کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

کریستاڵ شه‌رمم نی یه‌ له‌ که‌س | ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌ست

کریستاڵ شه‌رمم نی یه‌ له‌ که‌س

23/06/11
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 13,240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    ببکب،ک
    كریستاڵ ئەو كیژە هونەرمەندە شۆخەیە كە پێشووتر لەبواری دراما و شانۆ رۆڵی كارا و بەرچاوی هەبووە و لەئێستاشدا وەك گۆرانیبێژ دەبیندرێت و بەدەنگە خۆشەكەی هەوادارێكی زۆری بۆ لای خۆی راكێشاوە، كریستاڵ لەدیمانەیەكی تایبەت بۆ رووبەر باس لەچۆنیەتی كارە هونەرییەكانی دەكات و پێشیوایە كاركردن لەگەڵ هەڵكەوت زاهیر كاردانەوە و ناوبانگی زۆری بۆ ناساندنی هونەرمەند دەبێت.

    رووبەر: دەركەوتنی كریستاڵ لەشانۆ و دراماكاندا زۆر بەئاسایی دەبیندرا، بەڵام كاتێك لەگۆرانی بیندرایت رووبەڕووی رەخنەیەكی زۆر بوویتەوە، ئایا بەلای كریستاڵەوە ئەو رەخنانە تاچەند جێگەی بایەخن؟
    كریستاڵ: كاركردنم و رۆڵ بینینم لەدراماكاندا هەنگاوێك بوو بۆخزمەتكردنی ئەو بوارە، بەڵام وتنی گۆرانی هەنگاوێكی تر بوو بەتایبەت كاركردن لەگەڵ مامۆستا هەڵكەوت زاهیر، چونكە پێیموایە هەركارێك لەگەڵ ناوبراودا بكرێت دەنگدانەوەیەكی زۆر و گرنگی دەبێت، دواتریش بواری گۆرانی گوتن لەئێستادا هونەرێكی زۆر دیار و بەرچاوە، مەسەلەی رەخنەش هەر لەو چوارچێوەیەدایە، باوەڕیشموایە ئەوانە رەخنەنین، بەڵكو تەنها ئیرەیی بردنە بەتواناكانی مامۆستا هەڵكەوت زاهیر وەك پیشەی هەمیشە خەڵكانێك هەن دەكەونە رەخنەی بێبنەما لەهەڵكەوت زاهیر و ئەو كەسانەی لەگەڵ ئەو كاردەكەن، بۆیە ئەو شتانە وەها گرنگییەكی نییە لای من.
    رووبەر: ئەگەر كریستاڵ بۆ نموونە كوڕ بوایە و لەبواری دراما و شانۆ چووبوایە بۆ بواری موزیك و گۆرانی پێتوایە رووبەڕووی هەمان ئەو رەخنانە دەبووەوە یان ئەوەتا كۆمەڵگەی ئێمە زیاتر چاوی بەرامبەر بەئافرەت تیژە؟
    كریستاڵ: بێگومان قسە و رەخنە زۆرتر لەسەر ئافرەتە، بۆیە پێموانەبوو لەوەها بارێكدا هەمان رەخنە لەكوڕێك بگیرابووەیە، بەڵام خەڵكی تریش هەیە كە لەبواری تر هاتۆتە ناو گۆرانی هەر باسیشی لێنەكراوە، وەك وتم ئەمڕۆ ستایل و كەسایەتی مامۆستا هەڵكەوت زاهیر بووە بەمۆدیل، جا گەر كەسێك بیەوێت ناوبانگ وەرگرێت باشترین كەس بۆ بەدەست هێنانی ناوبانگ پێوەركرتن مامۆستا هەڵكەوت زاهیرە، خۆشتان گۆڤارەكان دەبینن هەموو رۆژێك ناوی ئەو بەڕێزە پێشەنگی مانشێتەكانە.
    رووبەر: بۆتە جۆرێك باو لەناو خەڵكی دەڵێن ئەو هونەرمەندانەی رووخساریان جوانە، لای خەڵكی زووتر دەناسرێن وخۆشەویستر دەبن؟
    كریستاڵ: بۆ ئەو بۆچوونە، سەلیقەی تاك رۆڵی گرنگ و كارا دەبینێت لەو نێوەندەدا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جوانی هەموو كەس حەزی پێ دەكات.
