کۆمەلێک وتەی ناوداران

22/07/11
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 11,658 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    ااهشسيؤخ
    * پیغه‌مبه‌رمان محمد سه‌لامی خوای لێبی :- نابێت كه‌گرفتێك هاته‌ پێش ئاره‌زووی مه‌رگ بكه‌ی

    *مامۆستای مرۆڤایــــہ تــے (محمد)د.خ :- چوار شت هەن ئەگەر ئەو چوار شتەت تێدا بەدی هات ئەوا زەرەر ناکەیت،ئەگەر هەموو دنیاشت لەدەست دەربچێت
    …١-راستگۆیی…٢-پاراستنی ئەمانەت…٣-رەوشت جوانی..٤-خواردنی پاک و حەڵاڵ

    * شکسبير دەڵێ :- خۆشت بووێم يان رقت لێم بێت
    هەر دووکيان بۆمن باشتڕينن!!
    گەر خۆشت بووێم هەميشە لەدڵت دەبم
    گەر رقت لێم بێت هەميشە لەخەياڵت دەبم

    * شارلى شاپلین دۆڵێ :- گریگترین و گه‌وره‌ترین شانازی من به‌پیكه‌ نین خستنی خه‌لكی یه‌ له‌كاتی گریانیدا

    * لـۆرد ئافـيبۆى دەڵێ :- بۆ پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتن،سێ شت پێويسته‌
    يه‌كه‌م ئيراده‌ ،دووه‌م ئيراده‌، سێيه‌م ئيراده‌

    * ئه‌سـكـه‌نـدر :- كاتيك مردم ده‌سته‌كانم له‌ ناو تابووته‌كه‌ بێننه‌ ده‌ره‌وه‌
    تا خه‌ڵكى بزانێت له‌ دونيادا هيچم له‌گه‌ل خۆم نه‌برد

    * ديل كارنكى :- ده‌گريام چونكه‌ پێڵاوم نه‌بوو تا ئه‌وكاته‌ى
    پياوێكم بينى قاچى نه‌بوو

    * .زاندارك – بة پێيه‌كانى خۆم ئه‌وه‌نده‌ ده‌رۆم تائه‌ژنۆكانم شل ده‌بن

    * دۆن هارۆلـد :- هيچ ده‌رگايه‌ك له‌ دواى خۆت دامه‌خه‌،له‌وانه‌يه‌ له‌كاتى ناچاريدا
    ريگات له‌هه‌مان ده‌رگاوه‌ ده‌ربچيت

    * چارلی چاپلن:- حه‌زئه‌که‌م له‌ کاتی بارانا پیاسه‌بکه‌م، چونکه‌ ئه‌و کاتانه‌ هیچ که‌سێک ناتوانێت فرمێسکه‌کانم
    ببینێ

    * تۆلستۆى :- ئه‌گه‌ر به‌ ته‌واوى له‌ ماناى ژيان تێ بگه‌ى ، به‌خته‌وه‌رى ژیانت مسۆگه‌ر ده‌كه‌يت

    * رۆسـۆ :- فرمێسكى منداڵ پارانه‌وه‌يه‌ ، ئه‌گه‌ر جوابى نه‌ده‌يه‌وه‌ ده‌بێت به‌ ئه‌مر

    * شکسپیر :- چاوه‌كان هه‌رچه‌نده‌ گه‌وره‌ بن ناتوانن خۆیان ببینن

    * پاوڵە :- عەشق تەنها ئەو کاتە دەمرێت کەدەگاتە ئارامی ، عەشقی زیندوو هەمیشە لەململانێدایە

    * امینه‌ مبارکى :- با نهێنیه‌کانت له‌ نێوان دوو که‌س دا بێت …… خۆت و خوای گه‌وره.‌
    با ئیمانت به‌ دووان زۆر به‌هێز بێت …. خوای گه‌وره‌ و پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت.
    له‌ دونیادا سوربه‌ له‌ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی دووان …. دایک و باوکت.
    له‌ کاتی ناخۆشی و ناڕه‌حه‌تیدا دوان بکه‌ره‌ هاوڕێی خۆت …. ئارام گرتن و نوێژ کردن.
    له‌ دوو شت مه‌ترسه‌ …….. رزق و ڕۆزی و مردن ، چونکه‌ به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌ن

    * ڕۆسۆ :- له‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو شتێک ده‌توانی خۆت ڕابگریت جگه‌ له‌ چاکه‌

    * ئه‌فڵاتوون :- بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ بیت سه‌ره‌تا بچووکبه‌

    * دی ده‌ڵێت :7 شت هه‌یه‌ كه‌ به‌بێ ئه‌و 7شته‌ ئیتر ئه‌سته‌م و ترسناكه:

    1- سه‌روه‌ت یان موڵك،به‌بێ مانوو بوون.
    2- خۆشی،به‌ بێ ویژدان.
    3- بازری،به‌بێ ڕه‌وشت.
    4- زانست،به‌بێ مرۆڤایه‌تی.
    5- سیاسه‌ت،به‌بێ شه‌ره‌ف.
    6- ‌ناسراوی،به‌بێ كه‌سایه‌تی.
    7- په‌رستن،به‌بێ خۆ به‌خشین بۆ خوا.

    ئه‌م حه‌وت شته‌ دی چه‌ند ڕۆژێك پێش مردنی له‌سه‌ر پارچه‌ كاغزێك نوسیویه‌تی،داویه‌تی به‌نه‌وكانی

    * له‌ حه‌کیمێکیان پرسی: گه‌نجینه‌ی ژیان چییه‌؟
    ئه‌ویش وتی: له‌وه‌ جوانتر نیه‌ که‌ له‌ دونیادا که‌سێکت هه‌بێت
    تۆی خۆشبوێ.. ئاگای لێت بێت.. به‌شداریت بکات له‌ خۆشگوزه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری و ناخۆشیدا

    * جۆرج بێرنارد :- زؤر دةميَكه فيَربووم، كه هةركيز زؤرانبازى لةكةلَ بةرازدا نةكةم. جونكه هةر تؤ بيس ئةبيت، بيجكه لةوةش، بةراز حةزى لةو كةمةيةيه

    * شارلي شابل :- یه‌که‌م: هیچ شتێکی هه‌تاهه‌تایی له‌ ژیانمانا بوونی نییه‌، ته‌نانه‌ت موشکیله‌کانیشمان هه‌تاهه‌تایی نین..
    * چارلی چاپلن: گه‌وره‌ترین ڕۆژ که‌ له‌ ده‌ستمان ئه‌چێت، ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ که‌ تیایا پێناکه‌نین..

    * ئه‌فلاتۆن :- گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتن ئه‌وه‌یه‌ که ‌به‌ سه‌ر خودی خۆتدا زاڵ بیت

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 11,658 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    5 سه‌رنج له‌سه‌ر کۆمەلێک وتەی ناوداران نوسراوه‌

    1. Zana Aziz on 20/05/12 at 9:54 AM

      دەستان خۆش بیت.

    2. Govand Hidaiat on 12/05/12 at 1:44 PM

      dastan xosh bet zor jwana.

    3. Ahmad Muhammad on 19/04/12 at 9:00 PM

      ba nrxa

    4. Kawthar Taher on 14/04/12 at 11:36 AM

      سوباس

    5. Sarwat Mhamad on 6/04/12 at 8:31 AM

      dast w chawtan xosh bet barhamakantanm zor ba dla.

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1

     

    کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN