دوو كچه‌ کورده‌که‌ له‌یه‌ک جیاده‌بنه‌وه‌

20/01/11
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 35,605 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    KGHGKG
    دوو ئافرەتە خۆشەویستە (لیزبیەن)ە كوردەكەی لە سوێد پەناخوازن، رەنگە بۆ دواجار یەكێكیان دیپۆرتی هەرێمی كوردستان بكرێتەوە، دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی سوێدی تەنیا بە یەكێك لە كچەكانیان راگەیاندووە دیپۆرتی ناكەنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا داوای لە كاربەدەستانی سوێدی كردبوو ئەو دوو كچە كوردە لە وڵاتەكەیان بهێڵنەوە. دوای ئەوەی دادگای ئەوروپی ئەو بڕیارەی لە بەرژەوەندی ئەو دوو كچە دەكرد كە ناویان پەری و دیلسایە و خەڵكی كوردستانی عێراقن، ئێستا چەند راپۆرتێك ئاماژە بەوە دەكەن كە دەسەڵاتدارانی سوێدی تەنیا یەكێك لە ئافرەتەكانی ئاگادار كردووەتەوەو ئەوی دیكەیان هیچ لایەنێك پەیوەندی پێوە نەكردووە و داهاتووی نادیارە. حكوومەتی سوێدی لەماوەی ساڵی رابردوودا زیاتر لە 500 پەناخوازی دیپۆرتكردووەتەوە كە زۆربەیان عێراقی بوون، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەناخوازی دیپۆرتكراوە وەرناگرێتەوە. دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی رایگەیاند كە گەڕانەوەی ئەو دوو كچە بۆ عێراق كارێكی راست نییە، لەبەرئەوەی لەوێ رەنگە دووچاری “شەرفكوژی” و توندوتیژی ببنەوە. سیامۆن ئاندرسۆنی پارێزەری ئەو دوو كچە رایگەیاند ئەو بڕیارەی كاربەدەستانی پەنابەرێتی سوێدی زۆر ئاڵۆزەو لەوبارەیەوە گوتی “نازانم ئەو دوو كچە چ جیاوازییەكیان هەیە كە یەكێكیان رێگەی پێدراوە بمێنێتەوە و ئەوی دیكەیان داهاتووی نادیارە”. بەپێی راپۆرتەكان، خانەوادەی پەری زۆر بەهێزن و لە حكوومەتەوە نزیكن و بەهۆی ئەوەی حەزی نەكردووە بەزۆر بیدەنە شوو، پەری هەڵهاتووە و دواتر خانەوادەكەیان هەڕەشەی كوشتنیان لێكردووە. دیلساش لە بارودۆخێكی خراپدایە و هەر لەمێژە برایەكی لەلایەن بنەماڵەكەیەوە كوژراوە بەهۆی ئەوەی یارمەتی دابوو لەدەست خانەوادەكەی هەڵبێت و بێتە سوێد. بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی -ی سوێدی، ئێستا پەری و دیلسا تەنیا یەك ئاواتیان هەیە، ئەویش پێكەوە بژین. بەڵام رەنگە یەكێكیان دیپۆرتبكرێتەوە بۆ وڵاتێك كە دیاردەی “لیزبیەن” (كاتێك دوو كچ پەیوەندی خۆشەویستیان هەیە)، توندوتیژی بەرامبەر دەكرێت و دووچاری كوشتن دەبێتەوە. ئەو دوو كچە تەمەنیان لە 30كاندایە و، نزیكەی پێنچ ساڵە لە سوێد دەژین. ئامینە كاكەباوەی ئەندام پەرلەمانی سوێدی كە بەڕەگەز كوردەو خەڵكی كوردستانی رۆژهەڵاتە، لەو بارەیەوە دەڵێ “ئەوە وەكو وایە كە راستەوخۆ رەوانەی گۆڕستانیان بكەیت”. ئێستا ئەو دوو كچە لە ژوورێكدا دەژین و چاوەڕێی دوا بڕیاری كاربەدەستانی سوێد دەكەن لەسەر داهاتوویان. لەو بارەیەوە دیلسا دەڵێ “ئێستا دەڵێی لە نێو زیندانداین و ئەوەندە دەترسین ناتوانین نان بخۆین و بخەوین

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 35,605 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    سه‌رنج نوسین داخراوه‌.

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1

     

    کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN