عه‌دنان كه‌ریم وكامكاران ئه‌مه‌یه گۆرانی كوردی
بنێره بۆ فه‌یس بوک

زۆر جار پرسیاری ئایا گۆرانیی كوردیمان هه‌یه یا نا به‌ره‌و ڕووی واقیعێكی نه‌ویستراوو نائومێدی گۆرانیی كوردیمان ده‌باته‌وه. چونكه ئه‌و پرسیاره به‌ره‌و ڕووی ده‌قی گۆرانیی كوردی وئامێری گۆرانیی كوردی وئاوازو گوتنه‌وه‌ی گۆرانی بێژ‌و ئاوازدانهرمان ده‌باته‌وه كه ئاخۆ هه‌مانه یا نا؟؟تۆ واز له ئه‌زموونی بچووك بچووك ولێرهو له‌وێی گۆرانیی كوردی بهێنه، واز له‌و گێره‌شێوێنی وكوشتنی چێژوه‌رگرتن وله‌و حاڵه شه‌پڕێوه‌ی ئاواز‌و ووشهوئامێری مۆسیقا‌و گۆرانیی كوردی بهێنه، واز له بۆچوونه ئه‌كادیمی وزانستیهكانیش بێنه‌و وه‌ره چێژی خۆت بكه پێوه‌ر له بیستنی ئه‌و گۆرانی ومۆسیقایانهی به‌رهه‌م هێنراون. له‌وێدا تووشی نائومێدی وشكست ده‌بیت. به‌ڵام ئه‌زموونی گۆرانیی جیا جیا‌و تاك وتهرای نێو هونه‌ری كوردی ئه‌و زیندوێتیه به تێگه‌یشتن وهاوسۆزی بوون وچێژ وه‌رگرتنت ده‌به‌خشن كه له به‌رده‌متدا ڕۆشناییه‌كی ئومێد به‌خش دووباره هه‌ناومان ڕووناك ده‌كاته‌وه، به‌ڵی ده‌شی ئه‌زموونی قووڵ وله خۆ بوردهو زانستی وته‌نانه‌ت ئه‌كادیمیش له توانایاندا بێت به‌رهه‌می داهێنه‌رانه بێننه دنیای بچووك وخولیای ڕۆژانه‌و چێژمانهوه. چه‌ند ده‌گمه‌نن ئه‌و ئه‌زموونانه‌ن وچه‌ند كه‌م عومرن.. ؟ ئه‌لبوومی تازه‌ی عه‌دنان كه‌ریم ( (وه‌فایی) ) له ده‌ره‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌زموونه‌كانی دیكه‌ی گۆرانیی كوردی ئه‌زموونێكه شایه‌نی پێداچوونه‌وه‌و پرسیاره، به‌ڵكو له ڕووی كاری هونه‌ریه‌وه به پڕۆژه‌یه كی تێر‌و پڕكراو له جۆش وخرۆش و ورزژاندن ده‌چێت و ئه‌و ڕه‌گه‌زه بناغه‌ییانه‌ی گۆرانیی كوردی به‌ره‌و كامڵ بوون ده‌بات كه گوتنه‌وه‌و مۆسیقا‌و ووشه‌و ئاوازن. پرسیار كردن له‌و ڕه‌گه‌زانه كۆیه‌كی هه‌نه‌ری وته‌كنیكی دێننه به‌ر باسه‌وه. له لایه‌كه‌وه ئه‌و ده‌نگ وگوتنهوانهی عه‌دنان كه‌ریم دهنگێكن ده‌ڵێی به سه‌ر ته‌پوتۆزی میرنشینه‌كانی كورددا به‌رز ده‌بنه‌وه یا له‌و كێڵگانهوهی كه جوتیاره‌كان كاتێك ئومێدێك ناخیان ده‌خاته جۆش وخرۆشه‌وه ده‌ده‌نه چریكه. چریكه‌یه‌ك سنووره‌كانی كرانه‌وه‌ی ناخی مرۆڤ تێك ده‌شكێنن. له گه‌ڵ بۆشایی ئاسمان وڕووه‌ك ودارو دره‌خته‌كاندا تێكه‌ڵ ده‌بن وئه‌و هه‌سته‌ت له لادا دروستن ده‌كه‌ن كه ده‌نگێك له ڕابوردوه‌وه بانگت ده‌كات بۆ مێوانداری كردنی جه‌زبه بوون وده‌ست لێدانی مێشك وزهینت. ده‌نگێك بانگت ده‌كات بۆ مه‌رزه‌كانی نۆستالژیا له نێو پرسیار له عه‌شقێكی گیانی وجاویدانی و نۆستالژیایه‌ك داخی ناوه‌وه‌ی لی ده‌چۆری. ئه‌مه‌یه ئه‌و سه‌داو نزم بوونه‌وه‌و ئه‌و ههستانانهی هونه‌رمه‌ند كاری له سه‌ر ده‌كات. ئاخر ئه‌م گوتنه‌وه‌یه به‌خشینی گیانه به سه‌داو ده‌نگه‌كان نه‌ك به‌خشینی ته‌كنیكێكی گوتنی دیسیپلین كرا‌و له نێو سانسۆری قورگ وبیرو زه‌ین. ئه‌مه به ده‌نگه‌وه هاتنی ئه‌و دنیا بچووك وشاراوانهی ناخمانه كه به دووی خۆشه‌ویستیه‌كی غه‌یبانی ونادیارهوه گرفتارمان ده‌كاته‌وه جا زه‌مه‌ن له هه‌ر وێستگه‌یه‌كدا بێت، له‌وی ته‌نها هاوسۆزی بوون وبه خرۆش هێنان وهه‌ژانی ناخهكیه دێته گۆ ئیتر هیچ به‌رچاو گرتنێكی نه هونه‌ری ونه ته‌كنیكی ونه داب ودهستوورو نهكولتوورێكی ڕێك خراو به باوبوون و یه‌ك ڕیتمی كۆنترۆلی ناكه‌ن، هه‌روه‌ك ئه‌و ئه‌سپه وه‌حشی وكێویانهی كه حیله‌یان به‌ڕووی سروشته‌وه رهِمهكی بوونێكی داهێنه‌رانه له نێو بوونی سروشتدا ده‌خوڵقێنن. به‌شێكی زۆری شكسته‌كانی زۆر له گۆرانیی كوردی به‌ستنه‌وه‌و ئازاد نه‌بوونی ده‌نگی ناوه‌وه‌یه نه‌ك ده‌نگی جه‌سته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی. گۆرانی بێژ گه‌ر نه‌یتوانی ده‌نگی ناوه‌وه‌ی ئازاد كات ووشه‌كان له زاریدا ده‌مرن چونكه پێش وه‌خته له ناوه‌وه‌یدا مردوون. و به مردوویی بۆمانی ده‌خه‌نه مۆسیقاوه. عه‌دنان كه‌ریم ده‌نگی له نێو نۆستالژیا ئازاد ده‌كات. له‌وێوه‌ش تێكه‌ڵیه‌كی هونه‌ری وكێشاو كێش وهارمۆنی وپارالێلی له گه‌ڵ ئه‌و مۆسیقایه‌دا ده‌خوڵقێنی. ئه‌و ده‌یه‌وی له خۆیه‌وه وه‌كو خودێكی ئازاد‌و ده‌نگێكی ئازاد ئه‌و ووشه‌و مۆسیقایه بێنێته نێو دابه‌ش كردنه‌كانی ئاواز‌و مۆسیقاوه كه به ته‌واوه‌تی به‌ره‌و سه‌رده‌مێك ده‌مان بات به ته‌واوه‌تی سه‌رده‌می گوتنی دوێنێیه له مڕۆكهماندا. ئه‌و ساته به گوڕانه‌ی به‌زمان كردن وماناكانیانمان لی وون بوو ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی هێشتا خۆشه‌ویستی تۆزی زۆرداری وزهمانهی لی نه‌نیشتبوو. له‌مه‌شدا هه‌ونه‌رمه‌ند ئه‌و هێزه‌ی له ناخماندا زیندووكرده‌وه. كه به چاوێكی تازههوه سه‌یری سه‌رده‌مێك بكه‌ین كه نه‌مان بینیوه‌و تیایدا نه‌ژیاوین كه مانایه‌كی گه‌وره‌ی له چێژدا هه‌یه. بهردهوامیهكیشه بۆ ئه‌زموونێكی پێشینه. هونه‌رمه‌ند پێش ئه‌و كاره شیعره به ناوبانگه‌كه‌ی نالی (قوربانی تۆزی ڕێگه‌تم) ی هه‌یه‌و تیایدا هه‌مان هێزی نۆستالژیای له ناخماندا زیندوو كرده‌وه.
كامكاران وئه‌و ئامێرانه‌ی به كاریان هێناوه‌و ئه‌و ئاوازانه‌ی به‌ره‌و ڕوومانیان ده‌كه‌نه‌وه، له هه‌مان گه‌ردوونی به نۆستالژیا كردنی خوددا كاریان كردووه، ئه‌وان تازه‌گه‌ریی مۆسیقیان له گه‌ڵ تازه‌گه‌ریی ئاوازدا هاوشانی دوێنی و ئهمڕۆكردووه. ئامێره كۆنه‌كان هاوڕیتمی ئامێره تازهكانن. ئاوازه پڕ له غوربه‌ت و وهحشهتگهراكان هه‌مان گوڕ‌و تینی ئامێره نوێیه جڵه‌و نه‌كراوه‌كان ده‌نگه‌كانیان ئاراسته‌مان ده‌كه‌ن. خودایه چه‌ندێك له‌وێدا ده‌نگی گۆرانی بێژ‌و مۆسیقا كۆكن و یه‌ك ده‌گرنه‌وه، چه‌ندێك تێكه‌ڵی یه‌ك ده‌بن. چه‌ندێك ئاوێزان ده‌بن وه‌كو ڕه‌نگه‌كانی په‌لكه زێڕینه ده‌دره‌وشێنه‌وه. ده‌ڵێی ده‌نگ ومۆسیقا بۆ یه‌ك خوڵقاون. بۆ تاوێك له‌و گۆرانیه ناهونه‌ری وناهارمۆنیانه ڕزگارمان ده‌كه‌ن كه وه‌كو تارماییه‌ك دێنه ڕوانینمانهوهو ناتوانن سهداكانیان له گوێماندا به‌تاڵ كه‌ن. مۆسقای كامكاران وه‌ڵامێكی په‌ڕیوه‌و پهڕگهندهیی بوونی ده‌نگی هونه‌رمه‌نده. له تهنیشتیهوهیهتی، له كه‌وتن وههڵسان و به‌رزبوونه‌وه‌و پێچدانه‌وه ڕیتمدارهكان ده‌یپارێزن ته‌نانه‌ت بایی تاڵه موویوكیش له ده‌نگ دوور ناكه‌ونه‌وه، ئه‌و كاته‌ی ته‌نیا ده‌بێت مۆسیقا وه‌كو زمانی دیالۆگێكی نه‌زانراوی پڕ له حه‌سره‌ت ده‌ربڕین له كه‌سه‌كان و جووڵه‌كانیان ده‌كات. مۆسیقاران ئامێره كان. ڕیتمی ئاوازه‌كان وه‌كو یه‌ك یه‌كه‌ی دابه‌ش كرا‌و كار ده‌كه‌ن و كه‌سیان ئه‌وی دیان ناسڕێته‌وه، ده‌رفه‌تی خۆنمایش كردن وده‌رخستنی توانای هه‌ر ئامێرێك به جیا به‌ڵگه‌یه‌كی ته‌كنیكیی به هێزن بۆ كامڵ بوونی ده‌نگ و ڕزگار كردنی ئاواز‌و ده‌نگ له هه‌موو وه‌ستانێكی له ناكاو‌و نه‌ویستراو. پاراستنی ڕیچكه‌ی ده‌نگی مۆسیقایه له ژه‌نینی تاك لایه‌نه‌ی لادهرانهو نا هاوكاتی بوون. یه‌كێك له خهوشهكانی مۆسیقای كوردی ناته‌بایی بوونی ده‌نگی ئامێرهكانهو یه‌كتر قه‌بووڵ نه‌كردنی ده‌نگه جیاوازه‌كانه. چونكه مۆسیقا پێگه‌یینی پێكه‌وه بوونی ئامێره‌كاندا له ده‌ست وپه‌نجه‌و زه‌ینی مۆسیقا ژه‌نان وه‌كو ده‌سته‌جه‌معیی داسهكانی نێو جوتیاران له دروێنه‌دا كه به یه‌ك ڕێز‌و له سه‌ر یه‌ك ئاوازی بانگدان و هه‌ڵڵا كردن داسهكان به ڕووی گوڵه گه‌نمه ووشكهكاندا ده‌هاون. سوپاس بۆ مۆسیقایه‌ك كه ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ نێو ده‌نگێك كه ده‌نگێكی نهێنیه‌و ته‌نها ئه‌وانه لێی ده‌گه‌ن كه گه‌یشتوونه‌ته بازنه‌ی سۆفیگهراییهكی زه‌ینی وخودی، چونكه مۆسیقا ده‌یه‌وی پێمان بڵی منی مرۆڤی كورد ئه‌مه‌یه ده‌نگم ئه‌مه‌یه مێژووی خودی من. ئه‌مه‌یه ناڵه وئازاری ناوه‌وه‌م. ئه‌مه‌ش بنگهێشت كردنه بۆ به جۆش هاتن وبۆ گه‌شكه كردن له گه‌ڵ هارمۆنیایه‌ك كه په‌یوه‌ستداره له گه‌ڵ ئه‌و هارمۆنیایه‌ی كه جیهان و گه‌ردوونی هه‌موو شته‌كانی پێوه به‌ستراوه‌ته‌وه، به دووی یه‌كدا هاتنێك كه تێكه‌ڵیی نێوان هه‌موو نووزه‌و ده‌نگ و جووڵه‌كان به‌رجه‌سته ده‌كات.
هه‌ڵبژاردنی وه‌فاییش وه‌كو شاعیرێكی كلاسیكی هێزێكی دیكه‌ی كامڵ بوونی گۆرانیهكانه. به‌وه‌ی هه‌موو شیعره هه‌ڵبژێردراوه‌كان له‌و گه‌ردوونه پڕ له عه‌شقه‌وه هاتوونه‌ته گۆ كه ته‌نها گێرۆده بوان ده‌توانن لێی بگه‌ن. ته‌نها ئه‌وانه‌ی له به‌رده‌م داهێناندا هه‌ناسه‌كانیان ده‌وه‌ستێنن تاكو ده‌رفه‌ت به‌و ده‌نگانه بده‌ن كه پێویستیان به خۆ ده‌رخستن وده‌ربڕین له خۆ كردن هه‌یه. شیعره‌كان هه‌موو پڕن له خشهویستی، پڕ له عه‌شقێكی سۆفیگه‌رانه. پڕ له خاوێن بوونه‌وه له گوناهه‌كان. پڕن له خرۆشان وكهف وكوڵی ساته‌كانی ته‌نیایی و‌لێك دابڕان. ئێوه هه‌رسی لاتان نمایشێكی ده‌روونی و زه‌ینی و چێژداریتان خسته به‌ر ده‌ممان. ئێمه‌ی تێنوو به داهێنان. تێنوو به‌و ساتانه‌ی ته‌نیا بوون كه دووباره نابنه‌وه. پهلكێشمانتان كرد بۆ ئه‌وی. بۆ ئه‌و شوێنه په‌نهانه‌ی ته‌نها عاشقان له زمانه‌كه‌ی ده‌گه‌ن.







































ئاگاداری گرنگ :تکایه سه‌رنجێک مه‌نوسه که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه پاش پیاچوونه‌وه بڵاوده‌کرێنه‌وه. بۆیه خۆت ماندوو مه‌که له‌نوسینی سه‌رنجی بێ‌مانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.
لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی