من زۆر جوانم سوپاس بۆ خوا

13/09/11
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 26,593 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    ژفگژ
    لۆكه‌ پێیوایە هونەرمەندان دوای دەركەوتن و بەناوبانگییان دەتوانن رێكلامی بازرگانی و كاری كۆنسێرت بكەن و لەم رێگەیەوە داهات بۆ بەرهەمە هونەرییەكانیان كۆ بكەنەوە، وتیشی”ئەمجۆرە كارانە نەك شتێكی ئاساییە، بەڵكو زۆریش باشە تا هونەرمەندان بتوانن لەم رێگەیەوە داهات بۆ كارە هونەریيەكانیان كۆبكەنەوە، ئەم كارانەش لە زۆربەی وڵاتانی پێشكەوتوو بوونیان هەیە و دەكەوێتە سەر هونەرمەندانیش كە تا چەند دەتوانن لەم پڕۆژانە سوود وەربگرن”.

    بە بۆچوونی لۆكە حكومەت لە بڕی ئەوەی هاوكاری داراییان بكات, باشترە ببێت بە مافپارێزی بەرهەم و كارەكانیان “گەر بێت و حكومەت هاوكار و مافپارێزی بەرهەمە هونەریيەكانمان بێت بەتایبەتی لە كۆپی نەكردنی ئەلبوومەكانمان باشترە لە پێدانی هاوكاری دارایی و دەبێتە هاندەرێكیش بۆ سەرخستنی بەرهەمە هونەریيەكان و خودی هونەرمەندانیش كار و ئەلبوومی جوانتر و پڕۆفیشناڵتر دروست و بە ئەنجام دەگەیەنن”.

    لۆكه‌ بە داخەوەیە بۆ ئەو پڕۆژەیاسایەی مافی كۆپی نەكردنی بەرهەمەكانیان كە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانەوە لە پەرلەمانی كوردستان پاشەكشێی پێكراوە, وتیشی”نازانم بۆ ئەمكارە بەمجۆرە و پێویستی هونەرمەندان لە پەسەندكردنی لە پەرلەمانی كوردستان وەستێندرا و بەداخەوە پاشەكشێی پێكراوە، بەڵام ئەوەی گرنگە و پێویستە لەسەر ئێمەی هونەرمەندان دەبێت هەڵی بۆ بدەین و كاری بۆبكەین بەیەك دەنگ بەدەم ئەم بابەتەوە بچین”.

    لەبارەی كاری هونەری رەسەن و هونەری تازەوە لۆكە پێیوایە هونەری رەسەن بوونی نییە و زیاتر بڕوای بەكاری تازەگەری و نوێخوازی هەیە, وتیشی”زیاتر بڕوام بە كاری نوێخوازی هەیە و پێشموانییە كاری رەسەنایەتی بوونی هەبێت، بەڵام دەبێت هونەری فۆلكلۆر پارێزراو بێت و نابێت تێكەڵ بە كارەكانی تر بكرێت، كاری نوێخوازی و تازەگەریش لە هەموو دنیادا بوونی هەیە، بۆیە نابێت هونەرمەندانی كوردستان لەمجۆرە كارانە ناڕەحەت بن

    لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی دەوترێت هێندەی بە جوانیتان ناسراون و ناوتان دەركردووە ئەوەندە بە هونەرەكەتان نەبووە؟ لۆكە بۆ ئەم بۆچوونە وتی “بە پێچەوانەوە خەڵكی جیا لە تیڤییەكان لە رادیۆ و لەناو ئۆتۆمبێلەكانیان و شەقام و شوێنە گشتییەكانیش گوێ لە گۆرانییەكانمان دەگرن، كەسی هونەرمەند لەگەڵ هونەرەكەی گەر جوانیش بوو ئەوە سوپاسی خوای دەوێت”، راشی وایە لە رێگەی ئەو بەهرە و توانا و هونەرەی كە هەیەتی و پێشكەشی جەماوەرەكەی كردووە توانیویەتی بەم هۆیە خۆی بناسێنێت و لە مەیدانی هونەری كوردی ئەمڕۆدا بوونی خۆی بسەلمێنێت، لۆكە ئاماژە بەوەشدەدات كە هونەرمەند هەیە ئەگەرچی لە شێوە و روخساردا جوانە، بەڵام كارە هونەرییەكانی نەبووەتە جێگەی سەرنج لە لای گوێگرانی.

    ئەو خۆی بە هونەرمەندێكی پڕۆفیشناڵ دەزانێت، چونكە “لە دەستپێكی كاری هونەریمەوە كارەكانم پڕۆفیشناڵانە بووە هەر بەم هۆیەشەوە وەك هونەرمەندێكی ئافرەت ئەو بەرهەم و كارانەی كە كردوومن زیاتر ئافرەتانە بوونە و بۆ رەگەزی بەرامبەر بوو لە چڕیندا”.

    لە بارەی كاتی شوكردنیشیەوە هێما بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه‌”جارێ زووە بۆ شووكردن، چونكه‌ بیرم لێنەكردووەتەوە.

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 26,593 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    3 سه‌رنج له‌سه‌ر من زۆر جوانم سوپاس بۆ خوا نوسراوه‌

    1. Faty Kirkuky on 24/04/12 at 2:26 PM

      شانازي به جوانيته وه مه كه جونكه خوت دروستت نه كردوه! شانازي به ره وشته وه بكه جونكه دروست كراوي خوته!

    2. Sarhang Ali on 10/04/12 at 11:56 AM

      جوانيم بؤجيية نةفامى دةركةوت مؤميك باشترة لةجراى بى نةوت بةخواى كةورة نةجوانى نةهونةرمةندى نةدةنكت خؤشة ئةشةدو بؤيةك شت باشى.

    3. Hassa Khdir on 21/03/12 at 7:07 PM

      Add a comment…

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1

     

    کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN