xml feed

به‌نازی خوشکی لۆکه‌ بوو به‌ مۆنیکا

3/10/11
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 40,678 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    ژکهژ
    گۆرانیبێژی‌ تازه‌ ده‌ركه‌وتوو ناسراو به‌ (مۆنیكا) له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ‌ خه‌ندان، باس له‌ چۆنێتی‌ هاتنه‌ ناو دونیای‌ گۆرانی‌‌و هونه‌ر ده‌كات‌و پرۆژه‌كانی‌ ئاینده‌شی ده‌خاته‌ڕوو.

    – مۆنیكا ناوی‌ خۆته‌ یان نازناو؟
    * نه‌خێر نازناوه‌و (مۆنیكا) له‌لایه‌ن مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه‌ به‌من درا.

    – چۆن بو‌و بڕیارت دا ببیته‌ گۆانیبێژ، كاریگه‌ریی‌ كێت له‌سه‌ر بوو؟
    * بێگومان كاریگه‌ریی هونه‌رمه‌ند ( لۆكه‌ )ی خوشكم به‌سه‌ره‌وه‌ بوو،هه‌رچه‌نده‌ خۆشم حه‌زێكم هه‌بوو بۆ گۆرانی‌ له‌ مێژه‌، دواتریش به‌هۆی مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر توانیم بێمه‌ ئه‌و بواره‌وه‌و ده‌ست به‌كاری هونه‌ریی بكه‌م.

    – لۆكه‌ی خوشكت تا چه‌نده‌ هاوكارت بوو له‌وه‌ی‌ ببیته‌ گۆرانیبێژ؟
    * زۆر پشتگیریی كردم، راستییه‌كه‌ی‌ به‌هۆی لۆكه‌وه‌ توانیم بگه‌مه‌ مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیرو بێمه‌ ئه‌و بواره‌، دواتر من سوودم له‌ ئه‌زموونه‌كانی‌ هونه‌رمه‌ند لۆكه‌ بینی‌و رێگاكه‌ی بۆ من ئاسان كرد و زه‌حمه‌ته‌كان ئه‌و كێشای، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ركی من قورس بوو، چونكه‌ ئه‌مڕۆ لۆكه‌ی خوشكم خاوه‌نی نازناوی ئه‌میره‌ی گۆرانی كوردییه‌‌و ده‌بێت من ئه‌و میزانیه‌ رابگرم، له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا من زۆر به‌جدیی خه‌ریكی كاره‌كانمم و هه‌وڵیان له‌گه‌ڵ ده‌ده‌م.

    – یه‌كه‌م گۆرانیت ناوی‌ چییه‌، ئاواز و هۆنراوه‌كان هی‌ كێیه‌؟
    * بێگومان سه‌رجه‌م میلۆدییه‌كانی مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌ و تێكسته‌كان تائێستا له‌لایه‌ن مامۆستا حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن و كاك به‌رهه‌م عه‌لی و ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د و مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر خۆی نووسراون، پڕۆژه‌كه‌م وه‌ك ئه‌لبوم بڵاوده‌كه‌مه‌وه‌ دوای ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م كاره‌كان ئه‌وكات ده‌ستنیشانده‌كرێ كامیان كلیپ ده‌كه‌ین وه‌ك به‌رهه‌می یه‌كه‌م.

    – یه‌كه‌م كه‌س كێ‌ بوو پێشنیازی‌ كرد گۆرانی‌ بڵێیت؟
    * سه‌ره‌تا گۆرانییه‌كی‌ لۆكه‌م بۆ مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر وت‌و گوێی لێگرتم‌و وتی‌ ده‌نگت خۆشه‌، ئیتر زۆر خۆشحاڵبووم كه‌ پێی وتم ده‌نگت خۆشه‌ و هه‌ر له‌و ساته‌وه‌ بڕیارماندا كه‌ من گۆرانی‌ بڵێم.

    – له‌ به‌رنامه‌تدایه‌ گۆرانی‌ (دوێت) له‌گه‌ڵ لۆكه‌ بڵێیت؟
    * مامۆستا هه‌ڵكه‌وت هێشتا پرۆژه‌یه‌كی وای باسنه‌كردووه‌، ئه‌گه‌ر ببێت بۆ من زۆر خۆشه‌ و شانازییه‌كی گه‌وره‌یه‌.

    – به‌ كام كچه‌ گۆرانیبێژ سه‌رسامی‌؟
    * وه‌ڵا لۆكه‌، به‌س وا تێنه‌گه‌ن بڵێن له‌به‌رئه‌وه‌ی خوشكیه‌تی، هه‌زاره‌ها كه‌س لایه‌نگری ده‌نگی لۆكه‌ن و منیش سه‌رسامم به‌ده‌نگی لۆكه‌.

    – به‌نیازی‌ به‌ چ ستایلێك گۆرانی‌ بڵێیت؟
    * رێگی تۆن، میره‌نگی پۆپ، لاتینۆ رۆمانتیك.

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 40,678 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    یه‌ک سه‌رنج له‌سه‌ر به‌نازی خوشکی لۆکه‌ بوو به‌ مۆنیکا نوسراوه‌

    1. Pari Alnajjarr on 23/04/12 at 10:57 AM

      eaaa chand nashreena bo mindal trsand bashaaa.

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    سه‌رنج بنوسه‌

    ئیمه‌یڵه‌که‌ت که‌س نایبینێ

    Protected by WP Anti Spam
    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1
    New Page 1