xml feed

که‌ناڵی ئاسمانی هه‌ولێر فلیمی رووت لی ده‌دات

6/03/11
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 34,360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    jgjg
    شەوی چوارشەممە، بۆ ماوەی چەند چركەیەك، چەند گرتەیەكی سێكسی لەسەر پەخشی كەناڵی ئاسمانی هەولێر بڵاوبۆوە و رۆژی دواتریش كەناڵەكە بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا داوای لێبوردنی لەبینەرانی خۆی كرد. خاوەنی كەناڵەكەش رایدەگەیەنێ كە دەستێكی بەهێز لەپشت ئەو كارەوەیە و لیژنەیەكی لێكوڵینەوەش لەچۆنیەتی روودانی ئەوكارە پێكهێنراوە.
    هێرش محەمەد تەیار، خاوەنی تەلەفزیۆنی ئاسمانی هەولێر، لەلێدوانێكدا بۆ (سڤیل) ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە ئەوان كەناڵێكی ئاسمانی سەر بەكەرتی تایبەتن و دەزگای یوناتت میدیای بەریتانی كەناڵەكە بەڕێوەی دەبات و بڕیاریشە 11ی ئاداری ئەو مانگە، بەبۆنەی ئازادكردنی شاری هەولێر تەلەفزیۆنەكەیان دەست بەپەخشی ئاسایی خۆی بكات. گوتیشی “خاوەنی كەناڵەكە لەسەداسەد خۆمم وەك هێرش محەمەد، كە سەر بەدەزگای یوناتت میدیای بریتانین و خاوەنی دوو كەناڵی تەلەفزیۆنین بەناوەكانی (هەولێر و موتەحیدە) و مۆلەتی كاركردنیشمان لەهەر سێ وڵاتی كوردستان و عێراق و بەریتانیا وەرگرتووە”.
    لەبارەی ئەو گرتە سێكسیانەشی كە لەشەوی 1/3ی ئەو مانگە، لەكەناڵی ئاسمانی هەولێر بڵاوبۆوە (هێرش محەمەد) رایگەیاند، كە ئەوان دژی هەركارێكن دوور لەدابونەریتی كۆمەڵگای كوردیی بێت. دەشڵێت “بەداخەوە شەوی چوارشەممە، چەند فرێكونسێكی چەپەڵ دزەیان كردە ناو پەخشی كەناڵی ئاسمانی هەولێر و ئێمەش ناچار بووین پەخشەكەمان رابگرین، ئەوەبوو ماوەی چەند چركەیەك شتێكی ناشیرین پەخشكرا، كە دوورە لەكاری ئێمە، خۆشم لەبنەماڵەیەكی ئاینپەوەر و بەگزادەم و دژی ئەو كارانەم”.
    لەبارەی ئەو كەس و لایەنانەشی ئەو كارەیان كردووە، خاوەنی كەناڵی ئاسمانی هەولێر، هێمای بۆ ئەوەكرد، كە ئەوان گومانیان لەكەسێكی دیاریكراو نییە و “تەنهاش دوژمنانی ئەزموونی هەرێمی كوردستان تۆمەتبار دەكەین”.
    تەلەفزیۆنی ئاسمانی هەولێر دوو پەخشی هەیە، یەكێكیان لەهەرێمی كوردستان و ئەوەی دیكەشیان لەوڵاتی بریتانیایە، بەڵام وەك خاوەنی تەلەفزیۆنەكە ئاشكرای دەكات، ئەوكارە لەسەر پەخشی هەرێم كراوە و “دەزگای زۆر گرنگ دەتوانن ئەو جۆرە كارانە بكەن”، گوتیشی “ئەو لایەنەی ئەوكارە قێزەونەی كردووە، لایەنێكی زۆر بەهێزبووە، چونكە ئەو جۆرە كارانە پاڵپشتی زۆری پێویستە لەرووی تەكنیكی و دارایی، ئێستاش لیژنەیەكی شارەزا لەوڵاتی بریتانیا پێكهێنراوە بۆ دۆزینەوەی ئەو فرێكونسانە”.
    لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا (حامید محەمەد عەلی) سكرتێری سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بە (سڤیل)ی راگەیاند، كە تائێستا سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لەو كێشەیە ئاگادار نەكراوەتەوە و گوتیشی “هەر كارێكی لەو جۆرە رووبدات، ئەوە پەیوەندی بەداواكاری گشتی و هاوڵاتیانەوە هەیە، دەكرێ داواكاری گشتی لەو كێشەیە بكۆڵێتەوە و بینەرانیش سكاڵا تۆمار بكەن و بەپێی یاسا كێشەكە یەكلایی بكرێتەوە”.

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 34,360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    سه‌رنج بنوسه‌

    ئیمه‌یڵه‌که‌ت که‌س نایبینێ

    Protected by WP Anti Spam

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN