کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

یه‌ك میلۆن دۆلار بۆنهێنیییه‌كانی ئۆباما | ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌ست

یه‌ك میلۆن دۆلار بۆنهێنیییه‌كانی ئۆباما

29/09/10
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 3,806 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    hdhd
    نه‌یارانی باراك ئۆباما، به‌ خه‌یانه‌تی هاوسه‌ری تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن و بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلاریان ته‌رخان كردووه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی زانیارییان له‌وباره‌یه‌وه‌ پێبدات.

    به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیایی، بابه‌تی خیانه‌تی هاوسه‌رگیری له‌ ساڵی 2008 وروژێنراوه‌ و رۆژنامه‌ی (ناشیونال ئانكوییر) ئه‌و بابه‌ته‌ی نوێ كردۆته‌وه‌ و ده‌ڵێت شوفێری ئۆتۆمبێلێكی لیمۆزین زانیاری له‌مه‌ڕ شه‌وێكی رۆمانسی نێوان باراك ئۆباما و فیرا بیكه‌ر له‌ هۆتێلێكی شاری واشنتۆن له‌ ساڵی 2004 له‌به‌رده‌ست دایه‌.

    هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی تابلوندی ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكردۆته‌وه‌ باراك ئۆباما خیانه‌تی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه‌ و له‌گه‌ڵ بیكه‌ر كه‌ یارمه‌تی داوه‌ بۆ كۆدنه‌وه‌ی ملیۆنه‌ها دۆلار هاوكاری، بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرێس له‌ 2004 په‌یوه‌ندی سۆزداری هه‌بووه‌.

    رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ بۆ 2004 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام بیكه‌ر هه‌موو جارێك ئه‌مه‌ی ره‌تكردۆته‌وه‌.

    له‌ لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ نه‌یارانی ئۆباما یه‌ك ملیۆن دۆلار زیاتر ده‌ده‌نه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاری له‌وباره‌وه‌ ئاشكرا بكات.

    ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ گرته‌ی ڤیدیۆیی له‌به‌ر ده‌ستدایه‌ كه‌ له‌ هوتێلی جۆرج گیراوه‌ و تیایدا ئۆباما له‌گه‌ڵ بیكه‌ر دایه‌.

    جێی ئاماژه‌یه‌ هه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ نهێنییه‌كانی نێوان بیل كلینتۆن و مۆنیكا لوینسكی ئاشكرا كردووه‌.

    ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بسه‌ڵمێندرێت، ئه‌وه‌ رابردووی سیاسی ئۆباما ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 3,806 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    یه‌ک سه‌رنج له‌سه‌ر یه‌ك میلۆن دۆلار بۆنهێنیییه‌كانی ئۆباما نوسراوه‌

    1. دياري كركوكي on 23/04/12 at 10:25 AM

      !

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    سه‌رنج بنوسه‌

    ئیمه‌یڵه‌که‌ت که‌س نایبینێ

    Protected by WP Anti Spam

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN