مژدین ، بڵند منی خۆشویستووه‌

26/03/11
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 16,951 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    hdhd
    گۆرانیبێژ موژدین ساڵح وه‌ڵامی روونكردنه‌وه‌كه‌ی بڵند عه‌بدوڵڵا ده‌داته‌وه‌، كه‌ گوتبووی “من هه‌ستی خۆشه‌ویستیم بۆ موژدین نه‌بووه‌، به‌ڵكو موژدین له‌خۆیه‌وه‌ قسه‌ ده‌كات و هه‌وڵده‌دات به‌هۆی منه‌وه‌ ناوبانگ دروست بكات”، هونه‌رمه‌ند موژین له‌ وه‌ڵامه‌كیدا ده‌ڵێت “به‌ دڵنیایه‌وه‌ بڵند هه‌ستی خۆشه‌ویستی پێدام، ئێستاش هه‌رچی ده‌ڵی حیساب بۆ خۆی و قسه‌كانی ناكه‌م”.

    گۆرانیبێژ موژدین ساڵح، دانیشتووی وڵاتی هۆڵه‌ندا، وه‌ڵامی قسه‌كانی بڵند عه‌بدوڵڵا ده‌داته‌وه‌، كاتێك له‌ باره‌ی موژدینه‌وه‌ گوتبووی “ئه‌گه‌ر موژدین منی خۆشویستبێت، به‌ڵام من ئه‌وم خۆشنه‌ویستووه‌، موژدین جه‌ماوه‌ری منه‌ و هاوكاری هونه‌ریم كردووه‌، به‌ڵام ئێستا ده‌یه‌وی به‌هۆی منه‌وه‌ ناوبانگ ده‌ربكات”.به‌ڵام هونه‌رمه‌ند موژدین له‌ باره‌ی قسه‌كانی بڵند، ده‌ڵێت “بڵند زۆر هه‌ڵه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی من ره‌خنه‌گرێكی گه‌وره‌ی ده‌نگی بڵندم، كه‌ هیچ هونه‌رێكی ده‌نگی نییه‌ و ته‌نیا ده‌رمانسازه‌، پێویستم به‌وه‌ نییه‌ به‌هۆی كه‌سێكی ده‌نگ لاواز ناوبانگ ده‌ربكه‌م، هیچكات جه‌ماوه‌ری ده‌نگه‌ لاوازه‌كه‌ی بڵند نه‌بوومه‌، با بڵند ئه‌وه‌ بزانێت ئێستا هیچ حیساب بۆ خۆی و قسه‌كانی ناكه‌م” هه‌روه‌ها موژدین گوتیشی “پێكه‌نینم به‌وه‌ دێت كاتێك بڵند باسی ئه‌وه‌ ده‌كات هاوكاری منی كردووه‌، ئاخر ئه‌و به‌ دووقات پاره‌ی له‌ من وه‌رگرتووه‌، ئه‌گه‌ر هاوكارییه‌ ئه‌ی بۆچی پاره‌ی لێ وه‌رگرتم؟”.هونه‌رمه‌ند موژدین ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئێستا په‌شیمانه‌ كه‌ بڵندی خۆشویستووه‌، چونكه‌ ئه‌و وه‌ك ده‌ڵێت “من به‌ هه‌ڵه‌ له‌ بڵند تێگه‌یشت بووم، وامزانی كه‌سێكی به‌هه‌سته‌، په‌شیمان بوومه‌وه‌ له‌ خۆشه‌ویستی ئه‌و”.موژدین ئه‌وه‌شی گوت “پێوسته‌ بڵند خه‌ون به‌وه‌ نه‌بینێ خۆشم بوێت، زۆر هونه‌رمه‌ند كه‌ پله‌ی جیهانیان هه‌یه‌ هاوڕێی منن و ئه‌گه‌ر بمه‌وێت ده‌توانم یه‌كێك له‌وانه‌ هه‌ڵبژێرم و خۆش بوێت، كه‌ ده‌ هێنده‌ی بڵند به‌ ناوبانگ و به‌ ناوه‌ڕۆكترن”

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 16,951 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    سه‌رنج نوسین داخراوه‌.

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1

     

    کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN