوە !

    هەمیشە دیگووت : ئەم کارە لەپێناوى ئەوەدا دەکەم تائەگەر بوتڵێک کەمتربێت کەسێک کەمتر دەیخواتەوە ، خەڵکینە ئەگەر متمانەم پێناکەن وەقسەکانم جێى باوەڕنین من هەموو ئەوسۆزانیانە دەناسم کەدکتۆر ژیانى ڕزگار ککردوون و ناونیشانیانتان دەدەمێ ، یان بڕۆن بڕواننە ئەو یاداشتانەى کەلەپاش خۆیەوە بەجێ ماوە ، دکتۆر هیوا پیاوێکى باوەڕدار و لەخوا ترسە

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 20,501 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    سه‌رنج نوسین داخراوه‌.

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1

     

    کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN