کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

ره‌هه‌نده‌كانی‌ جلوبه‌رگی‌ كوردی‌ | ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌ست

ره‌هه‌نده‌كانی‌ جلوبه‌رگی‌ كوردی‌

5/10/10
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 2,728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    hdh
    جلوبه‌رگ، جگه‌ له‌وه‌ی‌ وه‌ك ئاماژه‌‌و ڕه‌هه‌ندێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، پێناسه‌ هه‌ڵده‌گرێت، له‌ هه‌مان كاتیشدا ئاماژه‌یه‌كی‌ شوێنكاتی‌ له‌خوَی‌ ده‌گرێت. جلوبه‌رگ جگه‌ له‌وه‌ی‌ به‌ته‌واوی‌ خودییه‌، له‌ هه‌مان كاتیشدا لــه‌ژێر زه‌بره‌كانی‌ ترادسیۆن‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ ناوچه‌یی‌‌و مێژوویی‌‌و كۆمه‌ڵدا ده‌ربازنه‌بووه‌. گه‌رچی‌ زه‌بره‌كانـی‌ مـۆده‌‌و تازه‌گه‌ری‌ زۆر ڕه‌هـه‌ندی‌ مـێژوویی‌‌و نـاوچـه‌یی‌‌و نه‌ته‌وه‌یی‌‌و ئـاینی‌ جـلـوبه‌رگـیـان به‌شێوه‌یه‌ك لـــــه‌ شێوه‌كـان لاوازكردووه‌‌و زمانێكی‌ گشتگیریان پێ‌ به‌خشیوه‌. ئیدی‌ جلوبه‌رگ‌و جه‌سته‌، له‌ نێو دنیای‌ مۆدرێندا چوونه‌ته‌ نێو فه‌زای‌ ڕیـكـلام‌و بـازرگانیه‌وه‌. لـه‌پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا له‌ ڕووی‌ سایكـۆلۆژییه‌وه‌ جـارێكی‌ تر جلوبه‌رگ به‌هـای‌ خۆی‌ به‌ده‌ست ده‌هێنته‌وه‌. كـه‌واته‌ جلوبه‌رگ زمانێكـی‌ ده‌لالـیه‌و بـه‌پـێـی‌ شوێنكات‌و باره‌كان ده‌گۆڕێت‌و هه‌ڵده‌بژێرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جلوبه‌رگ به‌ته‌نها كاری‌ داپۆشینی‌ جه‌سته‌ نییه‌، به‌ڵكو وه‌ك كلتوورێك تێیده‌ڕوانرێت…
    جلوبه‌رگی‌ كوردیش هه‌ڵگری‌ ڕه‌هه‌ندی‌ ئیستاتیكی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و كه‌رنه‌ڤاڵییه‌، ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵـی‌ بوونه‌ش خۆی‌ له‌ ئاڵ‌و واڵابوونیدا ده‌بینێته‌وه‌. هه‌رئه‌وه‌ش وایكردووه‌ لـه‌ ڕووی‌ سایكۆلۆژییه‌وه‌ كـه‌سانێَكـی‌ به‌ كه‌یف‌و ڕوو به‌ ئاهه‌نگ‌و به‌هێز ده‌ربخات‌و پێشكه‌ش بكات.
    هه‌ربۆیه‌ جـلی‌ كوردی‌ به‌ ته‌واوی‌ ئامـاژه‌ی‌ ڕه‌نگاوڕه‌نگی‌ سـروشت‌و پێگه‌ شــاخـاویه‌كـه‌یه‌تی‌، واتــه‌ به‌درێژایی‌ مێژوو ئه‌و ڕه‌هه‌نده‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر دیزاین‌و فۆرمه‌ گشتییه‌كه‌ی‌ داناوه‌. خــۆ ئه‌گه‌ر به‌ نمـوونه‌ ته‌ماشایه‌كی‌ فۆرم‌و ستایلی‌ به‌رگی‌ پیاوان بكه‌ین، ئه‌وا بۆ جوڵه‌كردن خۆشه‌‌و ئازادی‌‌و سه‌ربه‌ستی‌ جوڵه‌ كردنیشی‌ ڕه‌ها كردووه‌، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ ڕه‌هه‌نده‌كانی‌ تۆكمه‌یی‌‌و گورجوگۆڵی‌‌و فراوانی‌ بــه‌ پۆشه‌ره‌كه‌ی‌ ببه‌خشێت…
    هـه‌رچـی‌ جلوبه‌رگی‌ ژنـانه‌یشـه‌ خۆی‌ لــه‌ تیـواری‌‌و سه‌رنجڕاكێشی‌‌و هه‌ستبزوێنی‌‌و هونه‌ری‌‌و كـه‌رنه‌ڤاڵ ئامێزیدا بینیوه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌ژنوباڵای‌ كیژان‌و ژنانی‌ ڕێكپۆش‌و گۆڵئارم ده‌رخستووه‌…
    به‌ كورتی‌ جلوبه‌رگی‌ كوردی‌ به‌پێی‌ جوگرافیای‌ كوردستان‌و كارو بۆنه‌و شێوه‌ی‌ ژیانی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ لـــه‌ ناوچه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌كی‌ تر، له‌ ده‌شتنشینه‌وه‌ بۆ چیانشین، جۆرو شێواز‌و فۆرم‌و ڕه‌نگی‌ به‌رگه‌كه‌شی‌ ده‌گۆڕێت‌و ده‌ستڕه‌نگینی‌ تیاده‌كرێت، ئه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتی‌ شوێنكات‌و مه‌به‌ستگــه‌ریمـان بۆ ده‌رده‌خـــات لــه‌ به‌كارهێنانی‌ جلوبه‌رگدا.
    لـه‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ جلوبه‌رگی‌ كوردی‌ لــه‌گه‌ڵ ڕه‌ووتی‌ بــه‌ره‌وپێشـچووندا، به‌رده‌وام فۆرمی‌ نوێ‌‌و دیزاینی‌ نوێی پێبه‌خـشـراوه‌‌و ڕه‌هـه‌نده‌ كلتووری‌‌و مێژووییه‌كـه‌شی‌ تیـا پارێـزراوه‌. خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو جلوبه‌رگمان وه‌ك زمـانناسـان، مـاركـس واته‌نی‌ (زمـان یه‌كسانه‌ به‌ بیر)، ئـه‌وا لــه‌ودۆخه‌دا ده‌كرێت بڵێین: له‌پاڵ ده‌وڵه‌مه‌ندی‌ شێوه‌زاره‌كانی‌ زمانی‌ كوردیدا ده‌وڵه‌مه‌ندی‌ جلوبه‌رگیش زیـاتر ده‌بینین، هه‌ربۆیه‌ له‌پاڵ پاراستنی‌ زمانه‌كه‌شدا، جلوبه‌رگ وه‌ك كه‌له‌پوورێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ بۆته‌ ناسـنامه‌‌و گوزارشتی‌ لێكراوه‌‌و نه‌وه‌ له‌دوای‌ نه‌وه‌ وه‌ك سیمبولێك پاراستوویه‌تی‌. كه‌واته‌ شوێنكات‌و هه‌لومه‌رجی‌ سیاسی‌‌و پله‌و پایه‌ی‌ كـۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ئـابووری‌ سـایكـۆلـۆژی‌‌و شـێوه‌ی‌ ژیانی كوردنشینان لـه‌سـه‌ر چۆنێتی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ جۆرو ڕه‌نگ‌و شێوه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ئێسـتادا تاڕاده‌یه‌ك جلـوبه‌رگی‌ كـوردی‌ به‌هۆی‌ ئاوێته‌بوونی‌ كلتووره‌كان‌و شێوه‌یه‌ی‌ ژیانی‌ شارنیشینه‌وه‌ به‌ ته‌نها بۆته‌ جلوبه‌رگێكی‌ بۆنـه‌ئامێزی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌‌و خه‌ریكه‌ فۆرمه‌ ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی‌ له‌ده‌ستده‌دات.

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 2,728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    سه‌رنج بنوسه‌

    ئیمه‌یڵه‌که‌ت که‌س نایبینێ

    Protected by WP Anti Spam

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN