کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

حه‌زم نه‌کرد ته‌ڵاق بدرێم | ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌ست

حه‌زم نه‌کرد ته‌ڵاق بدرێم

25/01/11
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 15,465 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    هکهگکگه
    بەڕێکەوت لەئاهەنگێکدا بۆ یەکەم جار توانام بینی هەر لەیەکەم نیگا گۆڕینەوەدا بەجۆرێک خۆشەویستی توانا کاریگەرى لەسەرم هەبوو هەر لە سەرەتادا وام هەست دەکرد ساڵێکە ئەوین دارى توانام هەر لەو ئاهەنگەشدا بوو بەهۆی یەکێک لەکچەکانی مامیەوە خۆم پێ ناساند ئەگەر چی لەسەرەتادا وەک هاوڕێیەک یەکمان ناسی بەڵام لەناخمدا بەجۆرێک خۆشەویستیم هەبوو بۆی ، تەنانەت لەسنورى هاوڕێیەتیش تێپەڕی کردبوو ، بەڵێ هەر لەیەکەم نیگادا ڕۆحم ئاوێتەى خۆشەویستی ئەو ببوو ، پاش چەند ڕۆژێک لەڕێی(نگینی)کچی مامیەوە ژمارەى تەلەفۆنەکەى توانام وەرگرت ، هەرچەندە من لەسەرەتادا دەمویست دەست پێشخەرى درکاندنی خۆشەویستی لەلاى منەوە نەبێ بۆیە چەند جارێک کورتە نامەم بۆ دەنارد ، بەڵام ناوى خۆمم نەدەنوسی ئیدی تا شەوێک خۆشەویستی توانا گڕی لەناخمدا بەردا بێ هیچ دوو دڵی و ترسێک تەلەفۆنم بۆ کرد ، پاش ئەوەى لەگەڵ یەک کەوتینە گفتوگۆ بەر لە کۆتایی پەیوەندیەکەمان وتم”توانا دەزانیت بێ ئەوەى هەستت کردبێ من چەند تۆم خۆش دەوێ” توانا بە بیستنی ئەم قسانەى من سەرسام بوو پاش کەمێک لەبێدەنگی لەسەر هێڵی تەلەفۆنەکە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لەپاش یەکسان لەژوان و تەلەفۆن کردنمان لەهەمان ساڵی ڕۆژی یەکتر ناسینماندا ئاهەنگی هاوسەریمان گێڕا ، پاش دوو ساڵ لەژیانێکی بێ کێشە بەسەر هاوسەر بونەکەماندا تێپەڕی ، منداڵمان نەبوو هۆکارى منداڵ نەبونەکەشمان لەمنەوە بوو ، تواناش هیچ کات لەڕووى نەئەدام ڕێگەشی نەئەدا بەهیچ کەسێ لەبارەى نەبونی مناڵ بونمەوە کێشە دروست بکات بۆ زۆریش لە پزیشکی نەخۆشخانەکانی بردبووم ، بەڵام من ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر خەمم دەخوارد دەمویست شتێ بکەم تالەڕووى دەرونیەوە قەناعەت بەخۆم بکەم کارێکیش بکەم(توانا)بکەمە باوکی منداڵێک ، بەڵام هەرچیم دەکرد بێ سوود بوو ، توانا هەمیشە دەیگوت پەرى هەرگیز نامەوێت بەنەبونی مناڵ بەخەمبارى بتبینم ، گرنگ ئەوەیە ئێمە بە خۆشەویستی بەیەک گەیشتوین ، تکا دەکەم با لەپێناوى مناڵدا خۆشەویستی لەدەست نەدەین ، خوا یاربێ بتبینم گرنگ ئەوەیە ئێمە بەخۆشەویستی بەیەک گەیشتوین تکا دەکەم بالەپێناوى مناڵدا خۆشەویستی لەدەست نەدەین خوا یاربێ ئەمڕۆ یان سبەی مناڵ هەر دەبێ ، بەڵام ئەو وشانەى(توانا)هیچ لە ئازارە دەرونیەکانی کەم نەدەکردمەوە خۆم لەئاستی توانادا هەمیشە بەکەم دەزانی هەمیشە لەئاستی توانادا خۆم بە کەم دەزانی بیرم لەوە دەکردەوە هەمیشەش دەم گوت خودایە کەى دەبمە دایکی منداڵێک ، بەڵێ لێرەوە سەرم لەخۆم شێواند ، توانا تاکە هاوڕێیەکی هەبوو کەهەر لەمنداڵیەوە هاوڕێ بوون ئەویش(کارزان)بوو ، کارزان جێگەى متمانەى توانا بوو لەگەڵ یەکیشدا لە فڕنێکی سەموندا کاریان دەکرد زۆر شەویش لەماڵی ئێمە دەمایەوە ، بەڵێ هەر کاتێکیش توانا لەماڵ نەبوایە کارزان هەرگیز نەدەهات ، گەلێ جاریش لەسەر ویستی توانا لەماڵی ئێمەدا دەمایەوە تا شەوێکی درەنگ مەییان دەنۆشی ، پاش دوو ساڵ و نیو شەوێک گورجی خانی دراوسێمان هاتنە میوانمان ، لەگەڵ گورجی خاندا سەرمان بەسەرى یەکدا گرتبوو باسی مناڵ و مناڵ بونمان دەکرد ، گورجی وتی “پەرى خۆ بەشێخ و دەرمان نیە ، ئافتاوى خوشکم لەشوى یەکەمی مناڵی نەبوو مناڵ نەبونەکەشی لەئافتاوى خوشکمەوە بوو ، پاشان مێردەکەى تەڵاقی دا بۆ جارى دووەم شوى کردەوە ، هەرهەمان ساڵ لەمێردە نوێیەکەى مناڵێکیان بوو ، کاتێ گورجی خان ڕۆیشت قسەکانی بوون بەهەوێنی بیرکردنەوەى من لە سەرەتادا بیرم لەوە دەکردەوە کەبەتوانا بڵێم با جیابینەوە ، بەڵام خۆشەویستی توانا دڵە میهرەبانیەکەى ڕێگربوون لەبەردەم ئەم بیرکردنەوەیەم ، پاشان بەپێچەوانەوە بیرم کردەوە ئەم بیرکردنەوەیەشم کارێکی ئاسان نەبوو ، چونکە مەترسی بۆسەر ژیانم هەبوو ، دووجار شەوێک لەسەر جێگا بۆ جێبەجێکردنی ئەم کارە کارزانم هاتە پێش چاو ئیدی منیش کەوتمە نەخشە دانان دەشم زانی کارزان هێندە بەئاسانی نایەتە ژێر بارەوە ، بەڵام بۆ ئەم کارە کارزان زۆر گونجاو بوو سەرەتا بیرم لەوە کردەوە سەرنجی کارزان بەلاى خۆمدا ڕابکێشم وەک تاقی کردنەوەیەک ئەم کارەش زۆر ئەستەم بوو لەگەڵ ئەوەشدا هێزێکی فریودەر لەناخمدا هانی ئەدام لەهەر جۆرێک بوو بڕواى تەواوم بەم کارە هێناو دەستم کرد بە جێ بەجێ کردنی زۆر کات کە کارزان دەهاتە ماڵمان لەبەرامبەریدا بەجلوبەرگێکی هێجگار سەرنج ڕاکێشەوە بەرامبەرى دادەنیشتم ، کارێکم دەکرد تا هەستی بوروژێنم ، زۆر جاریش گەمەو قسەى وروژێنەرم لەگەڵدا دەکرد پاش دوو مانگ دڵنیا بووم کارزانم بەتەواوى بە ڕەفتارەکانم فیروداوە ، چونکە ئەو هەڵی دەدا تازیاتر دەست بازیم لەگەڵدا بکات، منیش نەرم نەرم خۆم بۆ شل دەکرد ، ئیدی بەتەواوى نەخشەکەى خۆمم خستە مێشکیەوە تا شەوێک کارزان هات بۆ ماڵمان پێکەوە لەگەڵ توانادا مەییان دەنوشی منیش بەرامبەریان دانیشتم بۆ یەکەم جار لەگەڵیاندا دەستم کرد بە مەى خواردنەوە ـ توانا ئەگەر چی زۆرى خوارد بۆ منی نارد لەنێو سەلاجەکەدا هەندێک مەیی ترى بۆ بێنم کاتێک چوم مەیەکەم بۆ هێنا دوو دەنک حەبی خەوم بۆ کردە نێو چارەکە ویسکیەکەیەوە کەمێک ڕام وەشاند ، پاشان بردم بۆ توانا لەوە دڵنیا بووم کارزان ویسکی ناخواتەوە ، پاش دوو کاتژمێر توانا ویسکیەکەى خواردەوە خەوى لێ کەوت ، ئیدی لەگەڵ کارزاندا هەڵمان گرت بردمە سەر جێگاى خۆی ، پاشان دەرگاکەم لێ پێوەدا لەگەڵ کارزان چوینە ژوورێکی تر لەگەڵ کارزان کەوتمە گەمە کردن واخۆم پیشاندا کەمەست بووم باوەشم پێدا کرد ، ماچم کرد تا تەواو فریوم دا ، پاشان لەگەڵ کارزان جوت بوین ، کاتێک لێ بوینەوە بە کارزانم وت”ئەوە بزانە کە مەست نیم پاشان ئەو شەوە لەگەڵ کارزان نوستین بەیانی زوو بەخەبەرم هێنا ناردم بۆ کار ، چەند مانگێک بەم شێوەیە لەگەڵ کارزان دەستمان تێکەڵ کرد ، لەهەموو جوتبونێکماندا توانامان بێ هۆش دەکرد تا شەوێک لە ئازارى سکم بەخەبەر هاتم ، تواناشم بەخەبەر هێنا بۆ بەیانی سەردانی پزیشکمان کرد پزیشکەکە پێی وتم سکت هەیە ، توانا زۆرى پێ خۆش بوو ، خێری دەکرد ، ئێوارە توانا بەزۆر چوو بەشوێن کارزاندا هەرچەندە من حەزم نەدەکرد کارزان ببینم ، چونکە بڕیارى پاک بونەوەى خۆمم دا ، کارزان خۆی ویسکی بۆ توانا هێنابوو ئەو شەوە من نەچووم بەلایاندا ، لەکاتژمێر دووى شەودا کارزان هات وتی توانا نوستووە ، وتم”بۆ دەتەوێت چی بکەیت ، وتی پەرى ئەم قسانە ماناى چی مەگەر بەڵێنی خۆت نەبوو ، وتم”نامەوێت لەگەڵت چووت بم چونکە سکم هەیە ، کارزان زۆری لێ کردم و بڕیاری دا بۆ دواین جار بێت منیش ڕازى بووم ، ئەو شەوە پێکەوە بێ ئەوەى هیچمان جل و بەرگمان لەبەردا بێت پێکەوە نوستین ، بەڵام بەیانی لەدەنگی توانا بەئاگا هاتینەوە بەسەر سەرمانەوە وەستابوو ،کاتێک توانام بینی بەو شێوەیە هیچ شتێک لەشاردنەوەدا نەما کارزان سەرى شۆڕکرد توانا شتێکی تێ گرد کارزانی دەرکرد ، پاشان توانا لەگەڵ من دەستی کرد بە لێکۆڵینەوەو بەچاوى پڕ لە فرمێسکەوە وتی بۆ خیانەت لێ کردم هەى نا پاک من مناڵم نەدەویست ، ناتکوژم ناشڵێم ئەو مناڵە هی من نیە ، چونکە لەبەر خۆشەویستی ناتکوژم لەم ساتەوە کەئەم قسانە دەکەم تۆ هاوسەرى من نیت خۆت داواى تەڵاق بکە ، باکەس و کارت بۆ بەم کارەت نەزانن ، دواى قسەکانی توانا چومەوە ماڵی باوکم ، داواى تەلاقم لەتوانا کرد ، کارزان سەری خۆی هەڵگرت ، پاش مانگێک توانا تەلاقی دام ، ئەگەر چی خیانەتم لێ کرد ، بەڵام تا ئەو ڕۆژەى دەمرم حەزم نەکرد تەڵاقم بات ، چونکە خۆشم ویستوە

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 15,465 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    سه‌رنج بنوسه‌

    ئیمه‌یڵه‌که‌ت که‌س نایبینێ

    Protected by WP Anti Spam

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1

     

    کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN