xml feed

مامۆستایه‌كی‌ ئاینی‌: سێكس به‌سه‌ر پۆشاكه‌وه‌ ناچێته‌ خانه‌ی‌ زیناوه‌

13/07/11
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 11,785 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    gghgtjkll
    ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ فه‌توا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌وه‌ی‌ راگه‌یاندووه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر كوڕ یان كچ به‌سه‌ر پۆشاكه‌وه‌ سێكسیان كرد، ئه‌وا ئه‌م سێكسه‌ ناچێته‌ خانه‌ی‌ زیناوه‌.

    مامۆستا محه‌مه‌د عه‌بدوڵا پێنجوێنی‌، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ فه‌تواو مامۆستای‌ په‌یمانگای‌ زانسته‌ ئیسلامییه‌كان، چه‌ند پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌ سێكس و زینا وه‌ڵامداوه‌ته‌وه‌و هه‌ندێك بابه‌تی‌ روونكردووه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ ده‌بێت كه‌سی‌ زیناكار نهێنی‌ خۆی‌ بشارێته‌وه‌، یان ئه‌گه‌ر ئاشكراشیكرد ئه‌وا لای دادوه‌ری‌ مسوڵمان ده‌بێت ئاشكرای بكات.

    ئه‌م ئه‌ندامه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ فه‌توا له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی‌ هاولاَتی‌ كه‌ ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاندووه‌: كه‌سێك به‌سه‌ر پۆشاكه‌وه‌ سێكسی كرد ناچێته‌ خانه‌ی‌ زیناوه‌و له‌ رووی‌ شه‌رعییه‌وه‌ به‌ زینا حساب ناكرێت، به‌لاَم گوناهی‌ بۆ ده‌نو‌وسرێت.

    ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌: له‌ شه‌رعی‌ ئیسلامدا زینا به‌ كارێك ده‌وترێت كه‌ ئه‌ندامی‌ نێرینه‌ی‌ كه‌سێكی‌ عاقڵ و به‌هه‌ست له‌ناو ئه‌ندامی‌ مێینه‌ی‌ كه‌سێكی‌ به‌هه‌ست و عاقڵ ونبێت، به‌بێ بوونی ماره‌ بڕینی شه‌رعی، ئه‌وكاته‌ به‌ زینا هه‌ژمارده‌كرێت.

    له‌ ئاینی‌ ئیسلامدا باسی‌ ئه‌وه‌كراوه‌: پیاوی‌ زیناكار با ژنی‌ زیناكار بخوازێ‌‌و ئافره‌تی‌ زیناكار با شو‌و به‌ پیاوی‌ زیناكار بكات، نه‌هی‌ له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ كه‌سێكی‌ داوێنپاك له‌ كه‌سێكی‌ زیناكار نزیكببێته‌وه‌، چونكه‌ به‌پێی‌ رێنماییه‌كانی‌ ئیسلام زینا به‌ یه‌كێك له‌ گوناهه‌ گه‌وره‌كان دانراوه‌.

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 11,785 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    سه‌رنج بنوسه‌

    ئیمه‌یڵه‌که‌ت که‌س نایبینێ

    Protected by WP Anti Spam

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1
    New Page 1