xml feed

قه‌زافی : ته‌رابلوس جێناهێڵم

10/06/11
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 3,474 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    هکهکه
    موعه‌مه‌ر قه‌زافى سه‌رۆكى لیبیا له‌ تۆمارێكراوێكى ده‌نگیدا په‌یمانی دا تا مردن بجه‌نگێت ، داواشی له‌ لایه‌نگرانى كرد به‌ره‌و ناوچه‌ى باب عه‌زیزیه‌ بچن، كه‌ دووچارى هێرشی به‌رداوم بۆته‌وه‌.

    له‌وتارێكى كورتیدا كه‌ ته‌له‌فزیۆنى لیبیا بلاویكرده‌وه‌، قه‌زافى گووتى: یه‌ك بژارده‌ له‌به‌رده‌ممان هه‌یه‌، ئه‌ویش وڵاته‌كه‌مانه‌ و ئێمه‌ تیایدا ده‌ژین تاكو كۆتایی، مردن بێت یان ژیان گرنگ نیه‌ له‌لامان، لیبیه‌كان خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ ناده‌ن و پێشوازى له‌ مردن ده‌كه‌ن و شه‌هیدبوونیش ملیۆنان جار باشتره‌.

    قه‌زافى روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ جه‌نگ به‌سه‌ر گه‌لى لیبیادا سه‌پێنراوه‌ و شكست به‌ دوژمنان ده‌هێنن و په‌یمانیشیدا كه‌ به‌ ژین بێت یا به‌ مردن هه‌ر له‌ ته‌رابلۆس ده‌مێنێته‌وه‌.

    قه‌زافى هه‌روه‌ها له‌ تۆماركراوه‌ ده‌نگییه‌كه‌یدا گووتیشى من گرنگى به‌ ژیان و سه‌ركه‌وتن ناده‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ى لاى من گرنگه‌ ئه‌نجامدانى ئه‌و ئه‌ركه‌یه‌ بۆ وڵاته‌كه‌م، ئینجا مردن یان خۆكوشتن یان سه‌ركه‌وتن، بێت.

    له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ موسا ئیبراهیم گووته‌بێژ به‌ناوى حكومه‌تى لیبیا رایگه‌یاند كه‌ له‌هێرشه‌كانى دوێنێى سه‌ر ته‌رابلوس لانیكه‌م بیست و نۆ كه‌س كوژراون.

    جێگه‌ى باسه‌ فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانى ناتۆ هێرشی چڕ ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ناوچه‌ى باب عه‌زیزیه‌، كه‌ به‌ شوێنى نیشته‌جێبوونى موعه‌مه‌ر قه‌زافى ناسراوه‌ و دوێنێش ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌ى به‌هێز له‌م ناوچه‌یه‌ بیستراوه‌ و دووكه‌ڵێكى زۆریشی لێبه‌رزبۆته‌وه‌. ئه‌مه‌ش توندترین هێرش بووه‌ كه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر ته‌رابلوس.

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 3,474 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    سه‌رنج بنوسه‌

    ئیمه‌یڵه‌که‌ت که‌س نایبینێ

    Protected by WP Anti Spam

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN