سولفە، یان ریسواکردنی بوک و زاوا

29/09/10
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 1,813 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    fjfj
    له‌ئێستادا كۆمه‌ڵگای كوردی دوچاری ده‌یان كێشه‌و گرفتی جۆراو جۆره‌ بوه‌ته‌وه‌، یه‌كی له‌و كێشانه‌ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی مانه‌وه‌ی كوران و كچانه‌ به‌ بی هاوسه‌رگیری و ته‌نهایی، واته‌ كێشه‌ی قه‌یره‌ بونی كوران و كچان كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم خۆی ناكات به‌خاوه‌نی، هه‌روه‌ك هپچ ناوه‌ندێكی ئه‌وتو له‌ئارادا نیه‌ كه‌ ئاوری جدی له‌م دیارده‌یه‌ بداته‌وه‌ و یاخود هه‌نگاوی كرداری بنێت بوَ چاره‌سه‌ركردنی، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ قه‌یره‌ بونی هه‌ردوو ره‌گه‌ز له‌كوَمه‌ڵگای كوردستاندا ده‌یان نه‌خوَشی ترسناكی كوَمه‌ڵایه‌تی لێكه‌وتوته‌وه‌ كه‌ كاریگه‌ری مه‌ترسیشی ده‌بێت بوَ سه‌ر نه‌وه‌كانی ئاینده‌ش.

    یه‌كێك له‌هوَكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و دیارده‌یه‌ لایه‌نی ئابوریه‌ كه‌ رێگری سه‌ره‌كییه‌ له‌به‌رده‌م هاوسه‌رگیری، له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا كێشه‌ی نیشته‌جێبوون به‌هوَكاری دیكه‌ی پێكه‌وه‌ نانی خێزان داده‌نرێت، به‌تایبه‌تی بوَ كوڕان و كچانی چینه‌ نه‌داراكان كه‌ كاتێك ده‌چنه‌ سه‌رپێداویستیه‌كانی بنیاتنانی هاوسه‌رگیری یه‌كسه‌ر كۆمه‌ڵی كێشه‌ی قورس یه‌خه‌یان ده‌گری وه‌كو شوێنی نیشته‌جی بوون وگران بوونی ئاڵتون… هتد

    حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا زه‌وی دابه‌شكردوه‌ به‌سه‌ر كوَمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی نه‌توانێت لی سودمه‌ند بێت چینه‌ هه‌ژار و نه‌داره‌كان، چونكه‌ نرخی ئه‌و شوقانه‌ له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند قاتی بڕی تێچونه‌كانی ده‌فروَشرێته‌وه‌ بی ئه‌وه‌ی ره‌چاوی داهاتی تاكه‌ كه‌س بكات، كه‌ زوَربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ژیانی هاوسه‌رگیری دواكه‌وتن یاخود ئاره‌زوی چونه‌ نیو كه‌ژاوه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن له‌و كه‌سانه‌ن كه‌ فه‌رمانبه‌رن و داهاتیان دیاری كراوه‌ و به‌شی بژێوی ژیانیان ناكات، له‌كاتێكدا به‌پێی پێوه‌ری جیهانی نه‌گونجاوه‌ نرخی یه‌ك شوقه‌ بكه‌وێته‌ نێوان (40 بوَ 50) هه‌زار دۆلار، واته‌ به‌گوێره‌ی هه‌ندی هه‌ڵسه‌نگاندن هه‌موو شوقه‌یه‌كی نیشته‌جی بوون قازانجی ده‌گاته‌ سه‌دا سه‌دی بڕی تیچوونی.

    له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ده‌توانین بڵێن ریوڕه‌سمی معاملاتی سلفه‌ی هاوسه‌رگیری به‌ هوَكارێكی دیكه‌ی رێگر له‌به‌رده‌م پروَسه‌ی هاوسه‌رگیری داده‌نرێت، چونكه‌ كاتێك كچ و كوڕ ده‌گه‌نه‌ دادگاو دوای په‌یوه‌ست نامه‌ی هاوسه‌رگیریی، ئه‌گه‌ر پێویستیان بی و بیانه‌وی سلفه‌ی هاوسه‌رگیری وه‌ربگرن ئه‌وا لیستێكی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌نه‌ ده‌ست، كه‌ (8) داواكاری تیا یه‌ تا جی به‌ جی ده‌كه‌ن گیا نیان ده‌كێشن تا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ وه‌رده‌گرن كه‌ بوَ سلفه‌ی هاوسه‌رگیری ته‌رخانكراوه‌، ئه‌م سلفه‌یه‌ش حكومه‌ت به‌ قه‌رز ئه‌یدات پێیان دوایی ده‌بی له‌موچه‌كه‌یان پاش (3) مانگ بیده‌نه‌وه‌. له‌كاتی وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌شدا (50) هه‌زاری دیناری بوَ رسوماتی بانكی و مه‌سرفی بانكی ده‌بڕن.

    له‌جی به‌جێكردنی مامه‌ڵه‌ی سلفه‌ی هاوسه‌رگیری كوَمه‌ڵیك مه‌رجی تێدایه‌ یه‌ك پارچه‌ رووتیناته‌ و زیاده‌یه‌، كاتی فه‌رمانبه‌ر پێناسی فه‌رمی پێبێت پشتگیری فه‌رمانگه‌كه‌ی بوَ چیه‌، هه‌روه‌ها كوَمه‌ڵیك كوَپی ده‌كری هه‌ر هه‌مووی موَركراوی ڕه‌گه‌زنامه‌ زیاده‌یه‌، ئینجا دوو كه‌فاله‌تی فه‌رمانبه‌ری ده‌وی مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌م سلفه‌یه‌ش چه‌ند ڕۆژێك ده‌خایه‌نێت له‌لای داد نووس، بوَیه‌ پێویسته‌حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ندی چاكسازی و ده‌ستكاری له‌و بێنه‌و به‌رده‌ی مامه‌ڵانه‌دا بكات و تا هاووڵاتیان له‌و ئازه‌ره‌ ڕزگار بكات و كار ئاسانی بوَ هاووڵاتیان ده‌ستبه‌ر بكات، هه‌روه‌ك پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ندی پێویستی گه‌نج دابین بكات وه‌كو:

    1- زیادكردنی بڕی سلفه‌ی هاوسه‌رگیری به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ بڕه‌كه‌ی بكرێته‌ زیاتر له‌ (4) ملیۆن دینار، واته‌ ره‌چاوی پێداویستیه‌كانی سه‌رده‌م و نرخی كاڵاكان له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێم بكرێت.

    2- بۆ زه‌مینه‌ سازی و كارئاسانی پێویسته‌ به‌گوێره‌ی داهات و توانای خێزانه‌كان بڕی دانه‌وه‌كه‌ی دیاری بكری.

    3- له‌ ڕێگای كۆدو حكومه‌تی ئه‌له‌كترۆنیه‌وه‌ ئه‌م كارانه‌ جی به‌جی بكری به‌فۆرمی كلاسیكی كۆن مامه‌ڵه‌ نه‌كری تا كار ئاسانیان بۆ بكری.

    4- دابه‌شكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جی بوون به‌نرخێكی گونجاو به‌سه‌ر ئه‌و گور و كچانه‌ی كه‌ هاوسه‌رگیری پێكده‌هێنن، چونكه‌ زوَریك له‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت بچنه‌ نیو پروَسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌وه‌ پێیان وایه‌ سلفه‌ی هاوسه‌رگیریی هۆیه‌كه‌ بۆ ڕسوا كردنی بووك و زاواكان نه‌ك یارمه‌تیدانیان.

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 1,813 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    سه‌رنج نوسین داخراوه‌.

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1

     

    کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN