بە وینە رووتەکەی جیهانی حەرەبی هەژاند

17/11/11
  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 34,511 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    dfhfdhd
    بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ وێنه‌ی‌ كچێكی‌ مسری‌ به‌ رووتی‌ له‌ بلۆگه‌كه‌ی‌ خۆیدا، كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مسر و وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ هه‌ژاندووه‌ و هاوكات بلۆگه‌كه‌ی‌ ژماره‌ی‌ پێوانه‌یی‌ سه‌ردانی‌ بلۆگی‌ له‌ جیهانی‌ عه‌ره‌بیدا شكاندووه‌

    كچێكی‌ ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌ی‌ مسری‌ به‌ ناوی‌ علیا ماجده‌ المهدی‌، به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌ی‌ خۆی‌ به‌ رووتی‌ له‌ بلۆگه‌كه‌یدا، له‌ ژێر ناوی‌ “هونه‌ری‌ رووت”، زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن كه‌سی‌ بۆ سه‌ردانی‌ بلۆگه‌كه‌ی‌ راكێشا.

    به‌پێی‌ راپۆرتی‌ ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ‌، بلۆگی‌ “بیره‌وه‌ریه‌كانی‌ كچێكی‌ شۆڕشگێڕ” دوای‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌ی‌ علیا به‌ رووتی‌، ئێستا ژماره‌ی‌ سه‌ردانیكه‌رانی‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 3 كه‌س له‌ هه‌ر چركه‌یه‌كدا و له‌ رۆژی‌ سێ‌شه‌مه‌ی‌ رابردوو توانی‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س له‌ رۆژێكدا رابكێشێت.

    كۆمێنت و بۆچوونه‌كانی‌ بینه‌رانی‌ وێنه‌كان، هه‌ڵوێستی‌ جۆراوجۆر و دژایه‌تی‌ كردن و هاوكات پشتگیری‌ كردنی‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی‌ علیای‌ تێدا ده‌رده‌كه‌وێت. به‌پێی‌ ئاماره‌كان له‌ ناو بینه‌راندا ژماره‌ی‌ پیاوانی‌ دژی‌ ئه‌م كاره‌ی‌ علیا له‌ ژماره‌ی‌ پیاوانی‌ هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ‌ علیا زیاتره‌، له‌حاڵێكدا ژنانی‌ هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ‌ علیا له‌ ژنانی‌ دژی‌ كاره‌كه‌ی‌ علیا زیاترن.

    هه‌تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ حكوومه‌تی‌ مسر به‌ ره‌سمی‌ هیچ هه‌ڵوێست و لێدوانێكیان له‌مباره‌یه‌وه‌ نه‌بووه‌. هه‌روه‌ها ره‌وته‌ ئیسلامیه‌كانیش كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دژی‌ ئه‌م كاره‌ بن، هه‌تا ئێستا له‌مباره‌یه‌وه‌ بێده‌نگن. هاوكات دوابه‌دوای‌ كاره‌كه‌ی‌ علیا، لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌ فه‌یسبووك دروست كراوه‌ كه‌ به‌ ناوی‌ خه‌ڵكی‌ مسره‌وه‌ داوای‌ له‌سێداره‌دانی‌ علیا ده‌كات. ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ تا ئێواره‌ی‌ چوارشه‌مه‌ توانی 900 ئه‌ندام كۆبكاته‌وه‌.

    ئه‌م هه‌نگاوه‌ی‌ علیا ماجد المهدی‌ و هه‌ڵوێستی‌ بینه‌رانی‌ بلۆگه‌كه‌ی‌، له‌ میدیاكانی‌ جیهاندا به‌ به‌رینی‌ ده‌نگی‌ داوه‌ته‌وه‌ و له‌وانه‌ رۆژنامه‌ی‌ واشنتۆن پۆست له‌ بابه‌تێكدا سه‌باره‌ت به‌م كاره‌، هه‌نگاوی‌ علیا به‌ “شۆڕش” له‌ جیهانی‌ عه‌ره‌بیدا وه‌سف ده‌كات

  • بنێره‌ بۆ فه‌یس بوک

  •    ئه‌م بابه‌ته‌ 34,511 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌

    2 سه‌رنج له‌سه‌ر بە وینە رووتەکەی جیهانی حەرەبی هەژاند نوسراوه‌

    1. Gashtyr Kurdi on 30/10/12 at 10:56 AM

      كومانى تيدانيه كة رؤزئاوا هه ميشه هه ولى لةناو بردنى ئسلام دةدات بؤ ية بشكيرى دةكةن.

    2. Renjbar M Muhamad on 16/04/12 at 6:27 PM

      لەوەتەی عەرەب هەیە لەکاری بەرەڵای هیچی تری نەبوە بێ رەوشترین نەتەوەن لەسەرگۆی زەوی.

    ئاگاداری گرنگ :تکایه‌ سه‌رنجێک مه‌نوسه‌ که‌له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی گه‌له‌که‌مان ناگونجێت ئه‌م سه‌رنجانه‌ پاش پیاچوونه‌وه ‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌. بۆیه‌ خۆت ماندوو مه‌که‌ له‌نوسینی سه‌رنجی بێمانا. تا ئێمه‌ش ڕێگه‌ی سه‌رنج نوسین دانه‌خه‌ین.

    New Page 1

    لێرە کلیک بکەن بۆ نووسین بە کوردی سۆرانی

    میوانی سەرهێڵ

    0 میوان له‌سه‌ر هێڵه‌
    ................................. سه‌ردانه‌کان ژماره‌ی سه‌ردان

    گه‌ڕان له‌م ماڵپه‌ڕه‌

    کەش و هەوا

    درامای پەتریپوت

    ماڵپەڕی خۆشی

    ناوی منداڵان

    نرخی دراوه‌کان

    گۆرانی عه‌ره‌بی

    Archives

    New Page 1

     

    کلیکی ئێرە بکە زەرەر ناکەیت دواتر لایکی بکە و سەدان بابەتی هەمەرەنگ ببینن

    New Page 1
    New Page 1
    New Page 1
    NRT ناوخۆ پەیامنێر خەندان سبەی هاوڵاتی ئاوێنە
        سڤیل کوردیۆ لڤین PUK-MEDIA SNN