    رووبەر: دەوترێت ئەو ستایل و جل و بەرگانەی لەكلیپ و دەركەوتنەكانت دەبیندرێت، بەجۆرێكە گوایە لەخەڵكی ئاسایی زیاترە و كۆمەڵگەی تێپەڕاندووە، ئەوە چەندە وایە؟ دەمەوێت بپرسم گەر لەئەوروپا بووایات لەوەی ئێستا زیاتر گرنگیت بە جل و بەرگ دەدا؟
    كریستاڵ: هەموو پێشكەوتنێكی كۆمەڵگە رووبەڕووی رەخنە دەبیتەوە، بەئاسایی دەبینم ئەگەر پێشكەوتن ئامانجمان بێت نابێت گوێ بەو قسانە بدەین، بێگومان پێشكەوتنی هونەریش هەوڵی دەوێت، دەبێت هەنگاو بنێین بۆ زیاتر كرانەوە بەڕووی وڵاتانی غەرب بۆئەوەش پێویستە سوود لەشتە باشەكانیان وەربگرین، بۆیە هەوڵمداوە گونجاندنێك بۆ كارەكانم هەبێت.
    رووبەر: دەگوترێت ئەو كچانەی تازە دەركەوتوون لەهونەر و موزیكی كوردی بەتایبەت ئەوانەی لەڕێگەی هونەرمەند هەڵكەوت زاهیر، زۆر مەبەستیانە كە ریكۆرد بشكێنن و شتێك بكەن كەلەپێشووتردا نەكرابێت، تۆش هەمان بۆچوونت هەیە؟
    كریستاڵ: هەڵكەوت زاهیر بەهۆی زۆری توانا و جددی بوونی لەكارەكانی خاوەن ریكۆردە لەهونەر و موزیكی كوردیدا، سەلماندیشی گەر كەسێك
    كریستاڵ بۆ رووبەر: میدیاكان زوڵمم لێدەكەن و كەوتوونەتە دژایەتیكردنم
    لەسەر دەستی ئەو پەروەردەبێت دەبێتە ئەستێرەیەكی ناسراو، خۆشحاڵیشم شانس یاوەرم بوو بووم قوتابیەكی قوتابخانەكەی مامۆستا هەڵكەوت زاهیر، گومانیش لەوەدانییە نەفەسەی كاركردنی ناوبراو دەبێت نەتیجەكەی هەر وابێت كە هەموومان لەمێژووی كاركردنم لەگەڵیدا دەبێت ریكۆردبشكێننین.
    رووبەر: پشتیوانی ماددی و مەعنەوی، میلۆدی، تەكنیكی دەنگ و رەنگ، كۆڵەكەی پێگەیاندنی هونەرمەندە، ئێوە بۆ ئەو بابەتانە لەكێ سوودمەندبوونە؟
    كریستاڵ: سەرجەم ماندوو بوونەكان مامۆستا هەڵكەوت زاهیر دەی كێشێت، لەگەڵ چەند كەسێكیتر و كاری دەنگیش كاوە شێخ ئەنجامی دەدات.
    رووبەر: هێشتا لەكوردستان ئەو كچە هونەرمەندە گۆرانیبێژانەی بەجلێكی كەمێك شازەوە دەردەكەون یا لەكلیپێك شاز دەردەكەون رووبەڕووی رەخنە دەبنەوە، بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی رووبەریش ئەو هونەرمەندانە دڵگرانن بەهۆی تیروتوانجی كۆمەڵگە گرفت بۆ خانەوادەكانیان دروست دەبێت، ئایا خانەوادەكەی تۆش دووچاری هەمان ئازارچەشتن بوونەتەوە؟
    كریستاڵ: ئەگەرچی دایكم زۆر هاوكارمەو زۆر رۆشنبیرترە لەو شتانەی رووبەڕوومان دەبنەوە، بەڵام بێگومان زۆربەمان دووچاری ئەو كێشەیە بووینەتەوە، خانەوادە و دایك و باوكی هەموومان لەقسە و باسی خەڵكی ترسیان هەیە، زۆریش لەلام سەیرە خەڵكی ئێمە و تەنانەت حكومەت و دەسەڵات تەنها بەقسە و رووكەش باس لەپێشكەوتن دەكات، كەچی لەبنەرەتدا جۆرێكیترە.
    رووبەر: خەڵكی پێیانوایە كریستاڵ ماوەیەكی باشە دەركەوتووە، بەڵام بەرهەمەكانی كەمتر دیارن، بەتابیەت لەتیڤییەكاندا بۆ؟
    كریستاڵ: لەگەڵ ئەوەی توانیم بەماوەیەكی كورت خۆم بناسێنم، بەڵام بەداخەوە میدیاكان لەو بوارەدا كەمتەرخەمن لەو ئاستەدا زۆر زوڵمان لێدەكەن، بەجۆرێك بەبێ هیچ بنەمایەك كەوتوونەتە دژایەتیكردنمان، بەهۆی رێز نەگرتن لەهونەر و نەبوونی كەسی تایبەتمەند و شیاو لەمیدیایەكاندا، ئەگەر كلیپی زۆریش بەرهەمبهێنم هیچ سوودێكی نییە.
    رووبەر: لەڕووی تێكستەوە كێ پشتیوانتە؟
    كریستاڵ: بۆئەوەش هەر هەڵكەوت زاهیر خەمخۆرە و سەرجەم كارەكان بەڕێزیان ئامادەكاری بۆ دەكەت، لەهەركارێكیش كە بۆمانی ئەنجمدەدات راو سەرنجمان وەردەگرێت.
    رووبەر: پێتوایە هونەرمەندان بەپشتیوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانن كاری جوانتر و باشتر بكەن؟
    كریستاڵ: بەدڵنیاییەوە گەر حكومەتێكی كارا و چالاك بوونی هەبێت و هاوكاری بواری هونەر و هونەرمەندان بێت، گومان لەوەدانییە كە كاری جوانتر و باشتر دەكرێت، دەشبێت ئەوە لەیاد نەكەین كە لەكابینەی پێنجەمدا حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرگاكانی بەڕووی چالاكییە هونەرییەكان واڵاكرد و گرنگییەكی زۆری بەبواری هونەر و هاتنەپێشەوەی گەنجان و ئافرەتان دا، هیوادارم هەموو كات حكومەت بتوانێت هاوكاری و پشتیوانی هونەر بكات.
    رووبەر: هەرچەندە هێندە نییە لەبواری موزیك و گۆرانی كاردەكەیت، بەڵام با بپرسم هەست دەكەیت لەهەرێمی كوردستان بەتایبەت حكومەت لەم قۆناغەدا كارێكی نەخشە دڕێژراوی بۆ مەسەلەی پشتیوانیكردنی ماددی و مەعنەوی هونەرمەندا هەبێت؟
    كریستاڵ: بەداخەوە لەو قۆناغەدا نایبینم حكومەت هیچ گرنگییەك بەبواری هونەری بدات، تەنها وەك وتم لەكابینەی پێنجەم بەسەرۆكایەتی كاك نێچرڤان بارزانی دا، دەرگایەكی باش بۆ ئێمەی هونەرمەندان كرایەوە، حكومەت لەكێشەكانی هونەرمەندان تێگەیشت، بۆئەوەش رۆڵی هەڵكەوت زاهیر كاریگەر بوو لەگەیاندنی راستییەكان.
    رووبەر: ئایا ئاسایی نەبوو كریستاڵ بۆ نموونە گەر هونەرمەند یا شاعیرێك یاخود سیاسەتمەدارێكی گەورە بوایە؟
    كریستاڵ: شانازی بەئێستاشمەوە دەكەم كە لەدایك و باوكێكی هونەر دۆست و رۆشنبیرم، ئەگەر كچی هەركەسایەتییەكیش بومایە بە ئاسایی وەرم دەگرت.
    رووبەر: كاردنیای سپی كە خۆشكی تۆیە تێكست نووسێكی باشی ئەمڕۆی بوارەكەیە، ئەو چەندە هاوكارت بووە لەوەی تێكست بۆ گۆرانییەكانت بنووسێت؟
    كریستاڵ: بێگومان كاردنیای خوشكم زۆر هاوكارمە لەكارەكانم هەمیشە پرس و راوێژ لەنێوانماندا هەیە، بەدڵنیایشەوە رۆڵی كارای هەبووە لەسەركەوتنی كارەكانمدا، بەئەندازەیەكی زۆریش خۆشەویستە لەلام، خۆشی زۆر بەتوانایە لەبواری نووسین، تێگەشتنی باشی بۆ هونەر بەگشتی هەیە.
    رووبەر: بەو پێیەی لەبواری گۆرانیش بەدەركەوتوویت، ئایا ئێستا ئامادەیت لەكارێكی درامی یا شانۆییەك بەشداری بكەیت؟
    كریستاڵ: بۆ نا ئەگەر رۆڵێكی گونجاو هەبێت زۆریش پێمخۆش دەبێت، شانازی دەكەم بتوانم كارێك بكەم خزمەت بەرەوتی هونەر و دنیای پێشكەوتوو بكەم.

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 13,240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    سه‌رنج بنوسه‌

    ئیمه‌یڵه‌که‌ت که‌س نایبینێ

    Protected by WP Anti Spam

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1

     

    کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN