xml feed

گه‌رده‌لولی 3 کاره‌ساتی لێکه‌وته‌وه‌

4/08/11
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 17,602 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    gkg
    یه‌كه‌م برینداری گه‌رده‌لوول
    له‌ كاتی ئاماده‌كردنی هه‌ر زنجیره‌ درامایه‌ك، به‌تایبه‌ت زنجیره‌ درامایه‌كی به‌رفراوانی وه‌كو گه‌رده‌لوول، بێگومان رووداوی له‌ناكاو و نه‌خوازراو چاوه‌ڕوانكراون، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و رۆژه‌ی كه‌ ئێمه‌ له‌كاتی وێنه‌گرتنی دیمه‌نه‌كانی گه‌رده‌لوول له‌وێ بووین ناخۆشترین رووداو له‌ كۆی هه‌ر سێ به‌شه‌كه‌ی گه‌رده‌لوول روویدا، كه‌ ئه‌ویش برینداربوونی كاك رزگار بوو، ئه‌و كه‌سه‌ی تایبه‌ت بوو به‌ دانانی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان، كه‌ له‌كاتی ئاماده‌كاری و دانانی یه‌كێك له‌ بۆمبه‌كان بۆ ئه‌و دیمه‌نه‌ی وێنەی ده‌گیرا، بۆمبه‌كه‌ به‌ خۆیدا ته‌قیه‌وه‌ و برینداری كرد، بۆیه‌ ستافه‌كه‌ به‌په‌له‌ گه‌یاندیانه به‌شی فریاگوزاری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید پێشڕه‌و له‌ چه‌مچه‌ماڵ و له‌وێ چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ كرا، دواتر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كرا، به‌ڵام‌ به‌پێی وته‌ی پزیشكه‌كان ئێستا ته‌ندروستی رزگار باش‌ بووه‌.

    جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ ده‌رباره‌ی به‌شی سێیه‌م بۆ رووبه‌ر ده‌دوێت
    ئه‌گه‌رچی رۆژنامەی رووبه‌ر جگه‌ له‌ وێنه‌گرتنی دیمه‌نه‌كان، بڕیاربوو ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ره‌كانیش له‌باره‌ی دراماكه‌وه‌ بدوێنین، به‌ڵام به‌هۆی روودانی ئه‌و رووداوه‌وه‌ نه‌مانتوانی لێدوانه‌كان وه‌ربگرین، به‌ڵام دواتر به‌كورتی لێدوانێكمان له‌ ده‌رهێنه‌ری گه‌رده‌لوول به‌ڕێز جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ وه‌رگرت، ئه‌ویش له‌باره‌ی دراماكه‌ به‌كورتی وتی “دیاره‌ كه‌ زنجیره‌ درامای گه‌رده‌لوول باسی ئێش و ئازاری میلله‌تێك ده‌كات و رووداوەكانی بەشی یه‌كه‌می لە 21/12/1976 تا مانگی 2ی 1977بوو. بەشی دووه‌میش باسی لە رووداوەكانی ساڵی 1977 تا 1978 ده‌كرد، به‌ڵام رووداوه‌كانی به‌شی سێیه‌می گه‌رده‌لوول به‌رفراوانتره‌ له‌ به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌م و باس له‌ رووداوه‌كانی نێوان ساڵه‌كانی 1978 تاكو 1983 ده‌كات. ئێمه‌ له‌ به‌رواری له‌ 16/10/2010ـه‌وه‌ ده‌ستمان به‌ كاركردن له‌ به‌شی سێیه‌می گه‌رده‌لوول كردووه‌، تائێستاش له‌ 50%ـی كاره‌كانمان ته‌واوكردووه‌، ئه‌گه‌رچی ده‌بوایه‌ له‌ چوارده‌ مانگدا ته‌واو بوایه‌، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێك گیروگرفت و كێشه‌وه‌، كه‌مێك دره‌نگتر ته‌واو ده‌بێت، كه‌ 60 ئه‌ڵقه‌ له‌خۆی ده‌گرێت و هه‌موو كوردستان ده‌گرێته‌وه‌”.
    له‌باره‌ی هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی به‌زۆربه‌ی ئه‌كته‌ره‌كانی به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌میش، جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ به‌ رووبه‌ری راگه‌یاند “راسته‌ له‌ به‌شی سێیه‌مدا زۆربه‌ی ئه‌كته‌ره‌كانی به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌می تێدا نییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی نامه‌وێت سیناریۆكه‌ خۆی دووباره‌ و سێباره‌ بكاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م به‌شه‌ی گه‌رده‌لوول شتی زۆر تازه‌ و ئه‌كته‌ره‌كانی هه‌موو شاره‌كانی تێدایه‌، كه‌ ئه‌كته‌ره‌كانی هه‌ر شار و ناوچه‌یه‌كیش به‌ له‌هجه‌ی خۆیان قسه‌ ده‌كه‌ن، زۆریش خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه‌ی گه‌رده‌لوولدا ماندوو كردووه‌‌، بۆیه‌ پێموایه‌ له‌ به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌م زۆر گه‌وره‌تر و باشتر ده‌بێت”. جێی ئاماژه‌ پێدانیشه‌ بڕیاروایه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا رووبه‌ر دووباره‌ سه‌ردانی ستافی گه‌رده‌لوول بكاته‌وه‌ و دیمانه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ و راپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل له‌باره‌ی گه‌رده‌لووله‌وه‌ بۆ خوێنه‌ران ئاماده‌ بكات

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 17,602 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    سه‌رنج بنوسه‌

    ئیمه‌یڵه‌که‌ت که‌س نایبینێ

    Protected by WP Anti Spam

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN