کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

نێچیرەڤان بارزانی فرۆکەی خۆی کڕی | ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌ست

نێچیرەڤان بارزانی فرۆکەی خۆی کڕی

30/09/10
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 37,327 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    نیجیرەڤان
    به‌پێی‌ ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ نو‌وسراو، نێچیرڤان بارزانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌‌و سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، به‌مه‌به‌ستی‌ خستنه‌كاری‌ فڕۆكه‌یه‌ك، له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی‌ بواری‌ فڕۆكه‌وانیدا رێككه‌وتنی‌ ئه‌نجامداوه‌.
    وه‌كو له‌به‌ڵگه‌كاندا هاتووه‌، جۆری ته‌یاره‌كه‌ (FALCON900EX)ه‌ له‌كۆمپانیای (Dassult) له‌ئه‌ڵمانیا له‌ساڵی 2006 دروستكراوه‌و به‌ژماره‌ی 176، ژماره‌ی كورسییه‌كانی بریتییه‌ له‌ 21 كورسی، ژماره‌ی ماكینه‌كانیشی 3 مه‌كینه‌یه‌‌و تۆماركراوه‌ به‌ژماره‌ N176EX OE-IBn.
    له‌یه‌كێك له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا (به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ 1) كه‌ ده‌ست هاوڵاتی‌ كه‌وتوون، تێیدا باس له‌سه‌ردانی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ كراوه‌ بۆ ئۆفیسی‌ كۆمپانیای‌ (ACD) له‌ڤییه‌نا بۆ مه‌به‌ستی‌ چۆنیه‌تی‌ دامه‌زراندنی‌ ستافی‌ فڕۆكه‌كه‌‌و رێكخستنی‌ خه‌رجییه‌كان.
    ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ وه‌رگێڕدراوی‌ ئه‌و نو‌وسراوه‌یه‌ كه‌ كۆمپانیای‌ ناوبراو ئاڕاسته‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ كردووه‌:
    جه‌نابی نێچیرڤان بارزانی
    سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
    به‌ڕێز بارزانی
    زۆر خۆشحاڵبووم به‌دیدارت له‌ئۆفیسه‌كه‌ی‌ خۆمان له‌سكیوچات له‌ڤییه‌نا.
    ئاماژه‌ به‌و كۆبو‌ونه‌وه‌یه‌مان كه‌ له‌ئۆفیسه‌كه‌ی‌ خۆمان ئه‌نجامدرا.
    هاوپێچ له‌خواره‌وه‌ خه‌رجی راسته‌قینه‌ی‌ ستافی فڕۆكه‌وانی ئێستاو ‌و خه‌رجی (پێشنبینكراو) خه‌مڵێندراو بۆ داهاتوو به‌پێی‌ بڕی تێچوون.
    ئه‌ندامانی تاقمی فڕۆكه‌وانییه‌كه‌ كه‌ دامه‌زراون له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌مانه‌وه‌ (ACD)، خۆیان فه‌رمانبه‌ری كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانین كه‌ فشاریان خستوونه‌ته‌ سه‌ر كه‌ هه‌موو باج و بیمه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان بكه‌وێته‌ ئه‌ستۆ له‌ئه‌ڵمانیادا.
    مووچه‌ی‌ راسته‌قینه‌ی‌ ئه‌وه‌ی ئێستا ئێوه‌ ده‌یده‌ن بۆ تاقمی فڕۆكه‌وانی هه‌ر ساڵێك (خه‌رجی كومپانیا، باج‌و بیمه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان) به‌م شێوه‌یه‌ی‌ خواره‌وه‌یه‌:
    كاپتنی یه‌كه‌م : 189.000 هه‌زار ئیرۆ
    كابتنی دووه‌م : 188.630هه‌زار ئیرۆ
    ئه‌فسه‌رێكی یه‌كه‌م : 119.548 هه‌زار ئیرۆ.
    موزیفه‌/ خزمه‌تگوزاری‌ ناو فڕۆكه‌: 74.672 هه‌زار ئیرۆ.
    كۆی گشتی ده‌كاته‌: 572.650 هه‌زار ئیرۆ له‌ساڵێكدا.
    بۆ زانیاریتان خه‌رجییه‌كانی فڕۆكه‌وانی فریلانس ناچێته‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و خه‌رجییانه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌، چونكه‌ فڕۆكه‌وانی فریلاینس ته‌نیا له‌كاتی گه‌شتی ماوه‌درێژدا پێویسته‌.
    به‌ڵام به‌پێی‌ لیستی كۆمپانیای (IJM) كه‌ پێم ناساندی له‌میانه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا، ته‌نیا بڕی 450.000 ئیرۆیان پێویسته‌ بۆ هه‌مان تاقمی فڕۆكه‌وانی، بۆیه‌ وه‌ك ده‌بینیت ده‌توانین بڕی 122.000 ئیرۆ پاشه‌كه‌وت بكه‌ین له‌خه‌رجی تاقمه‌ فڕۆكه‌وانییه‌كه‌.
    تكایه‌ تێبینی ئه‌وه‌ بكه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ی ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌و تاقمه‌ هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ده‌شكرێت با پێش كۆتایی ئه‌م مانگه‌ بێت تاوه‌كو مانگێكی تریش ئێمه‌ زه‌ره‌ر نه‌كه‌ین له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كه‌دا.)
    له‌و نو‌وسراوه‌دا، كۆمپانیای‌ (ACD)، كۆمپانیایه‌كی‌ تری‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ فڕۆكه‌كه‌ بۆ نێچیرڤان بارزانی‌ دۆزیووه‌ته‌وه‌‌و داوای‌ لێده‌كات گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ پێشووی‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، چونكه‌ كۆمپانیای‌ (IJM)، له‌كۆمپانیاكه‌ی‌ پێشتر به‌كه‌متر بۆی‌ ده‌كات.
    یه‌كێكی‌ تر له‌به‌ڵگه‌نامه‌كان (به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ 2)، گرێبه‌سته‌كه‌ ده‌خاته‌ڕوو كه‌ له‌نێوان سه‌رباز هه‌ورامی‌ یه‌كێك له‌راوێژكارانی‌ نێچیرڤان بارزانی‌‌و نوێنه‌ری‌ كۆمپانیای‌ (ACD)دا ئیمزا كراوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ فڕۆكه‌كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای‌ (IJM).

    ده‌قی‌ وه‌رگێڕدراوی‌ گرێبه‌سته‌كه‌:
    (به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌نێوان سه‌رباز هه‌ورامی) له‌دایكبووی 15 ته‌مموزی 1956)‌و نوێنه‌ری كۆمپانیای (ACD Aviation services Limited) ئیمزاكراوه‌، له‌به‌رواری 26/3/2009، وه‌ك له‌گرێبه‌سته‌كه‌دا هاتووه‌ له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ رێكه‌وتوون:
    1- پێویسته‌ سه‌رباز هه‌ورامی ئه‌م بڕه‌ پارانه‌ی خواره‌وه‌ بدات به‌ كۆمپانیای (ACD) به‌مه‌رجێك له‌به‌رواری 1/4/2009 تێنه‌په‌ڕێت:
    أ‌- 714.656.05 هه‌زار ئیرۆ (خه‌رجییه‌كان تا به‌رواری 1/4/2009).
    ب‌- 526.015.75 هه‌زار ئیرۆ (دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی دووكه‌س به‌ناوی ڤابرویر، پیربورگ).
    ت‌- 320.000 هه‌زار ئیرۆ (ده‌ستپێكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ به‌AMA ناسراوه‌).
    2- سه‌رباز هه‌ورامی پێویسته‌ له‌سه‌ره‌تای مانگی پێنجه‌وه‌ هه‌موو مانگێك تا به‌رواری 10 ئه‌و مانگانه‌، مانگانه‌ 200.000 هه‌زار ئیرۆ بخاته‌ سه‌ر حیساب بانكی كۆمپانیای ( ACD). (به‌پێی ئه‌و گریبه‌سته‌ی كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو كۆمپانیای (ACD)‌و (IJM) دا هه‌یه‌، پێویسته‌ (ACD) مانگانه‌ 150.000 هه‌زار ئیرۆ بخاته‌ سه‌ر حیساب بانكی (IJM) بۆ دابینكردنی خه‌رجییه‌كانی مانگانه‌).
    3- سه‌رباز هه‌ورامی راپۆرتێكی مانگانه‌ی به‌ده‌ست ده‌گات سه‌باره‌ت به‌خه‌رجییه‌كانی ئه‌و 150.000 هه‌زار ئیرۆیه‌. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌ر زیاده‌یه‌ك له‌خه‌رجییه‌كاندا هه‌بوو پێویسته‌ به‌خێرایی ره‌وانه‌ی حیساب بانكی كۆمپانیای (ACD) بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌ ره‌وانه‌ی حیسابی كۆمپانیای (IJM) بكات، ئه‌گه‌ر خه‌رجییه‌كانیش كه‌مبوون له‌هه‌ر مانگێكدا ئه‌وا راسته‌وخۆ ده‌چێته‌ سه‌ر حیساب بانكی مانگی ئاینده‌ی كۆمپانیای (IJM).
    له‌به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ نو‌وسراوی‌ دیكه‌شدا (به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ 3)، ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ راپۆرتێكی‌ كۆمپانیای‌ (ACD)، به‌پێی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌نێردرێت بۆ سه‌رباز هه‌ورامی‌.

    ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ نو‌وسراوكه‌یه‌:
    (به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌ی ژماره‌3 كه‌ راپۆرتێكی كۆمپانیای (ACD) به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ پێویسته‌ وێنه‌یه‌كی بنێردرێت بۆ سه‌رباز هه‌ورامی له‌ 11/5/2009 مانگانه‌ بڕی 150.000 هه‌زار ئیرۆ نێردراوه‌ بۆ كۆمپانیای (IJM). وه‌تا سه‌ره‌تای مانگی 8 بڕی 718.646.84 هه‌زار ئیرۆ نێردراوه‌ بۆ كۆمپانیای (IJM)، به‌ڵام ته‌نیا بڕی 561.126.56 خه‌رجكراوه‌و بڕی 151.520.28 گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ بۆ كۆمپانیای (ACD).
    له‌به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ تردا، كۆمپانیاكه‌ بڕی‌ ئه‌و خه‌رجییانه‌ ده‌خاته‌ڕوو كه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ پێدوایستییه‌كانی‌ فڕینی‌ فڕۆكه‌كه‌ به‌پێی‌ سه‌عاته‌كانی‌ فڕین‌و كاره‌كانی‌ تری‌ پێویستن.

    ده‌قی‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ (به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ 4) كه‌ بڕی‌ خه‌رجییه‌كانی‌ فڕینی‌ به‌سه‌عات له‌ساڵێكدا دیاریكردووه‌:
    (200 سه‌عات فڕین 1.571.400 ملیۆن ئیرۆی‌ پێویسته‌، بۆ 300 سه‌عات بڕی 1.785.600ملیۆن ئیرۆ، بۆ 400 سه‌عات بڕی 1.999.800 ملیۆن ئیرۆ، بۆ 500 سه‌عات بڕی 2.214.000 ملیۆن ئیرۆ، بۆ 600 سه‌عات بڕی 2.428.200 ئیرۆ، بۆ 700سه‌عات بڕی 2.642.400 ملیۆن ئیرۆ، بۆ 750 سه‌عات بڕی 2.749.500ملیۆن ئیرۆ، بۆ 800 سه‌عات بڕی 2.856.600 ئیرۆ، بۆ 850 سه‌عات بڕی 2.963.700 ملیۆن ئیرۆ، بۆ 900 سه‌عات بڕی 3.070.800ملیۆن ئیرۆ، بۆ 950 سه‌عات بڕی 3.177.900 ملیۆن ئیرۆ، بۆ هه‌زار سه‌عاتیش بڕی 3.285.000 ملیۆن ئیرۆی‌ پێویسته‌.
    ئه‌م پێداویستییانه‌ش پێكدێن له‌خه‌رجییه‌كانی دوو فڕۆكه‌وان‌و ئه‌فسه‌رێك كه‌ به‌ 450.000 هه‌زار ئیرۆ مه‌زنده‌ كراوه‌، خه‌رجی رۆژانه‌ی ئه‌م سێ كه‌سه‌ هه‌ریه‌ك 80 ئیرۆ بۆ 300 رۆژ 72000 هه‌زار ئیرۆ، خه‌رجی ئوتێلی هه‌ر ئه‌م سێ كه‌سه‌ بۆ هه‌ر شه‌وێك 130 ئیرۆ بۆ هه‌ریه‌كێكیان، بۆ 300 رۆژ 117000 هه‌زار ئیرۆ، پاركینگی ته‌یاره‌كه‌ 60000 هه‌زار ئیرۆ، زه‌مان (ئینشورانس) 98000 هه‌زار ئیرۆ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بڕی 348000 هه‌زار ئیرۆی تر بۆ چه‌ندین پێداویستی فڕۆكه‌وانی.)
    هه‌ر به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌، چه‌ندین پاره‌ی تریش پێویسته‌ كه‌ ئه‌م پێداویستییانه‌ش به‌پێی هه‌ر یه‌ك سه‌عاتی فڕین دیارییكراوه‌‌و هاتووه‌ (بۆ به‌نزین 558 ئیرۆ بۆ سه‌عاتێك، خزمه‌تگوزاری چاككردنه‌وه‌ 170 ئیرۆ بۆ هه‌ر سه‌عاتێك، چاككردنه‌وه‌ی هه‌یكه‌ل 160 ئیرۆ بۆ هه‌ر سه‌عاتێك، چاككردنه‌وه‌ی‌ میكانیكی 400 ئیرۆ بۆ هه‌ر سه‌عاتێك، خزمه‌تگوزاری نیشتنه‌وه‌ 334 ئیرۆ بۆ هه‌ر سه‌عاتێك، خزمه‌تگوزاری ده‌ریاوانی 240 ئیرۆ بۆ هه‌ر سه‌عاتێك، خزمه‌تگوزاری خواردن 250 ئیرۆ بۆ هه‌ر سه‌عاتێك، خزمه‌تگوزاری فڕین 30 ئیرۆ بۆ هه‌ر سه‌عاتێك، كۆی گشتی 2142 ئیرۆ بۆ هه‌ر سه‌عاتێك).
    لەم لینکەی خوارەوە وینەی زیاتری فرۆکەکەی بارزانی ببینن

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 37,327 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    5 سه‌رنج له‌سه‌ر نێچیرەڤان بارزانی فرۆکەی خۆی کڕی نوسراوه‌

    1. Nabaz Mahmood on 7/11/12 at 2:14 PM

      xal kanek han ka tamana dakan nane bayanyan dast kawet balam sarkr dakan man wadakan.

    2. Mahmud Faruq on 24/04/12 at 7:22 PM

      بيرؤزي بئ

    3. سه يد محمدكاره با on 11/04/12 at 4:45 PM

      xalkesh haya syarake bo nikret.

    4. Nouredin Helebcey on 6/04/12 at 6:40 PM

      day xo pshty pewa naeshawa la sar 7ysaby mylata leda shafyq.

    5. Jabar Rashid on 4/04/12 at 7:26 PM

      اني اشكو بثي و حوزني الى الله شكاتي خوم لاي خواي كه وره ده كه م.

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    سه‌رنج بنوسه‌

    ئیمه‌یڵه‌که‌ت که‌س نایبینێ

    Protected by WP Anti Spam

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN