xml feed

درامای یوسف حەرام کرا

8/10/10
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 6,975 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    youst
    یه‌كێك له‌ موفتییه‌كانی ناوداری میسری، بینینی زه‌نجیره‌ فیلمی ته‌له‌فزیونی “یوسێفی پێغه‌مبه‌ر”ی به‌ حه‌رام ده‌زانێت.

    نمایشكردنی زه‌نجیره‌ فیلمی ته‌له‌فزیونی “یوسێفی پێغه‌مبه‌ر” له‌ یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیونییه‌كانی میسر له‌ لایه‌ن زانكۆی ئه‌لئه‌زهه‌ر به‌ توندی ره‌خنه‌ی لێگیراوه‌ و و هه‌ندێك له‌ زانایانی ئایینی ئه‌و وڵاته‌ به‌رامبه‌ر به‌و بابه‌ته‌ رای نه‌رێنی خۆیان ده‌ربریوه‌.

    به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی “ئاتی نیوز”، “یوسێف عه‌بدولجه‌بار” له‌ ئه‌ندامانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی میسر له‌ دژكرده‌وه‌یه‌كدا به‌رامبه‌ر به‌ نمایشكردنی ئه‌و زه‌نجیره‌ ئێرانییه‌، بینینی ئه‌و زه‌نیجره‌یه‌ی به‌ حه‌رام زانی و گوتی: “هه‌ر موسڵمانێك چاو له‌و زه‌نجیره‌یه‌ بكات، تووشی گوناه‌ بووه‌، چونكه‌ له‌و زه‌نجیره‌ رێز له‌ پێغه‌مبه‌ران نه‌گیراوه‌”.

    ئه‌و زانا ئایینییه‌ راشیگه‌یاند: “فه‌توای مامۆستایانی ئایینی سه‌باره‌ت به‌ حه‌رام بوونی ئه‌و زه‌نجیره‌ فیلمه‌ جه‌خت له‌ سه‌ر بینه‌رانی ئه‌و زه‌نجیره‌یه‌ ده‌كات، نه‌ك بابه‌تی نمایشكردنی ئه‌و زه‌نجیره‌یه‌ له‌ ته‌له‌فزیون، چونكه‌ ئه‌وه‌ مافی به‌رِێوه‌به‌رانی كه‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیونییه‌كانه‌ كه‌ له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رِێوه‌بردنی كه‌ناڵه‌كانی خۆیان برِیار بده‌ن”.

    ئه‌و موفتییه‌ی میسر راشیگه‌یاند: “له‌ روانگه‌ی ئێمه‌ نمایشكردنی ئه‌و جۆره‌ زه‌نجیرانه‌ زیاتر بۆ هه‌رزه‌كاران و لاوان مه‌ترسیدار و هه‌ره‌شه‌یه‌، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ بگه‌نه‌ ئه‌و برِوایه‌ كه‌ نیشان دانی وێنه‌ و روخساری پێغه‌مبه‌ران له‌ فیلمه‌كان هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌”.

    به‌رله‌وه‌ش نمایشكردنی دوو زه‌نجیره‌ی ئێرانی “یوسێفی پێغه‌مبه‌ر” و “مه‌سیح” له‌ رێگای كه‌ناڵه‌كانی “ئه‌لمنار” و “NBN”ی لوبنان، ناره‌زایی زانایانی ئایینی لێكه‌وتبۆوه‌.

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 6,975 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    سه‌رنج بنوسه‌

    ئیمه‌یڵه‌که‌ت که‌س نایبینێ

    Protected by WP Anti Spam
    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1
    New Page 1